دواڕۆژ، کۆچەر عەلی
بەپێی ئاماریک: لە هەرێمی کوردستان لە 86%ی ئافرەتان لە کەرتی گشتی و 14%شیان لە کەرتی تایبەت کاردەکەن.
رۆژی پێنجشەممە 24ی کانونی دووەمی 2019 وەزارەتی پلاندانانی حکومەتی هەرێم بەهاوکاری ئەنجومەنی باڵای کاروباری خانمان کۆنفڕانسێکیان بۆ بڵاوکردنەوەی ئاماری دەستی کاری ئافرەتان لە هەرێمی کوردستان ئەنجامدا.
سیروان محەمەد، سەرۆکی دەستەی ئاماری هەرێم بە دواڕۆژی ڕاگەیاند: لە هەرێمی کوردستان لە 14%ی ئافرەتان لە کەرتی کاردا کاردەکەن و له و ڕێژەیەش لە14%یان لەکەرتی تایبەت و لە 86% لە کەرتی گشتی کار دەکەن.
وتیشی: ئافرەتانی کورد بە ڕێژەی لە 1% لە کەرتی وەبەرهێنان کاردەکەن کە ئەمەش بەراورد بە وڵاتان ڕێژەیەکی زۆر کەمە.
هاوکات کۆسار کەریم، بەڕێوەبەری گشتی لە ئەنجومەنی باڵای کاروباری خانمان بە دواڕۆژی ڕاگەیاند: بەپێی ئه و بەدواداچوونەی ئەنجومەنی کاروباری خانمان ئەنجامیداوە ئافرەتانی کورد کەرتی گشتييان بەلاوە گرنگترە هۆکارەکەش بۆ ئەوە دەگێڕنەوە لە کەرتی تایبەت کەمتر هاوکاری ئافرەتان دەکرێت لەڕووی پێدانی مۆڵەتی دایکایەتی و جیاوازیش لە نێوان مووچەی پیاو و ئافرەت دەکرێت.
ئه و بەرپرسەی ئەنجومەنی باڵای کاروباری خانمان دەشڵێت: پێشتر فؤڕمێکیان بەسەر کۆمپانیاکان دابەشکردووە بە ڕێژەیەکی کەم وەڵامی فۆڕمەکەیان داوەتەوە کە کەمترە لە 40 فۆڕم و لەوانەش 7 کۆمپانیا بەتەواوی مافەکانی ئافرەتیان دابینکردووە و جیاوازیان لە نێوان ژن و پیاودا نەکردووە و ئەمڕۆ ئه و حەوت کۆمپانیایە خەڵاتکران.
بەپێی ئه و فۆڕمەی کە بۆ هەڵسەنگاندنی کاری ئافرەتان دابەشکراوە زۆربەی ئافرەتان وتوویانە لەبەر دابونەریتی کۆمەڵایەتی ناتوانن لە کەرتی تایبەت کار بکەن و ئەوەش وایکردووە ئافرەتان زیاتر ڕوو لە کەرتی گشتی بکەن.
لەوبارەیەوە کۆسار کەریم وتی: پڕۆژەیەکیان هەیە لە داهاتوودا کار بۆ ئەوە دەکەن پێداچوونەوە بە یاسای کارکردن لە کەرتی گشتی و تایبەت بکرێت و ڕۆڵی ئافرەت زیاتر بکرێت لە هەردوو کەرتەکە و مافەکانیشیان پارێزراوبێت.[1]
#25-01-2019#