ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل-#هەپەگە# دەربارەی چالاکیی گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار لەدژی سوپای داگیرکەری تورکیا ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.
ڕاگەیەنراوەکەی هەپەگە ئاوەهایە:
چالاکی هێزەکانی گەریلا لە چوارچێوەی هەنگاوی سەرکەوتنی شۆڕشگێڕانەدا لە هەرێمی سەرحەد لە باکووری کوردستان بەردەوامە، ڕۆژی 18ی کانوونی دوویەم /28ی بەفرانبارگەریلاکانمان کاتژمێر 16:30 خولەک لەدژی سەربازانی سوپای تورکیای داگیرکەرکە سەرقاڵی پتەوکردنەوەی سەنگەرەکانیان لەبارەگای سەربازی لە گوندی ئاخوڕێ بوون، چالاکیان ئەنجامدا.
لەچالاکییەکەدا هێزەکانی ئێمە سەربازانی سوپای تورک-یان کردە ئامانج. لەئەنجامی ئەوچالاکییەدا ژمارەیەک سەربازی سوپای تورکیا کوژران و برینداربوون، بەڵام بە تەواوی ژمارەی کوژراوەکان ڕوون نەبوەتەوە.
دوای ئەوچالاکییە سوپای تورکیا بە چەکی قورس ناوچەکەی تۆپبارانکرد.[1]
#19-01-2019#