لەنێوان کاتژمێر 11:30 و 13، فڕۆکەجەنگییەکان بۆردومانی دەوروبەری گوندی یەکمال-ی هەرێمی گارا و ناوچەی ڕەشاڤەی سەر بە دێرەلووک-یان کرد. هەروەها کاتژمێر 19:20 ناوچەی قەسرۆکی هەرێمی حەفتانین بۆردومان کرا.
هێرشەکە هیچ زیانێکی بە هێزەکانی گەریلای ئێمە نەگەیاندووە، بەلام لە ناوچەی ڕەشاڤە 4 هاوڵاتیی سیڤیل بە ناوی ئازاد شاهین، ئازاد مەجید سەیفۆ، ڕێدار محەمەد تاهیر و واحید عەبدولقادر کە لە چەمی زێی گەورە ماسییان دەگرت، بەهۆی بۆردومانەکە شەهید بوون. خەڵکی سیڤیلی ئێمە بەقەستی لە لایەن 4 فڕۆکەی سیخووڕی دەستنیشان کران و کرانە ئامانج. تەرمی 2 شەهید دۆزرانەوە و تەرمی 2ی دیکەش هێشتا نەدۆزراونەتەوە. بەر لە هەر شتێک دەڵێین؛ ئه و شەهیدانە بەر ڕەحمی خودا بکەون و سەری کەسوکاریان و دانیشتوانی دێرەلووک ساخ بێت.
سوپای تورکی داگیرکەر لەم دواییانەدا هێرشەکانی بۆ سەر خاکی باشووری کوردستان زیاد کردووە. نەک تەنیا هەرێمەکانی گەریلا، بەڵکوو هەرێمی خەڵکی سیڤیلیش دەکاتە ئامانج. دوایین نموونەش بۆ ئەوە، هێرشەکانی سەر دێرەلووک و ئەرێدنان. ئەم دوو ڕووداوە ڕاستیی ئەم بابەتە بەڕوونی دەخەنەڕوو. پێشتریش مزگەوتی گوندنی بێباد-ی ناوچەی چەمانکێ و ماڵی گوندنشینان، هەروەها ناوچەی چەمچۆ کە ناوچەیەکی گەشتیارییە لەگەڵ ئه و خەڵکانەی لە کەناری چەمی مارکێ سەیرانیان دەکرد، بۆردومان کران. ئەم ڕووداوانە دەریدەخەن کە ئامانجی مێتینگەریی فاشیست ئەوەیە لە کوردستان شتێک نەهێڵێتەوە بە ناوی کوردبوون و هەموو بەها و دەستکەوتەکان لەناوببات. ئەکەپە کە لەلایەکەوە بە دەیان بارەگەی پێشکەوتووی سەربازییەوه لە کرداردا زۆر ناوچەی باشووری کوردستانی داگیرکردووە، لە لایەکی دیکەوە بە چەکی تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو هاوڵاتییانی سیڤیلی ئێمە کۆمەڵکوژ دەکات. ئەم ڕاستییە دەریدەخات کە دوژمنایەتییەکەی لە #پەکەکە# واوەترە. ئاشکرایە کە لە ڕێی ئه و هێرشانە دەیەوێت چاوی گەلی گیانفیدای باشووری کوردستان بترسێنێت، ئەمانە لە ئەنجامی سیاسەتێکی پیلانبۆداڕێژراو و بەزانابوون دەکرێن.
لە هێرشەکانی 3 ساڵی ڕابردوودا، تەنیا لە سنووری شارۆچکەی #ئامێدی# 20 هاوڵاتییمان بەقەستی شەهید کراون. ئەمە لە لایەن هیچ وەڵاتپارێزێکی کوردەوە قبووڵ ناکرێت. بە ناوی هێزەکانی پاراستنی گەل ڕایدەگەیەنین، وەرگرتنی باجی ئەم مرۆڤە هێژایانەمان یەکێکە لە ئەرکە سەرەکییەکانی ئێمە.
لەسەر ئەم بنەمایە، سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵەی ئازاد شاهین، ئازاد مەجید سەیفۆ، ڕێدار محەمەد تاهیر و واحید عەبدولقادر و گەلی باشووری کوردستان دەکەین. جارێکی دیکە بەڵێنمان دووپات دەکەینەوە کە بە گەورەکردنی تێکۆشانی خۆمان خاوەندارەتی لە یادی شەهیدان دەکەین.
#24-01-2019#