هەوڵی پرۆفیسۆر #جەمال نەبەز# بۆ گەیاندنی پەیامی دۆزی کورد بە جەمال عبدولناسر لەکتبێکدا بەناوی(کفاح الاکراد)، دواتر کردنەوەی پرۆگرامی کوردی ڕادێۆی قاهیرەی/میسری لێکەوتەوە
مانگی تەباخی 1956- 1-6- 1957
لەدیرۆکی گەلاندا، زۆرن ئه و سوار چاکانەی بەدریژایی تەمەنیان خزمەت بەمێژووی مرۆڤایەتیی و گەلو نیشیمانەکەیان دەکەن، لە دیرۆکی ئێمەی کوردانیشدا، ئەوانەی لە چەند بوارێکی جیاجیادا، سەرجەم تەمەنی خۆیان لە خزمەتی نەتەوەکەی دا بوون کە لێبراوانە بەبێ ڕەچاو کردنی بەرژەوەندی شەخسی و بەرامبەر، بەبێ ئەوەی ڕۆژێک لە سەنگەری دووژمندا کاریان کردبێت وقرانێک سوود مەند نەبوون نەخۆیان نە کەسێک لە بنەمالەکەیان، بە پەنجەی دەست دەژمێردرێن، یەکێک لەوانە، وەک ڕووناکبیرو سیاسەت مەداروو مێژوو نووسی گەورەی کورد پرۆفیسۆر جەمال نەبەز، کە زیاتر لە پەنجا سالە لە تاراوگە دەژی، لە دووری گەل ونیشتمانەکەیدا بەردەوام خەمی نەتەوەکەی بەکۆل خۆی داداوە، لە هەر کۆرو مەجلیسێک بێت، باسی معاناتی گەلەکەی دەکات، تا ئێستاش زیاتر لە سەد پەرتووک وپێنج سەد لێکۆلینەوه و ووتارو بابەتی نووسیوه و دەیان کۆروسەدان کۆرو سمیناری ئەنجام داوە، ئێستاش بەم هەموو تەمەنەیەوە، وەک گەنجێک شەونخوونی دەکات بەردەوام دەخوێنێتەوه و دەنووسێ وکۆرو سمینار لێرەولەوێ دەکات.
ئامادەبوونم لە کۆری شیعری دلشاد عەبدوڵای شاعیر کە لەلایەن سەنتەری ئەرشیف و ڕۆژنامەگەری کوردی لە شاری هانۆڤەر مێوانداری کرابوو لە شاری هانۆڤەر،
کۆڕەکە لەرێکەوتی 4، 11، 2007 کات 4 ی ئێوارە لە هۆلی ناوەندی ڕاگەیاندن وڕۆشنبیری کوردی لە مەلبەندی کولتووری فاوست بەڕێوەچوو بوو،
من لەهەر شوێنێک ئامادەبووبم بەکامێرای ڤیدیۆ هەولی تۆمارکردنی زۆرترین لێدوان و قسەکردنم داوە کە بایەخی مێژوویان هەبووبێت بۆ گەلەکەم، لەم جارەدا پرۆفیسۆر جەمال نەبەز سەبارەت بەچەند بابەتێکی گرنگ دوا، بە ئامادە بوونی چەندین کەسایەتی وەک مامۆستا جەمال خەزنەداروتەنگەزاری شاعیرو خالید شەیداو کەریم #گەرمیان#ی نووسەرو ئەدیب چەلکی وهۆشیاری مەلا عەولای کامووسەکی وچەند کەسانێکی تر، پرۆفیسۆر جەمال نەبەز، یەکێک له و بابەت بەنرخ وشاراوانەی مێژووی نەتەوەکەمان کەکەم کەس تا ئێستا ئاگادارییەتی بریتیە لەچۆنییەتی گەیاندنی پەیامی کورد بەسەرۆکی ئەوسای میسر جمال عبدولناسرلەکتابێکدا بەناوی (کفاح الاکراد) وکردنەوەی پرۆگرامی کوردی لە ڕادێۆی قاهیرە بۆمان دوا، بەندە خۆشم چەند جار لەسەر ئه و بابەتە قسەم لەگەل کردووە، لە پەرتووکی وشەنامەکیش ئاماژەی پێداوه.
