دەقی ڕاگەیەنراوی #کەجەدەکە#-ئەورووپا:
هاوپەیمانەتیی فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە هەمەلایەنانه و بە هەموو هێزی خۆی بەردەوامە لە سیاسەتەکانی قڕکردن دژ بە گەلی کورد. سەرەتا لە جزیر، سوور، نسێبین و باکووری کوردستان کۆمەڵکوژی ئەنجام دا. ڕژێمی ئاکەپە لەگەڵ نزیکبوونەوەی هەڵبژاردنە خۆجێییەکان زەخت و چەوساندنەوەی گەیاندە ئاستێکی دیکە و درێژەی پێدەدات.
یەکێک لە گرینگترین پایەکانی ئەم سیاسەتە تووندکردنی گۆشەگیریی سەر ڕێبەر ئاپۆ و فشارکردنە لە هەزاران زیندانیی دۆزی ئازادی. لەبەرئەوەی دەبێ ئێمە ئەم گۆشەگیرییە بشکێنین، سیاسەتی کۆمەڵکوژی، لەناوبردن و فاشیزم بوەستێنین و ڕێگری لێ بکەین.
بە بەرخۆدان ئەم بێدەنگییە دەشکێنین
بۆ ڕێگرتن لەم سیاسەتانە #لەیلا گیوڤەن# بە گوێرەی ڕۆحی قۆناغەکە هەستاوەتە سەرپێ و دەستی بە چالاکییەکی مێژوویی کردووە. ئەم چالاکییە بە لەیلا گیوڤەن دەستی پێکرد، بە زیندانەکان گەورە بوو و #هەولێر#، ستراسبۆرگ و گێلای گرتەوە. ئەم چالاکییه کە هەنگاو بە هەنگاو بە جیهاندا بڵاودەبێتەوە و ڕوو لە ویژدانی مرۆڤایەتی دەکات، هۆشیاربوونەوەیەکی لەگەڵ خۆیدا هێناوە. بە پشتیوانی ڕای گشتیی کوردستان، تورکیا و جیهان ئەم بەرخۆدانە پێشکەوتووە، بەڵام لە لایەکی دیکەوە بێدەنگیی سی پی تی و کۆنسەی ئەورووپاش بەردەوامە. ئێمە دەزانین ئەم بێدەنگییە هاوکاریی بەرژەوەندییە نێودەوڵەتییەکان دەکات. ئەم بێدەنگییە بە بەرخۆدان دەشکێنین.
ئەوەی پێویستە دەبێ ئێستا بکرێت
چالاکیی لەیلا گیوڤەن ئەمڕۆ لە ڕۆژی 72هەمدایە، دەبێ وەها بکەین کە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و گەل بە ئەرکی خۆیان هەستن، بۆ ڕێگرتن لە ڕووداوێکی نەخوازراو. بۆ دەنگدانەوەی هاواری لەیلا گیوڤەن و بۆ جێبەجێکردنی داواکارییەکانی هەموو زیندانییانەی کە دەستیان بە مانگرتن کردووە، چیمان لەدەست بێ دەبێ بەپەلە بیکەین.
بڕژێنە سەر شەقامەکان
بە گوێرەی دوایین زانیارییەکانمان، باری تەندرووستیی گیوڤەن لە مەترسیدایە. دۆخی تەندرووستی و ژیانی لە بەردەم مەترسیدایە. لەبەرئەوە دەبێ هیچ کەس لە ماڵی خۆی دانەنیشێت، پێویستە بڕژێنە مەیدانەکان و ناڕەزایەتی خۆیان پیشان بدەن.
ئێمە وەک کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتیی کوردستانیانی ئەورووپا (KCDK-E) بانگی گەل و دۆستەکانمان لە ئەورووپا، ژاپۆن، کەنەدا، ئوسترالیا، ڕووسیا و هەموو وەڵاتانی دیکەی جیهان دەکەین لەپێناو ئەوەی ڕای گشتی بجووڵێنن و گوێ لە هاواری لەیلا گیوڤەن بگرن، بە ڕۆحی بەرخۆدانی کۆبانێ بڕژێنە مەیدانەکان.[1]
#18-01-2019#