کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  584,530
وێنە
  123,854
پەرتووک PDF
  22,075
فایلی پەیوەندیدار
  125,491
ڤیدیۆ
  2,192
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
316,291
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,503
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,692
عربي - Arabic 
43,830
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,570
فارسی - Farsi 
15,707
English - English 
8,514
Türkçe - Turkish 
3,819
Deutsch - German 
2,029
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
31,939
شوێنەکان 
17,028
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,480
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
945
وێنە و پێناس 
9,461
کارە هونەرییەکان 
1,522
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,943
نەخشەکان 
277
ناوی کوردی 
2,819
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,180
شوێنەوار و کۆنینە 
747
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,045
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,658
کورتەباس 
22,137
شەهیدان 
11,890
کۆمەڵکوژی 
11,364
بەڵگەنامەکان 
8,719
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,629
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,062
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,637
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
734
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
902
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
920
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
54
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,295
PDF 
34,642
MP4 
3,829
IMG 
233,285
∑   تێکڕا 
273,051
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
ئارامی و ئاسایشی شاری کەرکو ک بەخەباتی یەکگرتوانە زامن دەکرێ!
پۆل: بەڵگەنامەکان
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
ئامانجمان ئەوەیە وەک هەر نەتەوەیەکی تر خاوەنی داتابەیسێکی نەتەوەییی خۆمان بین..
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
ئارامی و ئاسایشی شاری کەرکو ک بەخەباتی یەکگرتوانە زامن دەکرێ!
ئارامی و ئاسایشی شاری کەرکو ک بەخەباتی یەکگرتوانە زامن دەکرێ!
بەدوای ڕوداوەکانی 16 ی ئۆکتۆبەری 2017 و لەشکرکێشی سوپا و هێزە میلیشیا جۆربەجۆرەکانی شیعە و #حەشدی شەعبی# و فیرقەی ئاڵتونی بۆ سەر شاری #کەرکووک# و داسەپاندنی دەسەڵاتی سەربازی و میلیشیایی بەسەر شارەکەدا، بارودۆخی سیاسی و ئەمنی لەم شارەدا چوەتە قۆناغێکی ترسناک لە کێشمەکێشێکی دیکە لەنێوان حکومەتی عێراق و ئەحزابی ئیسلامی سیاسی شیعە و ئەحزابی ناسیونالیستی کورد. لەلایەک پارێزگاری سەپێنراو لەلایەن حکومەتی عێراقەوە بەدەرکردنی چەند بریارێکی کۆنەپەرستانە و دەستبردن بۆ ڕووخاندنی ماڵان لەو گەڕەکانەی زۆربەی دانیشتوانی کوردزمانن و داگیرکردنی زەوی وزاری جوتیارانی چەند گوندێک و لابردنی چەندین بەڕێوەبەر و کارمەندی کوردزمان، نەک هەر به شیوازێکی تر سیاسەتی تەعریب و تەرحیلی ڕژێمی بەعسی فاشیستی زیندوکردۆتەوە، بگرە هەڵاواردن و دنەدانی نەتەوەپەرستی و شۆڤێنیستانەی پەرەپێداوە. لەلایەکی دیکەوە ئەحزابی ناسیونایستی کورد، بەتایبەت یەکێتی و پارتی بەشێک لە ململانێکەی خۆیان لەسەر پۆست و پێکهێنانی کابینەی تازەی حکومەتی هەرێم هێناوەتە نێو ئەم شارەوە و دەیانەوێت بە دانانی پارێزگارێکی کوردزمانی سەر بەحزبەکانیان و گێرانەوەی بارودۆخەکە بۆ پێش 16 ی ئۆکتۆبەر و ڕاکێشانەوەی جارێکی تری هێزی چەکدار و ئاسایشیان بۆ شارەکە، نابەرپرسیارانە درێژە بەململانێی و ڕقەبەری قەومی لەکەرکووکدا بدەن. شەڕی بەرزکردنەوەی ئاڵا لەلایەن ئەحزابی ناسیۆنالیستی کوردیەوە و قەدەغەکردنی لەلایەن دەسەڵاتدارانی پارێزگاکەوە، نمونەیەکە لە سیاسەتی توندکردنەوەی ڕق و کینەی نەتەوەیی لەم شارەدا. بێگومان هەموو ئەم ڕاستیانەش شاهیدی ئەوه دەدەن کە ژیان و گوزەران و سەلامەتی و ئاسایشی دانیشتوانی ئەم شارە، کەوتۆتە بەردەم مەترسی و کارەساتێکی دڵتەزێنەوە. کارەساتێک که بەبێ لەبەر چاوگرتنی جیاوازیی زمان و ئاین، هەموو خەڵکی شارەکەی کردۆتە نیشانه.