پرۆفیسۆر جەمال نەبەز بەهێمنی دەدواو منیش زوومی کامێراکەم لەسەر ویی دانابوو، جارناجارێکیش یەکێک لە ئامادەبوان مداخەلەیەکی کورتی دەکرد، ئه و گووتی:
کە جەمال عبدولناسر هاتە سەر کار، بەبیروباوەری من کە ئه و لەگەڵ بەعسیەکان کاردەکات، نابێتە دۆستی ئێمە، بەلام بەلێکۆلینەوەی خۆم لەکاروکردارو هەلوێستەکانی، له و باوەردا بووم ئێمە دەتوانیین سوودی لێوەر گرین بۆ وگەرمکردن و پێشاندانی کێشەی کورد، کورد له و ڕۆژەدا لەهیچ کونێکەوە دیار نەبوو، لە هەموو ئاساماندا ئەستێرەیەکی نەبوو، ناسر بەربەرەکانێی پەیمانی بەغدای دەکرد، کە ئەندامەکانی ڕژێمی ترک وئێراق و بریتانیاوئێران وپاکستان بوون، ئەمەش لەبەرژەوەندی کورددابوو (دکتۆر جەمال نەبەز خوێندنەوەیەکی ووردی بۆ وەزعە کە هەبووە، بۆیەش باشی بۆ چووە کە پەیوەندی بە جەمال عبدولناسرەوە بکات لەبەرژەوەندی کوردا دەبێت)،
کە لەگەل ڕەحمەتی مامۆستا ئەحمەد هەردی، لەپاش ئەوەی کە ئێمە کاژیکمان دروستکرد، ئه و حەلە حزب وشتی وا نەبوو ڕۆلی وای هەبێ بۆ کورد خەبات بکات، لێم پرسی چۆن ئەم وەزعە دەبینی؟
ئه و گووتی: بروام نییە ئەوانەکار بۆ کورد بکەن.
گووتم:بەڵام دەتوانیین وەزعی کوردیان تێبگەیەنین، وایان لێبکەین تۆزێک لە مەسەلەی کورد تێبگەن.
، خۆت دەزانی جەمال عبدولناسر دژی پەیمانی بەغدایە، یانی دژی ئێراق، ئیران، ترکیا ودژی بریتانیایە، ئەوانە هەمووی دووژمنی کوردن، لەبەر ئەوە شتێک هەیە لە ئێمەی نزیک دەکاتەوە، دوای هاتنەسەر کاری جەمال عبدولناسر، هەندێ قانوونی دەرکرد، کە شەریکە گەورەکان بکاتە مولکی دەولەت، ئەوەش لە بەرژەوەندی فەقیرو هەژارە.
گووتی: ڕاسته ئەوە ئێستا تۆ دەلێی چیی؟
گووتم: من پاسپۆرتی دەربێنم وبچم بۆ سوریا لە وێ شتێک بنووسم وبۆ جمال عبدولناسری بنێرم، وەک نامیلکەیەک کتێبۆلکەیەک.
گووتی: باشە برۆ.
