دەوڵەتی تورک لە ساڵی 1991ەوە لە ڕێگەی سیخوڕییەوە خۆی لە باشووری کوردستان جێگیرکرد. لە ساڵی 1997یشەوە بە دروستکردنی دەیان بنکە و بارەگای سەربازیی لە هەرێمەکەدا هەیە. بەهۆی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکەوە سەدان هاووڵاتی شەهیدبوون.
دەوڵەتی تورک ڕۆژی چوارشەممە بە فڕۆکە جەنگییەکانی هەریمی دێرەلوکی لە باشووری کوردستان بۆردومانکرد و لەو بۆردومانەدا 4 هاووڵاتی شەهیدبوون. دوای بۆردومانەکە هاووڵاتییانی شێلادزێ دوێنێ چوونە سەر بارەگای سەربازیی تورک لەو هەرێمەدا. گەل دەیانخواست بنکە سەربازییەکانی تورک لە باشووری کوردستاندا نەمێنن و بۆردومانەکان بۆ خاکی باشوور ڕابگیرێن، ئۆتۆمبێلەکانی بنکەی سەربازیی سیرێ-یان سوتاند. ئاگریشیان لە چادەرەکانی ئەو بنکە سەربازییەی سوپای تورک بەردا و هەندێک زرێپۆش و تانکیشیان سوتاند. 2 سەربازی تورکیش لەلایەن گەلەوە دەستگیرکران. گەلی شێلادزێ سەربازە دیلکراوەکانیان ڕادەستی پێشمەرگە کرد.
فڕۆکە جەنگیییەکانی بۆ چاوترساندنی خەڵکی ڕاپەڕیو بە نزمی سەر خەڵکەکەدا دەسوڕانەوە و دەورووبەری شێلادزێ، دێرەلوک و زاپ-یان بۆردومانکرد. سەربازانی تورک تەقەیان لە هاووڵاتییان کرد و بەو هۆیەوە 2 هاووڵاتی شەهیدبوون. دوای ئەوە مەولود چاوش ئۆغڵو وەزیری دەرەوەی دەوڵەتی تورک لەگەڵ #نێچیرڤان بارزانی# سەرۆک وەزیرانی باشووری کوردستان قسەی کرد. بارزانی ڕایگەیاند، دەستیان بە لێکۆڵینەوە و لێپرسینەوە لەو ڕوودانەوانە کردووە.
دەوڵەتی تورک لە ساڵی 1991ەوە لە ڕێگەی سیخوڕییەوە لە باشووری کوردستان خۆی جێگیرکرد. لە ساڵی 1997ەوە دەیان بنکەی سەربازیی لە هەرێمەکەد دروستکرد و بە بەردەوامی هێرش دەکاتە سەر هاووڵاتییان. بەهۆی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکەوە لەم 25 ساڵەدا بەلانیکەمەوە سەدان هاووڵاتی شەهید و بریندار بوون. لە دژی کامپەکانی دەوڵەتی تورک، کە بە پشتیوانی #پارتی دیموکراتی کوردستان# (پەدەکە) دروستیکردوون، توڕەیی گەل ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زیاتر دەبێت.
دەوڵەتی تورک لە ساڵی 1983ەوە لە دژی باشووری کوردستان ئۆپەراسیۆنی دەرەوەی سنوور ئەنجام دەدات. دەوڵەتی تورکیا، کە بە ئۆپەراسیۆنەکانی لە دژی #پەکەکە# سەبوریی نایەت و لێیان تێر نابێت، بە پشتیوانی و هاوکاریی پەدەکە بنکەی سەربازی و کامپی سیخوڕیی لە خاکی باشووردا دروستکردووە. بەو شێوەیە دەیەوێت لەم پارچەیی کوردستاندا سەردەست و زاڵ بێت.
دەوڵەتی تورکیا لە دوای ساڵی 1991 ئۆپەراسیۆنەکانی لە دژ هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بە ناوی ئۆپەراسیۆنی دەرەوەی سنوور ئەنجام دەدات. لە هێڵی #هەولێر# – #دهۆک# – #زاخۆ#دا کامپی هەواڵگری و سیخوڕیی دروستکرد و دواتر ئەو کامپانەی کرد بە بنکەی سەربازی. هەزاران سەرباز و تانک و تۆپ و زرێپۆش و ئۆتۆمبێلی سەربازیی لەو بنکانەدا جێگیرکردووە.
سەرەتا کامپی سیخوڕییان دروستکرد
دەوڵەتی تورک دهۆک – زاخۆ کە بە هەرێمی بادینان دەناسرێن و لە ژێر دەسەڵاتی پەدەکەدان، دەوڵەتی تورکیا لە هەولێریش کامپی هەواڵگری و سیخوڕیی دروستکردووە. ئەو کامپە سیخوڕییانە کە لە ساڵی 1997 و لە دوای ئۆپەراسیۆنێکی دەرەوەی سنوور بە ناوی ئۆپەراسیۆنی باڵیۆز – چەکوش دروستیکردن، کردنی بە بنکەی سەربازی.
