کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  583,130
وێنە
  123,499
پەرتووک PDF
  22,048
فایلی پەیوەندیدار
  124,950
ڤیدیۆ
  2,191
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
315,934
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,356
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,660
عربي - Arabic 
43,635
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,455
فارسی - Farsi 
15,586
English - English 
8,502
Türkçe - Turkish 
3,818
Deutsch - German 
2,024
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
31,805
شوێنەکان 
17,030
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,507
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
899
وێنە و پێناس 
9,457
کارە هونەرییەکان 
1,496
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,929
نەخشەکان 
251
ناوی کوردی 
2,816
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,188
شوێنەوار و کۆنینە 
739
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,038
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,633
کورتەباس 
22,097
شەهیدان 
11,889
کۆمەڵکوژی 
11,361
بەڵگەنامەکان 
8,710
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,629
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,062
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,635
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
734
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
891
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
920
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
19
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,269
PDF 
34,621
MP4 
3,821
IMG 
232,780
∑   تێکڕا 
272,491
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
گەڕان بەدوای یاقوتە ڕژاوەکانی.... عەلی پێنجوێنی دا
پۆل: کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
بەداخین بۆ قەدەغەکردنی کوردیپێدیا لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی وڵات لەلایەن داگیرکەرانی تورک و فارسەوە
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
گەڕان بەدوای یاقوتە ڕژاوەکانی.... عەلی پێنجوێنی دا
گەڕان بەدوای یاقوتە ڕژاوەکانی.... عەلی پێنجوێنی دا
گەڕان بەدوای یاقوتە ڕژاوەکانی.... عەلی پێنجوێنی دا
ئازاد پێنجوێنی 2019

ئەوئێوارەیە.زایەڵەی دەنگی دلێری ئەوبوو..سەدایەکی ناوازەیان خولقاندبوو کە تەواوی مرۆڤەکان بە باڵندەکانی ئاسمانیشەوە گەڕان بکەنە دواوێستگەیان بۆ دۆزینەوەی یاقوتە ڕژاوەکان...
ئەو لەژێر بنی دەریادا... دەگەڕا بەدوای فرمێسکەکانیدا... فرمێسکی چاوە ماندووەکانی... هەمیشە لەگەڵ ئاوی دەریاکەدا ئارامییان دەخوڵقاند... زۆریش شەیدای ئەوە بوو، وەک (چارلی) هیچ کەس هەست بەفرمێسکەکانی نەکات... ئێمەش بۆ بەشداریکردن لەفرمێسکەکانی دەچووینە ژێر دەریاکەء تینوێتیمان بە قومێک لەشیعرە یاقوتە ڕژاوەکانی دەشکا، هەر بە فرمێسکەکانی ئەو بوو وای کرد تا گەڕان بکەینە دوا ویستگەمان بۆ دۆزینەوەی ئەو یاقوتانە.
ئاخرخودی شاعیرە.. دەیەوێت ئەوگەڕانە ببێتە دەستپێکی خودناسین لە ڕێگەی شیعرەکانیەوە... ئەوخۆی ماندو پڕلە ئازار پڕلە.. چاوبەئەسرین...شپرزەو...بێ دار... لە ڕوانگەی ماڵی دڵی یەوە پێمان دەڵێت.
ئەم یاقوتانە ئەگەرتوانیتان بیان چننەوە بەدەرزی خەیاڵتان بی هۆننەوە...ئەگەر دۆزیتانەوەو لەئازارەکانی توانیتان کەڵک وەربگرن بۆژیان...ڕەنگە خراپ نەبێت. بیکەنە ملوانکەیەک وبیکەنە گەردنی هزرو تێ ڕامانتان...
دواجاریش..پێمان ڕادەگەیەنێ.....ئەگەرخۆتان ماندو نەکردوبە ڕێگەی حەقیقەتەکانی ژیاندا..ڕێگەتان ون کردوو....نەشتان توانی ئەویاقوتە ڕژاوانە بدۆزنەوە لەسەر ڕێگاکانی ئاسۆ..ئەوا لێ گەڕێن.... بالەبنی دەریادابەتەنیاجێ بمێنن هەروەک وخۆم.