خەڵکی شاری کەرکووک بەردەوام قوربانی کارنامەی سەرکوت و لەشکرکێشی حکومەتە یەک لەدوا یەکەکانی عێراق و سیاسەتی نابەرپرسانە و یاریکردنی حزبە بۆرژوا ناسیونالیستەکانی کوردە بەچارەنوسی خەڵکی ئەم شارەوە، تا لەڕێگەیەوە به بەرژەوەندیەکانی خۆیان بگەن و دەست بەسەر دەسەڵات و داهات و سامانی ئەم شارەدا بگرن. هەربۆیە نابێ فریوی ئه و بەڵێنە درۆییانە بخۆن که لەژێر ناوی ئاساییکردنەوەی دۆخی کەرکووکدا بەخەڵکی دەیدەن، چونکە خودی ئەم لایەنانە به تەجروبە نیشانیانداوە کە هەر خۆیان و هێزە میلیشیاکەیان سەرچاوە و هۆکاری نائارامی و شەڕی نەتەوەیی و سەرکوت و دەستدرێژیکردنە سەر موڵک و ماڵ و ژیانی ڕۆژانەی خەڵکن و نایانەوێ و ناتوانن دانیشتوانی ئەم شارە له دۆخێکی ئارام و پێکەوەژیاندا ڕابگرن. بەپێچەوانەوە گێرانەوەی دۆخی ئاسایی و مەدەنی بۆ ئەم شارە لەهەنگاوی یەکەمدا بەندە بە وەدەرنان و دەستکۆتاکردنی هێزە سەرکوتگەرەکانی حکومەتی عێراق و هێزی میلیشیای هەر حزبێکی ناسیۆنالیستی و ئیسلامیەوە.
خەڵکی شاری کەرکووک دەبێ بەرامبەر بەم دۆخە مەترسیداره و هەر ئەگەرێکی نەخوازراو، بە هوشیاریەوە لە ژیانی خۆیان و کارنامەی هێز و لایەنەکان بڕوانن و لەم ئاراستەیەشدا بەتەواوی تواناوە لەبەرامبەر مامەڵەی حکو مەتی عیراق و سیاسەتی کۆنەپەرستانەی ئەحزابی ئیسلامی سیاسی شیعە و سیاسەتی نەتەوەپەرستی یەکێتی و پارتیدا بوەستنەوە و ڕێگانەدەن بەڵا و تراژیادیایەکی تر بەسەر ژیانیاندا بسەپێننەوە.
هەردوو حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان وعێراق ڕادەگەیەنن که دورخستنەوەی هەر جۆرە مەترسیەک لەسەر ئەم شاره و ئاساییکردنەوەی ژیانی دانیشتوانەکەی، بە یەکیەتی و بە هاتنەمەیدانی خەباتی یەکگرتوانەی جەماوەری شاری کەرکووک و دوورکەوتنەوە لەگیانی نەتەوەپەرستی و دەمارگیری ئاینی مەیسەر دەبێ، بەوە دەبێ کە خەڵکی ئەم شارە ڕیزی خۆیان و بەرژەوەندیەکانیان لە ڕیزی ئەحزابی ناسیۆنالیست و تایفی و بەژەوەندیەکانیان جیابکەنەوە و یەکدەستانە لەدەوری ئەم خاڵانە بێنه مەیدانەوە و چارەنوسی خۆیان و شارەکەیان هەنگاو بەهەنگاو بەدەستەوەبگرن:
1/ چوونەدەرەوەی دەستبەجێی هێزە سەربازیەکانی حکومەتی عێراق و هێزە میلیشیاکان لە شارەکەدا.