کامپەکانی دەوڵەتی تورک لە هەرێمەکەدا
ئێستا تورکیا بنکەی سەربازیی لە بامەڕنێ، شێلادزێ، باتوفا، کانی ماسی، کربی، سەنکێ، سیرێ، قوبکێ، قومری، کۆخێ سپی، سەرێ زێر، گەلیی زاخۆ و #ئامێدی# هەیە. لە هەولێر، دهۆک، زاخۆ و ئامێدی لق و بارەگای دەزگای هەواڵگری (میت)ی تورکیا هەیە.
دەوڵەتی تورکیا لە دوای ساڵی 2014ەوە لە باشیک (بەعشیقە)، #سۆران# و قەڵاچوالان کامپی دروستکردووە. بارەگای پێشوو لە ناوچەی هەریز لە نزیک هەولێر وەک کامپ بەکار دەهێنن.
هەروەها دەوڵەتی تورکیا فڕۆکەخانەی پێشووی هەریر و بارەگای پێشووی هەریر لە نزیک هەولێر وەک کامپ بەکار دەهێنێت.
لە زوماریش بۆ ڕاهێنانی هەندێک گروپ کامپێکی دروستکردووە.
سوپای تورکیا لە 14ی کانوونی یەکەمی 2017 / 23ی سەرماوەز لە ناوچەکانی برادۆست و خواکورک دەستی بە هێرشکردووە و لە 11ی ئاداری 2018 / 20ی ڕەشەمە هێرشەکانی بەرفراوانکردووە.
سوپای تورکیای داگیرکەر ژمارەیەکی زۆر سەربازی لە ناوچەی برادۆست کۆکردووەتەوە و دەیەوێت لەو ڕێگەیەوە مانەوەی خۆی لە دەرەوەی سنوور هەمیشەیی بکات. لە دەورووبەری گوندی بەرمیزە، یەشمە، لێلیکان و کۆلتە بارەگا و کامپ و لە شاخی سیرۆ، لە دۆڵی ماسیرۆ، لە دۆلی عەلی درێژ، لە شاخی کەڤۆرت و لە شاخی لێلیکان پەناگە و سەنگەری سەربازیی دروستکردووە.
سوپای تورکیا دەیەوێت بە بۆردومانەکانی لە هاووڵاتییانی کورد ناوچە، گوند، ڕەزوباخ و زێدی خۆیان چۆڵ بکات. لە گوندەکانی بەرمیزە، یەشمە، لێلیکان و کۆلت سیاسەتی سیخوڕیکردن بەسەر گەلدا دەسەپێنێت و هەوڵ دەدات لەو ڕێگەیەوە ئەنجامێکی دەست بکەوێت.
کاری سیخوڕی
یەکێک لەکارە سەرەکییەکانی دەوڵەتی تورکیا لە باشووری کوردستان، کاری سیخوڕی و هەواڵگرییە. دەزگای هەواڵگریی نەتەوەیی تورکیا (میت) و دەزگای هەواڵگریی پارتی دیموکراتی کوردستان (پاراستن) هاکاریی یەکتر دەکەن. هەندێک لە دامەزراوە میدیاییەکانی پارتی کە تورکیایان لە پشتە، زانیاری لە ناوچە جیاجیاکاندا کۆ دەکەنەوە. ئەوە ڕوونە کە لەو دەزگا و دامەزراوە میدیایانەدا هەندێک کەس ڕاستەخۆ بۆ میت کار دەکەن.
دەوڵەتی تورکیا ناوەندە هەواڵگری و سیخوڕییەکانی لە زۆری لە شارەکانی ژێر دەسەڵاتی پەدەکەدا لە هەولێر، دهۆک و زاخۆ زیاد کردووە، بەڵام چاپۆشیشی لە ناوچەکانی ژێر دەستی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# (یەنەکە) نەکردووە. لە #سلێمانی# و #هەڵەبجە# و #گەرمیان#یش هەندێک دەزگا و ڕێکخراوی دەوڵەتی تورکیاش هەیە، کە بەناوی کۆمپانیای تایبەتەوە کار دەکەن.
لە هەرێمی #کەرکووک#یش بەرەی تورکمانی لە عێراق (ITC) کە لەلایەن میتەوە دروستکراوە کەسی وەک ئەرشەد ساڵحی بەکاردەهێنن.
چەکێکی تری دەوڵەتی تورکیا، کۆمپانیاکانی تورکیایە لە باشوری کوردستاندا کە لەم ساڵانەی دوایدا ژمارەیان زۆر زیادیان کرد و تەنها لە کەرتی بیناسازی و ڕێگاوباندا زیاتر لە هەزار و 350 کۆمپانیای تروکیا لە باشووری کوردستاندا کار دەکەن. ئەوە ڕوونە کە بەشێک لەو کۆمپانیایانە ڕاستەوخۆ بۆ میت کار دەکەن.
