ئاو زۆر لە گۆمدا ماوە بۆگەن دەبێ
گۆی زەوی ڕێژەی ڕووبەری ئاوی سێ هێندەی وشکاوییەکانییەتی بەڵام 97%ی ئاوەکان لەدەریاوزەریاکان سوێرن بۆیە مرۆڤ دەتوانێت لەوشکاوییەکان و کیشوەرەکان بەئاسوودەیی هەڵبکات و بۆنی گەنیووی دەریا و زەریاکانی بۆ نەیەت، بەڵام گۆم و گۆملیچەکان و کانی و کانیاوەکان و ڕووبار و ڕوبارۆچکەکان کە زۆربەیان ئاویان شیرینە بۆ خواردنەوە دەشێن و مرۆڤ پشت بەو ئاوانە دەبەستێت بۆ خواردنەوە و پیشەسازی و خۆشوشتن و کاری کشتیاری بەڵام هەموو ئەم ئاوانە 3%ی ئاوی سەر ڕووی زەوی پێکدێنن، خاسییەتی ئاوی شیرینیش وایە ئەگەر ڕابوەستێت و پەنگی دابێتەوە و جولەی نەبێت هێدیهێدی گەنیو دەبێت و خۆی لەخۆیدا دەبێتە چڵکاو، بۆن ساردی و گەنیوی مرۆڤی هەراسان دەکرد، ئینجا کە وتراوە (ئاو) زۆر لەگۆمدا بمێنێتەوە بۆگەن دەبێت واتە زۆر مانەوە لە شوێنێک چ ماڵان چ فەرمانگە چ شوێن و مەزار و نزاگە هەرچەندە وەک ئاوی شیرین بەنرخ بیت هەر لە کۆتاییدا بۆگەن و بێزراو و قێزلێ بووەوە دەبیت بۆیە زۆر لە جێیەک مەمێنەوە تا ڕێز لێگیراو بیت نەوەک بە بینینت دەست بەلوتیانەوە بگرن.