2/ پارێزگاری بەوەکالەت (راکان جبوری) پارێزگارێکی داسەپاوە و هیچ شەرعیەتیکی نییە، بۆیە دەبێ لەسەر کار لابچێت.
3/ ڕاگرتن و هەڵوەشاندنەوەی هەموو ئه و بریارانەی که لەلایەن پارێزگاری داسەپێنراوەوە، بەدژی ئازادی و گوزەرانی خەڵکی ئەم شارە دراوە و بۆتە مایەی جیاکاری و ڕقەبەری نەتەوەیی.
4/ باشترکردنی ژیان وگوزەرانی دانیشتوانی شارەکە و خزمەتگوزاریەکان لە ڕێگای خەرجکردنی بەشێک لە داهاتی نەوتی شارەکەوە.
5/ زامنکردنی ئازادیی هەڵسوڕانی سیاسی بۆ هەموو لایەنەکان و دەستەبەرکردنی ئازادیی نیشتەجێبوون و مامەڵەکردن بەموڵک و ماڵەوه، بۆ هەموو دانێشتوانی شار بەبێ جیاوازی نەتەوەیی و ئاینی..
6/ هەرجۆرە ڕەفتار و گوفتارێک کە هانی ڕقەبەری نەتەوەیی و ئاینی و تیرەگەری دەدا و پێچەوانەیە لەگەڵ ژیانی پێکەوەیی و هاوڵاتی چونیەکی دانیشتوانی ئەم شارە، قەدەغە و وەک تاوان بناسرێ و ئەنجامدەرانی هەرکەس و لایەنێک بن دەبێ ڕووبەڕووی دادگا بکرێنەوە.

حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق و کوردستان بانگەوازی سەرجەم خەڵکی شاری کەرکووک دەکەن کە لەپێناو هەڵگرتنی فەزای سەربازی و سەرکوت و بۆ دورخستنەوەی هەر مەترسیەک کە لە ئێستادا هەڕەشەیە بۆ سەر ژیان و گوزەرانیان، لەدەوری ئه و خواستانەی سەرەوە خەباتی خۆیان یەکخەن و ڕیزی یەکگرتوویان بهێننە مەیدانەوە. هەردوو حزب سپاردنی بەڕێوەبردنی ئەم شارە به ئیدارەیەکی کاتی کە ڕاستەوخۆ لەلایەن نوێنەرانی هەڵبژێردراوی خەڵک خۆیانەوە بەڕیوەببرێ و بەرپرسیاریەتی پاراستنی ئەمنیەت و دابینکردنی خزمەتگوزاریەکان لەئەستۆ بگرێ، بە ڕیگاچارەیەکی گونجاو دەزانن تا ئەو کاتەی کێشەی ئەم شارە لەچوارچێوەی چارەسەری کێشەی کورد لەئاست عێراقدا یەکلادەکرێتەوە.. بێگومان هاودڵی و هاوخەباتی دانیشتوانی ئەم شارە و یەکگرتوویی تێکۆشانی چینایەتی کرێکاران و زەحمەتکێشان و دورکەتنەوە لە دەمارگیری و ڕق و کینەی نەتەوەیی و تایەفی، بە پێناسەی ئینساندۆستیەوە دەتوانێ ئاسایشی کۆمەڵایەتی و بنەماکانی مەدەنیەت بپارێزێ و فەراهەمی بکات. هەر ئەمەش ئەبێتە مایەی ڕاکێشانی هاوپشتی و پاڵپشتی جەماوەری کرێکار و زەحمەتکێشی سەراسەری عێراق بۆ دانیشتوانی ئەم شارە.
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق و حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
#18-01-2019#
ئەم بابەتە 4,132 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 18-01-2019 (6 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شێوازی دۆکومێنت: چاپکراو
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( نالیا ئیبراهیم )ەوە لە: 23-01-2019 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 23-01-2019 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 24-10-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 4,132 جار بینراوە
QR Code
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 17.08
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.172 چرکە!