بەڕێزان سەرنوسەروستافی پی یو کەی میدیا
لەیادی16هەمین ساڵیادی دامەزراندنی ماڵپەڕی فەرمی پی یوکەی میدیای ئازیزدا بەناوی لێپرسراووتەواوی کادروکارمەندانی مەکتەبی ڕێکخستنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانەوە گەرمترین پیرۆزبایتان ئاراستەدەکەین ودەستی ماندونەبونتان دەگوشین و شەونخونیەکانتان بەرزدەنرخێنین.پی یوکەی میدیایەکێکی ترەلەسەروەریەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کە لەسەرەتای دامەزراندنیەوە تاکو ئێستا زۆربەباشی توانیویەتی پێگەیەکی ئەلکترۆنی بەهێزی پڕۆفیشناڵ و ڕاستگۆبێت لەگەیاندنی هەواڵ وزانیارییە گرنگەکان بە خوێنەرو بینەرەکانی بە بێ جیاوازی لەبەرامبەریشدا بوێری هەستکردن بەهەستی نەتەوایەتی یەکێکی ترە لەخەسڵەتەدیارەکانی ئەم ماڵپەڕە کە هەمیشە بەگرنگیەوە کاری لەسەرکردوە داکۆکی کارێکی باشیش بوە لەسەر بەدەستهێنانی تەواوی مافەکانی گەلەکەمان لەڕێگەی ئەم پێگە ئەلکترۆنیەوە بەدنیای دەرەوە پی یوکەی میدیا بابەت و وتاورو ڕاپۆرتەکانی جێگەی بایەخی تەواوی خوێنەروبینەرەکانیەتی بۆیە جێگەی خۆیەتی پشتیوانی مەکتەبی ڕێکخستن دووپات بکەینەوە لەپێناو زیاتر خزمەتکردن بەکاری میدیای وپێگەیاندنی کادری لێهاتوبەتواناتابتوانن خزمەتێکی باش بەمیدیای کوردی ئەلکترۆنی و تەواوی کاری ڕاگەیاندن و میدیا بکەین جارێکی تر پیرۆزەو بەهیوای بەردەوامی و داهێنان..
مەکتەبی ڕێکخستنی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#
#21-01-2019#
⚠️ تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!