دوای تێپەڕبوونی یەک ساڵ بەسەر بەرخۆدانی سەردەم دژی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە #عەفرین#، لە قۆناغی مێژوویی گرنگ لە بەئەنجامگەیاندنی یەکێتی نەتەوەیی و یەکگرتنی هەڵوێستە هاوبەشە کوردستانیەکان لە پێناو ئازادکردنی عەفرین، لە هەمان کاتدا بێدەنگی نێودەوڵەتی هەیە بەرامبەر داگیرکاریەکانی تورکیا بە ڕازیبوون بە ڕاستی داگیرکاریەکان و دابڕینی عەفرین لە مێژو و کۆمەڵگە و ڕۆشنبیرییەکەی.
ئێمە لە نوێنەرایەتی پارتی یەکێتی دیموکراتی لە باشور (هەرێمی کوردستانی عیراق) ئەو یادە بەرز ڕادەگرین پشتیوانی بەردەوامیی بەرەنگارییەکانی عەفرین و شەهبا دەکەین، ئەوەش بی ڕێکخستنی کۆمەڵێک چالاکی مەدەنی و هێمنانە لە ڕێگەی ڕێپێوان و کۆڕ و نمایشی فیلم دەربارەی ئەو بەرەنگاریانە کە ئەو چالاکیانەش ئامانج لێی ئاشکراکردنی داگیرکاریەکان و کوشتن و ئازاردان و گرتن و ڕفاندنە، لەگەڵ ئەوەش دزی و ڕاوڕووت و بردنی موڵکی گەل بەردەوامە و کردەی تێکدانی دیمۆگرافی و بەتورک کردن و تەعریب بەردەوامە لەیەکەم ساتەکانی داگیرکاریەوە تا ئێستا.
پێش ئەنجامدانی ئەو چالاکیانە سەرسامبووین بە دەستپێشخەریەکانی ئاسایشی هەرێم لە #سلێمانی# کە ڕێگربوون لە زیندو ڕاگرتنی ئەو یادە و هەرچەندە داواکاری مۆڵەتی فەرمی لەلایەنە پەیوەندیدارەکان کرابوو.
ئێمە پێمان وایە ئەم بڕیارە پشتیوانی داگیرکاریەکانی تورکیا دەکات لە عەفرین و دەچێتە قاڵبی بێدەنگی نێودەوڵەتی و خزمەت بە سیاسەتی تورکیا دەکات ئەگەر ڕازی کردنیشی نەبێت، ئەمەش ڕازیبوون بەبێدەنگی بەرامبەر هەڕەشە و هێرشەکانی تورکیا لە ناوچەکانی تر دەردەخات، بڕوامان وایە ئەم بڕیارە خزمەت بەیەکێتی نەتەوەیی کوردستان ناکات و بەرژەوەندی گەلی کوردی تێدانییە و لەهەمان کاتدا دوورە لە پەیڕەو پرۆگرامی مام #جەلال تاڵەبانی#.
ئێمە لە پارتی یەکێتی دیموکراتی دۆخی هەرێم هەڵدەسەنگێنین و پەیوەندیە تۆکمەکانمان بەرزدەنرخێنین بە تەواوی توانامانەوە لەگەڵ سەرجەم هێز و پارتە کوردستانیەکان بەمەش تورکیا ناتوانێت هەوڵەکانی بسەپێنێت لە تێکدانی ئەو پەیوەندیانە، بەوبۆنەیەوە داوا لەگەل دەکەین لە هەرێم بەردەوام بن لە پشتیوانی بەرخۆدانی عەفرین و شۆڕشی ڕۆژئاوا لەبەرئەوەی هیوای گەلمانە و گەلان ڕازی نابن بە بێدەنگبوون و بەڕوی هەمو ئەوانە دەوەستنەوە کە کێشەی بۆ دروست دەکەن، لەسەر لایەنە دەسەڵاتدارەکانی هەرێمیش و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان پێویستە کار بۆ ڕازیکردنی تورکیا نەکەن و پشت بە یەکێتی نەتەوەیی کوردستان ببەستن و گەلمان هێزێکی جەوهەری ڕاستەقینەی هەیە لە بەجێگەیاندنی ئامانجەکانی گەل لە گەیشتن بە ئازادی و دیموکراتی.
#21-01-2019#