لە هاوینی 1956 پاسەپۆرتم دەر هێنابە بیانووی گەشتوگوزار چووم بۆ سوریاولوبنان، کە چووم لەوێ ئاپۆعوسمان سەبریم ناسی ڕەحمەتی لێبی، لە دیمەشق ماوەی دەرۆژێک، بەشەو ڕۆژ، کارم کردووە، لەهوتێلی فلستین وشرق الاردنکە خاوەنەکەیئەبودیاب ئەییوبی کوردیکوردێکی خەلکی گەرەکی تاخی کوردان بوو، نامیلکەیەکم نووسی بەزمانی عەرەبی بەنێوی کفاح الاکراد یانی خەباتی کوردان، زمانی عەرەبی من باشە لە منالییەوەخوێندومە دەرسی مەلایەتیم خوێندووە بۆمن زمانی عەرەبی زۆر ئاسانە، ئەوە پێشکەشم کردووە بە جەمال عبدولناسر، (پرسیان ئەوە ساڵی چەند بوو ؟گووتی سالی 1956 ئەوە پانجاو یەک سال بەرلە ئێستا)، بەس لەرێی عوسمان سەبرییەوەتوانیم گەلێک کەس بناسم، وە هەموو ڕۆژێک لەگەل عوسمان سەبری دەچووینە مالی ڕەوشەن بدرخان، دکتۆر عزالدین مستەفا ڕەسول لەوێبوو لە نووسینەکانیا باسی کردووە، لەوێ ڕەوانشاد ئاپۆ عوسمان سەبری چاپخانەیەکی بۆ من دۆزییەوە، چاپخانەی (کەریم کەرەم)چاپخانەکە بەدزییەوە شتی چاپ دەکرد، بەڵام بەپارەی زۆر، منیش پارەم لەگەل خۆم بردبوو بۆ ئەوێ، پارەی باشم دایێ، کە هەزار دانەمان بۆ چاپبکات، کتێبەکان بچکۆلەبوون ئه و کتێبە ماوە، یەعنی کفاع الاکراد وە ئەمن پێشکەشم کرد بەجمال عبدولناسر کە ئێمەی کورد تۆمان خۆشدەوێ و........ئەمانە.
لەمالی ڕەوشەن بدرخان، عزیز شەریفم دیت، عزیز شریف محامی بوو دۆستی کورد بوو پێیان دەگوت محامی الاکراد.
گووتم: بزانە ئه و کتێبەم نووسیوە.
گووتی: ئەوە تۆ نوسیوتە؟
گووتم: ئا، گووتی ئه و کتێبەم لەرەوشەن بدرخان وەرگرتووە.
جابەر لەوەی کەمن عزیز شریف ببینم، ئێمە لەگەل عزالدین مستەفا ڕەسول ئێستاش ماوە دەتوانن لێیبپرسن، وە لەگەل ڕەوشەن بدرخان بەدوو ئۆتۆمبیل چووین بۆ لوبنان، لەوێ لبنان زۆر ئازاد بوو، له و ئۆتۆمبیلەی ڕەوشەن بدرخان لێیبوو خوجێکی گەورەی هێنابوو لەگەل خۆی، (لەم کاتەدا دکتۆر جمال نەبەز بەرێزلێنانەوەپڕبەحماس و شکۆدارییەوە)، بەدەنگێکی دلێر گووتی:رەوشەن بدرخان مەرد بوو بەراستی یانی ئینسانێکی مەردبوو، خوجەکەی پڕکردبوو لەکتێبەکان، ئێمە لە ئۆتۆمبیلی دواوە بووین ئەویش لەئۆتۆمبیلی پێشەوە بوو، چووین بۆ بەیروت، لەوێ خستمانە پۆستەوە، بەپۆستە لەوێ بۆهەموو ڕۆژنامە عەرەبییەکان وسەرگەوره عەرەبییە گەورەکانمان نارد، هەتا بۆ سعید قەزازیشمان ناردبوو، بەپێکەنینەوە دکتۆر گووتی:لەوێ سعید قەزاز پێی وابووە ڕەفیق حلمی بۆ ئێمەی نووسیوە، ئینجا باشە، وەمن کەگەرامەوە بۆ بەغدا لە پێلاوەکانما دوودانە یا سێ دانە لەگەل خۆم هێنامەوە کتێبەکە بچکۆلەبوو، خستمە ناو پێلاوەکەم کەئەگەر لەشم بگەرێن نەی دۆزنەوە، یەکێک لە کتێبەکانم دا بە مامۆستا ڕەفیق حلمی، یەکێکیشیانم دا بە مامۆستا ئەحمەد نەقیب، ئەحمەد نەقیب ماوەیەکی دورودرێژ به و کتابەی من ئەندامی بۆ پارتی پەیدا دەکرد، هەر چەندخۆم پارتی نەبووم، ئەوخۆشی بۆ منی گێرایەوە، ئێستاش ماوە دەتوانن لێی بپرسن.
رەوشەن بدرخان ئەوەی بۆ کردم یانی، وە لەمالی ئەودا عزیز شەریفم ناسی،
دەی گووتم:ئەوکتێبە بۆ جمال عبدولناسر نێردراوە، تۆ زۆر دەچی بۆلای جەمالی سەری لێدەدەی پێی نالێیی کارێ بۆ کورد بکات؟.