ئاخرهەر لەڕێگەی دۆزینەوەی ئەویاقوتانەوەیە..ئەوەندە شیعروووشەی ئەفرێنراوناوازە..رۆچۆتە نێودەرونمان..ئەو بەهەر قەسیدەیەکی هەرجێگایەکی ئەم سەرزەمینە دەکاتە لالەو...دەبێتە چراخانێک بۆ پەیدابونی ڕوناکی هەمیشەیی ڕوحە پاکەکان.
علی پێنجوێنی..مەبەستیەتی..گەڕان و..سۆراغ و..تێ گەیشتن ببێتە سەرچاوەی دۆزینەوەی خود..وە هەر لە ڕێگەی شیعرەکانیەوە دەمان گەیەنێتە ئەو خۆناسینەو.. ئاشنامان دەکات بە ڕەزوباخ ونزاری بیرکردنەوەی. ئەندێشەمان....کەهەر لەناو هەناوی ئەو باخەدایە دەتوانین هەڵوێستە بکەین و. گەڕان و سۆراغ بکەینە دواین وێستگەی گەڕان.
ئەو پێمان دەڵێت.

ئەوەندەبەردگیراوەتەدڵم
بگیرایەتەگڵۆپەکانی دنیا
ئێستاچاوو چاوی نەدەبینی
ئاخر ئەوە شاعیرە..بەودڵە پڕ لەحەسرەت و...بێ دەرەتانی و.ئاهوناڵەوە.دەیەوێت. کاتێک. یاقوتە ڕژاوەکانی مان دۆزیەوە....ئیدی بەرد نەگیرێتەدڵی ئێمەش....ئەودەیەوێت....لەنێوڕۆشنایی. شیعرەکانیدا....بتوانین زاڵ بین بەسەر تاریکیەکانی.کاڵفامیداو....وەک مرۆڤێکی ڕاستەقیینە ببینە ئەو شنەبایەی. کەچەند جوان ئەیدات لە باخچەیەک و.دواجاربۆنی یاسەمینیان هەموجێگایەک بڵاودەکاتەوە...وەهەرکاتێکیش هەرئەو شنەبایە کە ئەیدا. لەڕوخساریی.مرۆڤ بونمان..باگرژنەبین وترش وتاڵیمان لێ نەرژێ.
شاعیرهیوایەک بۆبیرکردنەوە..تێ ڕامانێک..بۆژیان.. الهامێک بۆقەسیدەیەک.
لەجوانی هزری وژیانی خۆیەتی.کەهەمووسپێدەیەک.تەواوی گوڵی نێوباخچەکان بەخەبەردێنێ. و.. بەخوناوی باران... ئارامیەکان ڕوخساری دەشۆنەوە.هەناسەیەک.هەڵدەکێشێ و.. پێش ئەوەی بچێتە دنیای خەونە ڕەنگاڵەیەکانی... سڵاوێکی. شاعیرانە.لەدایکی دەکات و..بەهۆنینەوەی چەندوشەیەک.. بە دایکی دەڵێت.... بەیانیت باش.. جوانی هەستەکان.
بەزەردەخەنەیەکەوە.سەیری ئاسمان دەکات و..
جارجاریش. دەچێتەنێوکۆڕی باڵندەکان و
چۆلەکەکان ڕادەهێنێ....کەباڵیان شکا.. چۆن فێری فڕین ببنەوە.
لەوێش ڕا.. خۆی دەکات. بەنێوباخچەهەڵواسراوەکانی.دڵداو....بۆتینووێتیان.. پەرداخێک پڕلەفرمێسک دەکاتەبنیان...تابۆهەمیشە.لەگەڵ شیعرەکانیدا..سەمابکەن و ئاوێزانی یەکتربن.
تنۆکی ئەوبارانە.نەرم ونیانەش لەولاوەبوەستێ.کەبەڕوخساریداوبەتەنیشت ئەندێشەیەوە..... وەکو یاقوت.. دێنەخوارێ.
ئەوعادەتی واگرتوە....بیرکردنەوەو..بێ دەنگی....تێڕامان..هەنگاو.
بەرەوداهاتوو..بەرهەمی هەنگاوەکانیەتی.بۆڕابردوو.
