ئەسپ سەیری سواری سەرپشتی خۆی دەکات
ئەسپ کە بۆ بەزین و غارغارێنێ نموونەی نییە و تاکە وڵاغە بەرزەیە کە مرۆڤ بۆ سوارسوارێنێ و ڕاکردن و پێشبڕکێ و لەجەنگ و ڕووبەڕوو بوونەوەکاندا بەکاریهێناوە، بەڵام ئەو ئەسپەی بەغارە و نابەزێ دەبێت سوارەکەی شۆڕەسوار بێت و قارەمان و پیاوی سەرپشتی ئەسپ بێت و ئامادە بێت تاگلان لەسەر پشتی ئەسپەشێ نەیەتە خوارەوە، ئینجا کاتێک سوار سوارچاک بێت ئەسپیش لەوە تێ دەگات و ئەسپداری خۆی دەکات بەڵام بۆی دەربکەوێت کە سوارەکەی جوامێر و سوارچاک نییە ئەوا ئەویش تێ هەڵجلیکانێی بۆ دەکات و ئەسپداریەکەی تەواو ناکات، ئەم ئیدیۆمە واتە ڕەعیەت سەیری سەرکار و سەردارەکەی دەکات ئەگەر خەمخۆر و کار کەر بوو ئەوا ئەوانیش خەمخۆر و کارکەر دەبن.