بەیاننامەکەی کەجەکە:
پێویستە گەلەکەمان گەورەترین بەرخۆدان کە مێژوو شاهیدی بۆ دەدات لە هەر چوار پارچەی کوردستان و هەندەران گەشتر بکات. ئەم بەرخۆدانە شکۆدارەی گەلەکەمان بەها بە دۆستەکانمان دەدات و دوژمنەکانیشمان توڕە دەکات. دەوڵەتی تورکی قڕکەر کە ئیرادەی ئازادیی گەلی کورد قبووڵ ناکات بە هەموو دڕندەیی خۆی لە هەموو پارچەکان هێرش دەکاتە سەر گەلەکەمان. ڕژێمی قڕکەر دوایین جار لە هێرشێکی ئاسمانیدا دژی ناوچەی ڕەشاڤە-ی دێرەلووک 4 هاوڵاتیی سیڤیلی ئێمەی کوشت و 2 هاوڵاتیشی بریندار کرد. خوا ڕەحم ببارێنێت بەسەر ئه و هاوڵاتییانەی کە شەهید بوون، داوای شیفاش بۆ بریندارەکان دەکەین. هاوخەمی خۆمان بۆ خانەوادەی شەهیدان و بریندارەکان، هەروەها هەموو گەلی کوردستان دەردەبڕین.
دەوڵەتی تورک هەموو کوردان دەکاتە ئامانج
ئەم هێرشە هێرشی یەکەم نییە کە دەوڵەتی تورکی فاشیست لە باشووری کوردستان دەیکات و هاوڵاتییانی سیڤیلی ئێمە دەکاتە ئامانج. ڕژێمی قڕکەر تا ئێستا لە باشووری کوردستان سەدان هاوڵاتیی سیڤیلی ئێمەی کوشتووە. ڕژێمی فاشیست بە هەمان شێوە لە ڕۆژاڤا و باکووری کوردستان گەلەکەمان دەکاتە ئامانج و هەزاران هاوڵاتیی سیڤیل بەشێوەیەکی دڕندانە دەکوژێت. ڕژێمی تورکی فاشیست بۆ ئەوەی جینۆسایدی دژ بە کوردان بشارێتەوە، بانگەشەی ئەوە دەکات کە ئه و هێرشانەی دەیکات (لە دژی کوردان نییە، بەڵکو ئێمە لە دژی #پەکەکە# و #یەپەگە# شەڕ دەکەین). بەم درۆیە دەیەوێت کۆمەڵکوژییەکانی دژ بە کورد و دوژمنایەتییەکەی بۆ کوردان بشارێتەوە. بەڵام پەکەکە و هەموو هێزەسیاسییەکانی کورد لە ڕۆڵەکانی گەلی کورد پێکهاتوون. گەلی کورد بە ڕۆڵه و پێشەنگەکانی بووەتە یەک. پێشەنگەکان لەپێناو شکاندنی سیاسەتی نکۆڵی و لەناوبردنی گەلی کورد خۆیان خستووەتە ڕیزی پێشەوە، گەلیش لە دەوری پێشەنگ و ڕۆڵەکانی بووەتە قەڵایەک. لەبەرئەوەش هەر کەس یان کوردان بە پێشەنگەکانیشییەوە قبووڵ دەکات یان بە ئامانجیان دەگرێت. جیهان ئیدی گەیشتووەتە قۆناغی قبووڵکردنی کوردان بە پێشەنگەکانیییەوە. بەڵام دەوڵەتی تورکی قڕکەر بەقەستی هەموو گەلی کورد بە پێشەنگ و ڕۆڵەکانییەوە دەکاتە ئامانج. لەبەرئەوە هەوڵ دەدات جیاوازی بخاتە نێوان کوردان.
ئەم هێرشەی کۆماری تورک لەژێر چاودێری و بە پشتیوانی ئەمەریکا و هێزە جیاوازە نێودەوڵەتییەکان کراوە. دەستنیشانکردنی ئه و شوێنانەی کە فڕۆکەجەنگییەکانی تورک کردوویانەتە ئامانج، لە لایەن فڕۆکەسیخووڕییەکانی ئەمەریکاوە کراوە. ئاشکرایە کە ئەمەریکا لەپێناو بەرژەوەندییە سیاسییەکانی خۆی (خوێنی کوردان)ی پێشکەشی دەوڵەتی تورکی خوێنخۆر کردووە. فڕۆکەسیخووڕییەکانی ئەمەریکا لە ناوچەکانی باشووری کوردستان دەفڕن و ناونیشانی کوردانیان پێدەدەن بۆ ئەوەی دەوڵەتی تورک لێیان بدات. حکوومەتی باشووری کوردستان هەم بەرپرسیارە له و فڕۆکەسیخووڕییانەی هاوڵاتییانی دەکەنە ئامانج هەم وەک (هاوبەشی تاوان) سەیری دەکرێت. نەپاراستنی هاوڵاتییان لە لایەن دەوڵەتی عێراقەوە، گومان لای گەلەکەمان دروست دەکات و ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی پەیوەندییەکانی گەل لەگەڵ عێراق لاواز بکات.
(شەهیدانی دێرەلووک لە تێکۆشانی ئێمەدا دەژین)
چی دەبێت با ببێت، باجەکەی هەر چی بێت، گەلی کوردستان لە هەر چوار پارچەی کوردستان ئازاد دەبێت و پێداگرە لەسەر ئەوەی ستاتۆی خۆی بەدەست بێنێت. ئەم پێداگرییە بە ئیرادەی پۆڵایینی گەریلا و چالاکییەکانی مانگرتنی بێسنوور و بێ نۆبەت لە خواردن لە چوار پارچەی کوردستان و هەندەران هەروەها چالاکییە دیموکراتییەکان، دەردەکەوێت. هەر قوربانی و شەهیدێک بدرێت، دەبێتە بەشێک لەم تێکۆشانە. بێ شک و گومان شەهیدانی دێرەلووک لەتێکۆشانی ئێمەدا دەژین و خاوەندارەتی لە یادی ئەوان دەکەین. لەسەر ئەم بنەمایە داوا لە هەموو گەلەکەمان دەکەین کە خاوەندارەتی لە شەهیدان بکەن و لە دژی فاشیزمی تورک تێکۆشان گەش بکەن. جارێکی دیکە دەڵێین، ڕەحی خوا بەسەر شەهیداندا ببارێت، بۆ برینداران داوای شیفا دەکەین و سەرەخۆشی لە خانەوادەی شەهیدەکان و گەلەکەمان دەکەین.
#25-01-2019#