ئەووەک شەپۆلی دەریاکانەهەربیردەکاتەوەو.. دواجاریش بیرکردنەوەکانی ئارام ئارام شەپۆل دەدەن.
خۆی وتەنی.
مەگەرمەرگ بیری بخاتەوەو.. بڵێت ئیدی بەسە.
ئاخر ئەوە شیعرەکانی ئەون.... وەک پەپولە.. یاوەک گوڵ.
هەوێنی بیرکردنەوەکانمانە...کەبەبۆنی پەروانەیەدڵمان
شیعرەکانی شاعیر.پڕ لە خەندەی بنیات نەرانە وئاوات وهیواکان
گیانی متمانە بە خۆبونمان پێ دەدات و.. ماندونابین.. لەگەڕان
وەهەر کاتێکیش.شیعرێکی شاعیر دەخوێنینەوەو لەسەردڵمان دەینەخشێنین
ئیدی دەزانین.. لەژین چ تاڵەو.. چ شیرین.
ئاخر ئەوە هەناوی.نوسین و خامەکەیەتی..گەشە بەڕۆحمان ئەدات و..وامان لێ دەکات.
تاڕێگا تیوارەکان بدۆزینەوە... هەر بە دۆزینەوەی ئەو ڕێگا تیوارانەو ئاشنابوون بە ژیان. ئیدی ئاشنا دەبین بە ئاوازی شاعیرو...هەر لەو ڕێگەیەوە شیعرەکانی خاوەنەکەیمان پێ ئاشنا دەکات..کە ئەو وەک گوڵ بێ دەنگەو.. هەروەک گوڵیش جوان وقەشەنگ.بۆمان دەدوێ.
ڕۆیشتنی ئێمە بۆماڵەحەقیقەتەکەی. شیعرەکانی.. نەپرسیان دەوێت ونەوچان.. دەڕۆین وهەردەڕۆین.. دەگەڕێین وماندونابین..تائێمەش ڕاپێچی.ئەوحەقیقەتەڕەهایەدەبین.
ئەوەخودی شاعیرە.. چەندجوان دەڵێت
بێ دەنگترین بونەوەر لەدنیادا گوڵە.. کەچی کەسمان نەمان توانی وە بەم هەموو زۆر بڵێیمانەوە...هێندەی گوڵ جوان بدوێین.
ئاخر ئەوە شاعیرە کە وەک سوارچاکێکی سەردەمەکەی بەسەرپشتی پێ نوسەکەیەوە...بەدەم هەنسک وپڕ بە ئازارودڵی تەمیانەوە.چرای پەیوەندیە پر ِلەشەوق و بێ گەردە شیعرەکانیەوە...بۆ شەو دەدوێ و.. بۆ ڕۆژ دەنوسێ....هەر لەو شەو ڕۆژەشدا.وەک. دڵۆپەفرمێسکەکانی... دەڕژێتە نێولاپەڕە. سپیەکانیەوەو ئەوەندەی تر ژیان سپی تر دەکات. شاعیر هەموو.ساتێکیش.....دەڵێت
کەسێک نام کاتە هاودەمی پاساریەکان.. ئاخرمن دەبێت بەتەنیا بفڕم.. وەک ڕیشۆڵەیەکی سەرکزۆڵەی بەباران تەڕکراو بەڵام ئەولەڕێگەی شیعرە ناوازەکانی یەوەیەتی کەتەواوی پاساریەکان پێ ی دەزانن و.. فڕین بەرەولای شاعیرو هاودەمی دەکەنەدواین وێستگەی نەمری...بۆ ڕۆحی شاعیر
ئەو جارجارە..بۆ هەتوانی..ئازارە ویژدانیەکانمان...شیعرێکی غەمبارانەو نوێ. بەدەم ئاوابونی خۆرەوە...دەکاتە نێو ئینجانەی ڕۆحەکانەوە. وە لەنێو ئەو ڕۆحەماندایە.. کە ئێمەی تینوو بۆ شیعرەکانی.. سۆراغی یاقوتە ڕژاوەکانی دەکەین و مەبەستمانە بمانگەیەنێتە نێو بنی ئەو دەریا ئارامە.
