ئەسپ بەڕاکردن ئالیکی خۆی زیاد دەکات
ئەسپی ڕەسەن خزمەتی خۆی زیاد دەکات بەتایبەت کاتێک لە سوارسوارێنێ دڵی خاوەن و سوارەکەی خۆی خۆش دەکات، هەڵبەت لێرەدا ئەسپ کراوەتە نموونە بەڵام ئەم ئیدیۆمە بۆ مرۆڤیش دەبێت، کاتێک ڕاسپێردراوە بۆ ئەنجامدانی کارێک، ئەگەر بەسەرکەوتویی ئەنجامی بدات دەست خۆشی و پاداشت و پێداهەڵدانی چنگ دەکەوێت، ئەم ئیدیۆمە گوزارشتییە بۆ کەسێک بەکاردێت کە کارەکەی خۆی خۆش بوێت و بەڕاست و ڕێکوپێکی ئەنجامی بدات لە بەرانبەریشدا ڕزق و ڕۆژوو و دەسکەوتی زیاد دەکات بەپێچەوانەشەوە کار لەداهات و ڕزق و بژێویەکەی دەکات هەر بۆیە کورد وتویەتی (ئەسپ بەڕاکردن ئالیکی خۆی زیاد دەکات).