دواڕۆژ، هانا
چۆمانچۆمانی
لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکومەتی هەریم لەگەڵ ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای
هەولێرهەولێر، بڕیاردراوە بڕی چوار ملیار و 500 ملیۆن دینار بۆ ڕێگای هەولێر –
کۆیەکۆیە و پردی سماقۆڵی و دۆڵی سماقۆڵی تەرخانبکرێت.
نیار عوزێری، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر، ئەمڕۆ یەکشەممە 20 کانوونی دووەمی
2019 بە دواڕۆژی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ لەگەڵ ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر بەمەبەستی کێشەکانی ڕێگای هەوڵێر- کۆیە سەردانی وەزیری ئاوەدانکردنەوە (دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ)مان کرد.
راشیگەیاند: لەپاڵ کارکردن لە پرۆژەی جووسایدی هەولێر- کۆیە، بڕیاریانداوە وەک وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە ڕێگای کۆنی کۆیەش نۆژەن بکرێتەوە.
عوزێری وتیشی: وەزیری ئاوەدانکردنەوە باسی لەوەکرد وەک پلانی یەکەم تا کەشوهەوا ئاسایی دەبێتەوە بڕیاریانداوە ڕێگای کۆنی کۆیە فراوان بکرێت لە حەوت مەتر بۆ نۆ مەتر، تا بەفر و بارەنەکە کۆتایی دێت، دواتر کار لە جووت سایدی هەولێر - کۆیە دەستپێدەکات و تا کۆتاییهاتنی پرۆژەکە بەردەوام دەبێت و پارەشی بۆ تەرخان دەکرێت.
لەبارەی بڕی پارەکەوە وتی: نۆژەنکردنەوەی ڕێگای هەولێر- کۆیە بڕی چوار ملیار و 500 ملیۆن دیناری بۆ تەرخاندەکرێت.
هەروەها ئەوەشی خستەڕوو: وەزیری ئاوەدانکردنەوە بەڵێنیداوە کە ڕێگای هەولێر – مەخمور و ڕێگای نزیگ گوندی منارە و چوارڕیانی
دیبەگەدیبەگەش چاک بکرێت و پارەی بۆ تەرخانبکرێت.
[1]
20-01-201920-01-2019