ئێمە دەبێت لەوە دڵنیابین..کەڕەنگەکان بۆ هەمیشە ئاوێتەی شیعرەکانی شاعیردەبن..وەک چۆن پەلکەزێڕینە چەماوەتەوە بۆ خۆرو وردە باران. دەبنە شەبەنگی. پرژنگی ئاوو..ئاواش..شەوقی یاقوت و... ڕوناکی ڕوخساری شاعیر..بونەتە.هەموو ڕەنگەکانی ژیان.بۆ وێناکردنی.. ڕوانین بۆ نێو پەنجەرە واقیعەکان.
وە هەر لە تێڕوانینی ئەو پەنجەرە.واقعەوەیە....کەخونچەی گوڵی باخچەکان دەپشکوێن وڕۆژێکی نوێ لە دایک دەبێت... وەلەو ڕۆژە نوێیەدا. دەروازەی دڵمان واڵادەبێت... تادەرونمان واڵابێت بۆ دیداری حەرف بە حەرفی ناخی شاعیرو لەنێو گوڵ وگوڵزاری شیعرەکانیدا بەهاوڕیەتی پەپولەو هەنگەکان سەمای ئاسودە بوون ببێتە هێڵی هەنگاوە تیوارەکان.
شاعیر سەرەکی ترین بابەتی نوسینی...دەکاتە سەرەکی ترین هەڵوێستەی ژیان. کەنایەوێ بێ لێکدانەوە ئەوبابەتەی بێتە نێو ئەندێشەکانەوە.
کاتێکیش وێنای شیعرەکانی بەکۆتادێنێ...ڕوداوەکان بۆژیان گەورەتردەنوێنن.
ئیدی ئەوە شاعیرە کە هاوغەمی ڕەنگ و پەپولەو پاساری و ژیانی ئارام گرتوە بۆ ئارامیەکان.
ئەوە خودی شاعیرە.. کە لەوەتەی بیری دێت جگە لە پایز خەونی بە هیچی ترەوە نەبینیوە...... ئەوە پێمان دەڵێت ئەگەر هەموان خاوەنی مۆڕال بین... جوانیەکان بەشی هەمومان دەکات.
شاعیر پێمان ڕادەگەیەنێت با هەریەکەو لە ئاوازێک نەخوێنین, بەڵکو هەموان بێین وگۆرانی خۆش نودی بۆ یەکدی بڵێینەوە. تا ئەوەی بتوانین بەیەک ئاوازبەدوای یاقوتە ڕژاوەکاندا بگەڕێین..تادەیدۆزینەوە.
علی پێنجوێنی...هەزاران جاربەکلی ئێوارەگریانەکانی تیمارکردوە.
ئەوهەزاران جاربارانی توند توند گوشیوە وەک دڵە پڕ لە حەسرەتەکەی.
شاعیر..بەرماڵی.. نێو ڕاوەستاوی...ئاڕاستەکانی ژیان لەپانتای بیرکردنەوەدا..ڕادەخات و....هێواش..هێواش پێمان دەڵێت..وەرن ببینن.. ڕوخسارم بەڕەنگی ئەم ئێوارەیە. چۆن سوربوە.
ئەو ئێوارەیە بۆ ئێمەش زۆرجیاوازو نایاب بوو.
ئێوارەیەک.. کەزایەڵەی دەنگی ئەو و سەدایەکیان خولقاندبوو.
کە تەواوی مەلەکان لە نێو هێلانەکانیان.. ماخۆلانیان بوو بۆ دیداری شاعیر.
هۆکارەکەشی ئەوەبوو.. ئەو ئێوارە جیاوازە... بۆ هەمومان ئێوارەیەکی شکۆداربوو.. ئاخر شاعیر لەو ئێوارەیەدا.....یاقوتە ڕژاوەکانی دەناساند.
دەنگێکی...پڕشکۆو...غەمگینانە. دەهاتە بەر گوێ ی هەموان.
کە دەنگی شاعیربوو.
وە بە ئاوێتە بوونی دەنگی هێمنی شمشاڵەکەی قالە مەڕە دەهاتە بەر گوێیەکانمان. کە دەنگی شمشاڵ و خوێندنەوەی شیعری شاعیر... ئەو ئێوارەیەیان تەواو ئارامترکردبوەوە.و بە جارێک بۆن و بەرامەی ڕێحانە.. دەهاتە نێو پەنجەرەی دڵەماندوەکان.
