ئەبوو سەنا ناوی تەواوی: سلێوە گۆرگیس مربین
لە ڕۆژی
01-07-194201-07-1942 لە شاری
کۆیەکۆیە لە گەڕەکی بەفر قەندی لەدایک بووە و خوێندنی سەرەتایی هەر لە شاری کۆیە تەواوکردووە.
دایکی ناوی حنێ متێبووە.
یەک برای هەیە لەخۆی گەورەتر بەناوی جەبار گۆرگیس،
بەکرێکاری دەستی پێ کردووە و دواتر لە توتنی کۆیە بەشی انحسار کرێکاری کردووە، لە
16-09-196216-09-1962 ژیانی هاوسەری پێکهێناوە لەگەڵ خاتوو نەعیمە شەمعون یەڵدا.چوونەتە شاری بەغدا و لەوێ نیشتەجێ بوون، ماوەیەک لە
بەغدابەغدا پیشەی فیتەرچێتی دەکات لە کۆمپانیای مرسیدس، دواتر یەکەم چێشتخانەی خۆی داناوە بەناوی (نبوخذ نصر)کە شوێنی ئوتێل شیراتۆنی ئێستای لەسەر درووستکراوە..لەبەر لێهاتووی و زرنگی خۆی توانیوێتی چەند چێشتخانەیەکی تریش بکاتەوە بەناوەکانی (کهف) و (کریستاڵ) و چەند پڕۆژەیەکی گرنگی تریش لە
دهۆکدهۆک و
موسڵموسڵ و بێجی و تکریت.
♦لە ساڵی 1975ز هاتوونەتە شاری سلێمانی و بەتەواوەتی نیشتەجێ بوون. چەند پڕۆژەیەکی گەشتیاری درووستکردووە لەوانە: بینای دائیرەی مەحەلی ئەوسا کردویەتی بە ئوتێل سەلام (ئاشتی)ئێستا.
♦وشەی ئەبوو سەناء لەچییەوە هاتووە؟
♦کچە گەورەکەی گۆرگیس ناوی سەنایە، کە لە شاری بەغدا لەدایک بووە، لە کلتوری عەرەبدا وا باوە هەمیشە باوک بەناوی کچ و کوڕی گەورەوە بانگ دەکرێت.خاتوو سەناش یەکەم منداڵی بووە و زۆر خۆشەویستی باوکی بووە ئیتر هەر بە ئەبوو سەنا بڕیاریداوە کە ئوتێل بکات بەناوی کچە گەورەکەیەوە لە شاری سلێمانی.
♦ساڵی چەند ئوتێل ئەبوو سەنا درووستکرا ؟
ئەم ئوتێلە دەکەوێتە گەڕەکی
سەرچنارسەرچنار ی شاری
سلێمانیسلێمانی یەوە لە ساڵی 1978ز بەردی بناغەی بە ئوتێلەکە داندراوە، نزیکەی چوار ساڵی خایاندوە هەتا تەواوکرا، واتا ساڵی 1982ز دەرگای ئوتێلەکە کرایەوە..
لە سەرەتای درووستکردنی ئوتێلەکە لەبەر خۆشەویستی کچە گەورەکەی و نازناوی خۆی ئوتێلەکەی ناونا ئەبوو سەنا..
ئوتێلەکە پێکهاتووە لە دوو نهۆم و پەنجا ژوور، چەند ڕێستورانت و بەشێکی تر..
♦ئەبوو سەنا وەک بازرگانێکی سەرکەوتوو دیار لەو ساڵانەدا ئوتێل سەرچنار گەشتیاری وەرگرتووە و دەستی کردووە بە چەند پڕۆژەی گەشتیاری تر لەوانە:
ئەحمەد ئاوائەحمەد ئاوا ،
دوکاندوکان و
ڕانیەڕانیە .
لە ساڵی
2000 ئوتێل گەشتیاری ئاشوری بنیات نایەوە لە سەیرانگای دوکان ئێستاش کراوەیە بەڕووی گەشتیاراندا..
لە
15-02-201515-02-2015 خاتوو نەعیمە خانی خێزانی کۆچی دوایی کرد.خاوەنی چوار کوڕە بەناوەکانی (ڕیاز، ڕامز، مازن، وسام)
کچەکانی (سەنا، ڕائدە).
لە ڕێکەوتی
15-02-202515-02-2025 لە وڵاتی بەریتانیا بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کردووە.
ڕێکەوتی
20-02-202520-02-2025 لە گوندی هەرمۆتەی سنووری کۆیە بە خاکسپێردرا.
[1]