تەمەنی 13 ساڵ بوو. ڕۆژی #26-01-2019# لە ڕاپەڕینەکەی #شیلادزێ# لە دژی بنکەکانی داگیرکەری تورک لە باشووری کوردستان لەلایەن سەربازە داگیرکەرەکانی تورکەوە شەهید بوو.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/66097/0002.JPG=KTML_Photo_Alt=حسێن ڕێکانی=KTML_Style=width:20%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/66097/0002.JPG=KTML_Photo_End=
حسێن پێش شەهید بوونی بە چەند ڕۆژێک نەشتەرگەریی ڕیخۆڵە کوێرەی بۆ کرابوو، لە کاتی شەهیدبوونیدا هێشتا برینەکەی ساڕێژ نەبوو بوو و دەبووایە ڕۆژی #27-01-2019# لە نەخۆشخانە تەلی نەشتەرگەرییەکەی دەربهێنرایە!
وێنەکانی حسێن ڕێکانی زۆر بە بەرفراوانی بە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبووە و بوونە هێمای ڕاپەڕینی شیلادزێ دژی بنکەکانی داگیرکەری تورک و کارە تیرۆریستییەکانیان لە دژی خەڵکی باشووری کوردستان.