شاعیر بەردەوام بوو.. لە ناسینی ئەو نامیلکە دەگمەنەی.... هەموو جارێکیش بەپارچە شیعرێک دڵی هەموانی ئاودەدا.... بەڵام لێوانی خۆی وشک بوو.. ڕۆحیشی... ماندووی ماندوو.لەتینویەتیدا. وەهەر کە دەگەیشتە دوا کۆپلەی شیعرەکانی...هەموان لە چاوەڕوانی ئەوەدابون......کاتی دەست بە گەڕانەکە هاتوە........شنەبایەکی ئارام. هەمیشە لە باگراوندی سەدای شاعیر....ئاوازی گەڕانی خولقاندبوو.
تا ئەوەی ئەو مەلانە بڕستیان لێ بڕابوو.. هەریەکەو ئەوی دی ئاگاداردەکردەوە.....کاتی ئاگایی یە.. بۆیە وا پێویستە...لەنێو هێلانەکانمان..بچینە دەرێ و...دەگەڕێین. تاکو ژیان بەو جوانیەی کە وجودی هەیە دەیدۆزینەوە.
کۆترێکی شینی ئاسمانی..کە بە ئاوازێکی غەمیگنانەوە دەیخوێند....قسەی بۆ تەواوی مەلەکان دەکرد...پێی وتن...بەم زوانە ناگەڕێینەوە. هەرهیچ نەبێ. ماوەیەک بەئارامی.لەماڵی حەقیقەتی. یاقوتە ڕژاوەکاندا دەمێنینەوە...بەڵام دەبێت هیلاکی هیلاک بین تائەوەی دەیدۆزینەوە...هەمویان دایان لەشەقەی باڵ وقافڵەیان بەست.بۆ هەڵفڕین........منیش بە نێو دار عەرعەرەکاندا هەنگاوم دەنا..چاوم بڕیە مەلەکانی ئاسمان..وتم خودایە..چ شتێک ڕویداوە,وابەم ئێوارەیە ئەو هەموو مەلە جوانە..بە قافڵە دەڕۆن و.گۆرانی دەڵێن. چەندە جوان بوو لە دیدی منیشەوە لەگەڵ وتنی ئەوگۆرانیەدا. زیلانی. دارعەرعەرەکان.سەمایان دەکردوو. خۆیان دەکێشا. بەیەکتریدا.وەک ئەوەی یەکتر لەئامێز بگرن.
منیش هەردەگەڕام و.هەنگاوم دەنا.... تائەوەی. ئەو کۆترە شینەی.کە سەرپەشتی قافڵەکەی دەکرد..لەسەرشانم نیشتەوەو....بەمنی وت....دەزانم.تۆش لەگەڕانێکی بێ وچان دایت... بەو ئاسمانەوە. چاوم لێت بوو.ئەگەر هەڵەنەبم..بەدوای یاقوتەڕژاوەکاندا.دەگەڕێیت.
زۆرخۆشحاڵبوم..دەستێکم هێنابەسەری کۆترەکەداو...وتم.
ڕێک وایە...تۆچۆن ئەمەدەزانی.
کۆترەکە...گرماندی وتی.. ئاخرگوێمان لێ بوو....ئەوشیعرەت دەوت....کە لە نێو یاقوتە ڕژاوەکاندا. هەیە.وباسی چیرۆکی دڵ شکاوەکان.دەکات....
ئاخر کۆترە کە ڕاستی دەبێژا....لەگەڵ هەر هەنگاوێکدا...کۆپلەیەکی شاعیرم بۆ ئاسمان وتەواوی سروشتدا دەوت کە ئەوەتەی دنیاهەیە.. ماچێک بەڕێوەیەو هەر ناگات.
منیش.بەخۆش حاڵیەوە..بەخۆم وت....چ شاکارێکە..هەموانی هێناوەتە بیرکردنەوەوگەڕان.. چ شیعرێکە..کەنزیک لەهەناسەکانی.مەولانای ڕۆمی دێتەبون...چ ئاوازێکە....کە سەمفۆنیای. ژیاناوە دەبەخشێتە. مرۆڤایەتی.