گووتی:وەکوچی کارێ بۆکورد بکات؟.
گووتم:دەتوانم لەگەل برادەرەکانی خۆم قسە یان لەگەل بکەم پێت بلێم، بەلام بەڕەئی خۆم ئەگەر پرۆگرامێکی کوردی لەڕادیۆی قاهیرە ببێ زۆر باش دەبێ.
گووتی:من ئەوە بە جمال عبدولناسر دەلێم بڕوابکەن.
وەختێ عزیز شریف لە عێراق لە سجندابوو.خۆی شاردبۆوە لە دوو جەماعەت دەترسا، یەکێکیان یەکێکیان لە شوعییەکان خۆی شوعی بوو، بەڵام چونکە سەر بە مۆسکۆ نەبوو، پێیان دەگووت ئەوە پیاوی ئەمنە پیاوی حکومەتی عێراق و ئینگلیز وئەمانەیە، کەچی نەپیاوی حکومەت و نە پیاوی ئینگلیز بوو، جارێکیان لەگەل مام جلال بەدزییەوە بۆ ئه و شوێنەی خۆی لێشاردبۆوە چوین بۆلای، لەوێ هێنامەوە بیری،
گووتم:لەبیرتە جارێکیان لەگەل مام جلال هاتین بۆلات؟.
گووتی:ئاء ڕاستدەکەی. ئەوە عزیز شریف، وە دوایی ئه و لەگەل کورەکەشی زۆر بووینە دۆست و برادەر، عزیز شریف ئەم شتانەی بە جمال عبدولناسر گوتبوو، کە گەرامەوە بەغدا(نجم الدین عەونی) هەبوو برای ڕەوانشاد (محمد عەلی عەونی) باوکی(دوڕییە خان)، ئەوە میسری بوو بەڵام لە عیراق دەژیا، جنسیەی میسری هەبوو، دەهاتە دوکانەکەی ئوستاد بەشیر موشیر، زۆر دەهاتە ئەوێ،
ڕۆژێک پێی گووتم:سەفیری مسر حەزدەکا چاوی پێت بکەوێ.
گووتم باشە چی ئەوێ؟.
گووتی: خۆی لەگەلت قسە ئەکا. گووتم ئاخر پۆلیس و ئەمانە هەیە.
گووتی: نا ئەتبەمە مالی خۆم، لەوێ ئۆتۆمبیلی گەورەی هەبوو، ئەتخەمە ناو سندوقی ئۆتۆمبیلەکەم، لەوێ لەپشتەوە ئەچینە ناو سەفارەتخانەکە، ناچینە ناوەوەی بەردەمەکە، لەوێ گەراجیان هەیه، ئەچینە ناو گەراجەکە تۆ لەوێ لەسندوقەکە دێیتە دەرەوە لە حەوشەکە ئەچینەلای، باشە، بەم جۆرە چووینە لای سەفیری میسر.
گووتی: ئەوە جەمال نەبەزە ئه و پیاوەی داواتکردبوو.
سەفیر گووتی: ئەوە سەرۆک زۆر سەلامت لێدەکات وە حەز دەکات بزانێ ئێوە چیتان دەوێ، ووتی: پێی خۆشە کە ئێوە دژی حلفی بەغدان و دژی ئیستعمارن ئەمانەو، بەس حەز دەکا بزانێ ئێوە چیتان دەوێ؟.
گووتم : بەراستی من نازانم ئەبێ لەبرادەرەکانم بپرسم. وەکو دوای چەند ڕۆژێک چوومەوە بۆ کوردستان، لە مامۆستا ئەحمەد هەردی لە فائیق عارف لە مامۆستا عەلی تۆفیق کە دوایی دکتۆرای هێنا، جا ئێمە ئه و برادەرانە کە بەیەکەوە کارمان دەکرد ڕێکمان خست، کە باشە مەسەلەی ڕادیۆکە ببێ، وە یارمەتی پێشخستنی پروپاگەندە وەکو لۆبییەک بۆ کورد لە میسر دروست ببێ، وە ئەگەر ممکین ببێ مەسەلەی کورد بهێنێتە پێشەوە لەکۆمەلی نەتەوە یەکگرتووەکان.
