ئاهی بزنە مسکێنێ کێوان لەبن دێنێ
وتراویشە (خودا حەقی بزنە کۆریسی لە شاخداری دەسێنێتەوە-دەکاتەوە ئەگەر بزنە مسکێن مەبەست کۆریس-یش بێت هەڕاستە) ئاهی هەر گیانلەبەرێ مرۆڤ یان ئاژەڵ لە ئەنجامی بێ دەسەڵاتی و نەبوونی دێتە کایەوە ئەگەرنا خۆی دەستی بڕوات و هەبێت چنگی خۆی دەگەیەنێتێ و هیچ پێویست بە ئاهی و ئاخ بۆ هەڵکێشان ناکات، ئینجا ئەگەر دەرئەنجامی ستەمێک بێت ئەو ئاهی و ئاخە ئەوا خودای گەورە هەڵی ناگرێت چونکە نزا و پاڕانەوە و هەنیسک و ناڵەی زۆرڵێکراو کێو لە بن دێنێ و خودا خۆی دەکاتە خاوەنی و تۆڵەی بۆ وەردەگرێتەوە، مسکێن واتە خەڵکی هەژار و بێ دەرەتان و ڕەشۆک و ڕەمەکی و جۆوان و بەڕەوان و کاسبی نانەسکی، جەندرمەکانی عوسمانلی کەدەهاتن دەیەک و پێنج یەک وشەش یەک و مەڕانە و بزنانە و فروجانەیان لە مسکێن و هەژاران وەردەگرت و خەڵکیش بێ دەسەڵات و دەستەپاچە بوو بەڵام ئاهی-یان کێوی بێستوونی لەبن دەردێنا، بەو حاڵە زۆرداریە وتراوە (ئاهی بزنە مسکێنێ کێوان لەبن دێنێ).