هەر بۆیە بێ بیرکردنەوە.. بومە هاوڕێی مەلەکان و...ئەوان لەشەقەی باڵیان دا بە ئاسمانەوەو.. منیش. بەناو نزاروو.مێرگ و.ڕێگاپاکەکاندا.. هەنگاوی خێرام دەنا......تا ئەوەی گەیشتین بەڕۆخی دەریایەک...... ئای خودایە.. چ دەریایەک بوو.. پڕی نەوڕەسی سپی.. لێوان لێو...لە شەپۆلی.هیوا.... پاکی وبێگەردی. ئاوی دەریاکەش لەولاوە بوەستێ....
لەڕاستیدا ئەو کەشەو..ئەو ڕوداوانە...بەبینینی سەراسیمەبووم و.ئەوەندەی ترژیانم لاپەسەندبوو.. بەڕاستی ناخ هەژێنە.. بکەویتە..ئەو هەموو سروشتە ڕۆحیەوە.
بەنێو دەریاکەدا هەنگاوم..نا..... لەشەپۆلەکانیم ئەدا...بەڵام هەستم بەماندوبون نەدەکرد.
مەلەکان ئاوێتەی نەوڕەسە سپیەکان بوبون..لەسەر دارتەلی.شیعرە ناوازەکانی شاعیردا.دەهاتن ودەچوون..و لەگەڕاندابوون بۆدۆزینەوەی ئەویاقوتانە.
من گەیشتمە بنی دەریاکە...... گوێبیستی دەنگ وئاوازی دەف وشمشاڵەکەی قالەمەڕەبووم...ئای کە ئاوازێکی دڵ ڕفێن بوو.کەبینیم خەڵکی قافڵەیان بەستبوو..زۆریش خۆش حاڵ بون
چومە ناو خەڵکەکەوەو.چەند هەنگاوێک...چومە هەناوی... ئاوازوو کۆڕبەندەکە.
بینیم.پیاوێک...بەبێ دەنگی و.بەئارامی ئاوی دەریاکە.سەمای پێ دەکردوو....ئەمیش بەزەردەخەنەوە...شیعری دەخوێندەوە.
چەندجواندەیوت
دەستی هەردوکمان.. یەک ئاوبردی
دەستی تۆماسی ڕاودەکرد.
دەستەکانی منیش بەگۆرانی.. برینی ماسیەکەی تیماردەکرد
ئاخرماسیەکان...لەخۆشیداخەنی بوبون.. تاوس ئاساهەنگاویان دەنا.
تەواوی باڵندەکان. دەیان خوێندو. ئاوێتەی دەنگی ئاوازوشیعرەکانی شاعیربوبون.
شەپۆلی دەریاکەش کەسات ناساتێ.بەخێرایی.سەمایەکی.ئارامی.بەهەموان دەکرد.
چرکە ساتی ژیانەوە بوو بۆ من.. هەروەها منیش بەدەر نەبووم لەو سەما ئارامیەی نێو دەریاکە.
ئەو کەشە. بۆمن. بەختەوەریان پێ بەخشیم... تە واوی ئاوەزم فراوان بوبو.... چۆن بەختەوەر نابم.. ئاخرئەوپیاوەی.. کە شیعرەکانی دەخوێندەوەو شەپۆلی دەریاکە. سەمای ژیانی. بەخۆی و شیعرەکانی دەکرد.
علی پێنجوێنی بوو....ئارامیەکی لەڕادەبەدەر باڵی کێشابوو بەنێو کۆڕەکەدا تەنها ئاوازی دەنگی شیعرەکانی شاعیرو شەپۆلی دەریاکەو ژەنینی شمشاڵەکەی قالە مەڕە بەر گوێ دەکەوتن.
دواجار کۆڕەکە کۆتایی هات
شاعیرماڵ ئاوایی کردوو...لەتەک باڵندەکان وتەواوی ماسیەکانی نێودەریاکەدا...بەدەم ئاوازی ژیانەوە... بەرەو مەنزڵگای.. هیواکان. بەرەو ئاسۆ هەنگاویان نا.