دکتۆر لە درێژەی قسەکانیدا بەردەوام بوو گووتی: مدەیەک دواتر کە چوومەوە، بە هەمان ڕێگای ئۆتۆمبیل چومەوە ناو سەفارەت، جمال عبدولناسر سەفەری مۆسکۆی کرد، کە گەڕایەوە (نجم الدین عەونی) پێیگوتم : بەم زوانە ڕادیۆکوردییەکە دادەنرێ.
دکتۆر جەمال نەبەز گووتی : بڕوا بکەن، وە ڕادیۆ کوردییەکە دانرا.
لە ڕێککەوتی (1-6-1957) بەرنامەی کوردی ڕادیۆی قاهیرە دەستی پێکرد.، پاش ئەوەی دانرا، هەموو ڕۆژێک بە مارشی کوردستان ئەی ڕەقیب دەیکردەوە، ئەوەش زۆر بوو لەسالی (1957).(کەسێک لە ئامادەبوان ساڵەکەی لێ تە ئکید کردوە). گووتی بەلێ ئەوە لەسالی 1957 بوو.
لەم لاوە جەمال خەزنەدار مداخەلەی کرد گووتی : حەمەی حسێنی مەلای دزەیی بێژەری ڕادیۆ کوردییەکەی قاهیرە بوو تا سالی 1963.
پرۆفیسۆر جەمال نەبەز لە کتێبی وشە نامەدا نووسیویەتی: دوای ئەوەی جەمال عبدوالناسر لەسالی 1957 پڕۆگرامی بەشی کوردی لە ڕادیۆی قاهیرە دانا، ئەوە بووە هۆی ئەوەی ڕژێمی ئێرانیش لە تاران بەشی کوردی دابنێ و ڕژێمی عێراقیش ڕێگا بەدەر چوونی چەند گۆڤارێکی کوردی بدات.
دکتۆر جەمال نەبەز لە کتێبی بیرەوەریینامەی ئەوڕۆژانەی جارەکی دیی ناگەڕینەوە لەلاپەرەکانی- 375 و 389 دا چاپی بەهاری 2017 #سلێمانی#، کۆبەرهەم ژمارە (14) بەم جۆرە باسیدەکات: لەسەرەتای مانگی تەباخ – هاوینی - 1956- لەبەغداوە بەپاسی نێرن سەفەری سوریای کرد، لەدیمەشق – شام- لە هوتێلی فەلەستین شەرقولئوردن – دابەزییوە، خاوەنی ئوتێلەکە ئەبوو دیاب ئەییوبی کوردی، گەرەکی کوردان (تاخی کوردان) بوو، عبدالڕحمانی زەبیحی لەم ئوتێلە کاری دەکرد. بە ماوەی – دە- ڕۆژ نامیلکەی – کفاح الاکراد – خەباتی کوردانی نووسیوە، پێشکەشی سەرۆک کۆماری ئەوکاتی میسر جەمال عبدلناسری کردووە. لە ڕێگەی ئاپۆ ئۆسمان سەبری لە چاپخانەی (کەریم کەرەم) هەزار دانەی چاپکردووە. ئەم نامیلکەیە لە چەند ڕێگەیەکەوە گەیندراوەتە دەستی جەمال عبدلناسر، جارێکیان لە ڕێگەی ڕەوشەن بەدرخان، جارەکی تریان لە ڕێگەی پارێزەر عەزیز شەریف بووە.
دواتر بە هۆی ئەم نامیلکەیەوە لە ڕێگەی سەفیری میسرەوە لە بەغدا پەیوەندی بە ناسرەوە دەکات. دەبێتە هۆی ئەوەی بەرنامەی کوردی لە ڕادیۆی قاهیرە لە ڕێککەوتی – 1-6- 1957- بکرێتەوە. جەمال عبدلناسر بە – مەلا مستەفاو شاندەکە - ی لەگەلی بوون لە ڕێگەی گەرانەوەیان لە سۆڤییەت وە گووتبوو: بەرنامەی کوردی ڕادیۆی قاهیرە لە سالی – 1957 – کراوەتەوە.
#یوسف مەنتک# / ئەلمانیا