هەرواش خەڵکانی نێوئەوکۆڕە. بڵاوەیان لێ کردو هەر کەسەو خەریکی هۆنینەوەی ملوانکە شیعری یاقوتی ڕژاوی شاعیر بوون تا بۆ ئەبەد لە گەردنی خەیاڵیانی بکەن.
منیش لەشوێنی خۆم جوڵەم نەدەکرد.. چاوەکانم. بەتەواوی کردەوە.
.. بینیم چواردەورم.. هەمووی. یاقوتی ڕژاوە.
زۆرخۆش حاڵ بوم....وتم ئای خودایە... کەوایە گەڕانەکەم بێ هۆ نەبوە کەواتە گەیشتم بەڕۆحی شاعیرو خامە ناوازەکەی.... وەبە دۆزینەوەی ئەو یاقوتانەش ئیدی.هەموو هیواکانم.. دێنەدی. بەگەیشتن لە حەقیقەتەکانی شاعیر.
ئاوی دەریاکە...یاریان بەیاقوتەکان دەکرد.... بریسکەی هەناوی ئەویاقوتانە.. تەواو.. نێودەریاکەیان کردبوەچراخان.. بەرچاوم ڕوناکی ڕوناک لە ڕاستیدا هەموو شتێکم لەناو دەریاکەدا وەک یاقوت وێنا دەکرد.
لەدورڕا.. پەیژەیەکی ژیانم بینی.... بەرەو پیری ڕۆشتم..بەڵێ ئەوپەیژەیە...قەسیدەی(کاڵەبەی) شاعیربوو....ئاخرهەرلەوپەیژەوە.. دەتوانرا..سەربکەوین..بۆ سەرەوەی دەریاکەو.. سروشت و ژیان ببینین......پلە بە پلە سەردەکەوتم.. تا گەیشتمەکۆتایی....لەناکاوسەرم کێشای بەئاوێنەی ژیاندا......چەند دڵ ڕفێن بوو.لەنێو ئەو ئاوێنەیەدا.. یاقوت وباڵندەو.. ماسی وتەواوی جوانیەکانی ژیانم بوبە نسیب.
کاتێکیش.. لەوگەڕان وسۆراغەم بەئاگاهاتمەوە..
بۆم دەرکەوت....هەمووئەم گەڕان وو.بینیینی. بونەوەرەجوان وسروشتە
دەریاکەشی. لەگەڵدا بێت....ئەوە نامیلکەی(یاقوتی ڕژاوی) علی پێنجوێنی بووە...لەبەر دەستمدایەو.سەرقاڵی خوێندنەوەیم..
ڕێک وایە.. هەرمرۆڤێک.. بچێتە نێو ئەم نامیلکەیەوە.. ئەم گەڕان وخۆش نودیەی بەخۆی ڕەوا دەبینێ..و....تیشکی ئەوهەموو یاقوتە ڕژاوانەی شاعیر بەر ڕوخساری دەکەوێت.و تاوێکیش.لە باخچەی ژیانی.
ڕۆحی شاعیر..بەئارامی دەتوانێت لەنێو ئەو دەریا نامیلکە جوانەدا بۆ هەمیشە مەلە بکات تا دەگاتە مەنزڵی هیواکانی.
دواتر من توانیم ئەو یاقوتە ڕژاوانە بدۆزمەوەو وەک ملوانکە بیکەمە گەردنی خەیاڵم.. ئیدی لەوێوە گەیشتم بە ئاواتێک ئەویش لەنێو گۆزەی شیعرە یاقوتیەکانیدا بتوانم هەموو ئێوارانێک دڵتەنگیم تەڕ بکەم و.. تا زەردەی ئاوابونیش بە ئارامی وچانێک بدەم لەژێر دار بەهێکانیداو پیاسەیەکی هێمنانە لە تەک نەرمەی بارانداو بەنێو کۆڵانی لاپەرەکانیدا بکەمە دوایین ویستگەی ئارامی ژیانم.

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 3,716 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
فایلی پەیوەندیدار: 1
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕانانی پەرتووک
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: سلێمانی
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 20-01-2019 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 20-01-2019 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 20-01-2019 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 3,716 جار بینراوە
QR Code
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.132 KB 20-01-2019 زریان سەرچناریز.س.
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 17.08
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.344 چرکە!