شوێنی ستراتیژیی کامپەکان
کامپەکان کە لە دەروازەی سنووریی خابورەوە دەستپێدەکەن، شانبەشانی هێڵی سنوور تاوەکو سۆران درێژ دەبنەوە. بۆ ئەوەی هەرێمی خنێرە، کەرکووک و کێلەشین لە نێوان سنووری تورکیا – ئیران – عێراق دا گەمارۆ بدەن لە #سیدەکان# کامپێکی تریان دروستکردووە. لە شارۆچکەکانی دیانا و #چۆمان# هێزی سەربازیی جێگیرکردووە. دەیەوێت لە ڕێگەی ئەو هێزەوە گوشار لەسەر #قەندیل# دروست بکات.
کامپ و هێزەکانی تورکیا #ڕانیە#، سەنگەسەر و #قەڵادزێ# لە سنووری هەرێمی ڕاپەڕین، کە ناوچەی ژێر دەسەڵاتی یەکێتین و دەکەونە باشووری قەندیلەوە چۆڵکران. هۆکاری چۆڵکردنی ئەو کامپانەش بۆ ئەو ڕووداوە دەگەڕێتەوە، کە هێزەکانی ئەمریکا تورەکەیان کردە سەر سەربازانی و سیخوڕەکانی تورکیا و لە دوای ئەو ڕووداوەش هەواڵگری و سەربازانی تورکیا لەو هەرێمە چوونە دەرەوە.
کار و ئامانجی بنکەسەربازییەکان و کامپەکان
کامپەکانی تورکیا لە دەروازەی سنووریی خابوور بەرەو ڕۆژهەڵات، لە باتوفا، بامەڕنی، ئامێدی، دێرەلوک و شێلادزێ دان. ئامانج لە دروستکردنی ئەو کامپانە بریتین لە:
ئامانج لە دروستکردنی کامپی باتوفا، بامەڕنی و ئامێدی بۆ کۆنترۆڵکردنی هەرێمی حەفتانین و مەتینایە و لە ئەگەری ئەنجامدانی هەر هێرشێکدا بۆ سەر ئەو هەرێمانە ئەو کامپانە بەکار دەهێنرێن. بە کامپی سەر سنوور لە کانی ماسی کە بەرامبەر بامەڕنی-یە هەرێمی حەفتانین گەمارۆ دراوە.
دەیانەوێت لە ڕێگەی کامپەکانی ئامێدی، دێرەلوک و شێلادزێ کە لە ڕۆژهەڵاتی حەفتانین و مەتینا دان، هەرێمەکانی زاپ و زاگرۆس کۆنترۆل بکەن.
لە ئۆپەراسیۆنی ساڵی 2008 بۆ سەر زاپ، کە سوپای تورکیا لەو ئۆپەراسیۆنەدا تێکشکا، دەیانخواست هەرێمی چەمچۆ لە نێوان زاپ و زاگرۆسدا کۆنترۆڵ بکەن، بەڵام کۆپتەرێکی سوپای تورکیا لەوێ خرایە خوارەوە و دەیان سەرباز کوژران، بۆیە سوپای تورکیا ناچار بوو لەو سنوورەدا بکشێتەوە.
دەیانەوێت بە بنکە سەربازییەکانی سەر سنوور، ناوچانەکانی چیای حەفتانین – مەتینا – زاپ و زاگرۆس لە باکوور و باشوورەوە گەمارۆ بدەن. لە ڕێگەی کامپی دێرەلوکەوە دەیانەوێت پەیوەندیی نێوان زاپ و شاخەکانی بپچڕێنن.
لە سەر سنووری مەتینا لە دەشتان، کاراتاش، تەپەی سۆر، شاخی محەمەدجیک و 3 شاخی تری ئەو سنوورەوە و لە ئاشوتێ، زاویتە، کۆپرولو، ئارۆشە و ئەلەمینە بنکەی سەربازییان دروستکردووە.
یەکەی تۆپخانە بۆ هێرشەکانیان لە کامپەکانی زاپ، لیوای 49ی چەلێی سەر سنوور، لە گرێ، شکێر، سیڤری تەپە، سەرێ سێڤێ، بنکەی سەربازیی بلجان، خان تەپە، ئەرتوش، گرێن کالە، کۆردینە و عەلی شێر دا دامەزراندووە.
لە باشووری ڕۆژهەڵاتی دێرەلوک لە باشووری کوردستان لە ناوچەی بارزان، مێرگەسوور و سۆران کامپ دروستکراون.
لە ناوچەی سۆران بەرەو باکوور و لەسەر دەشتی هێلی سیدەکان کامپیان هەیە. بە کامپەکانی ئەو شوێنانە دەیانەوێت خنێرە، خواکورک و کێلەشین گەمارۆ بدەن.
لە دیانای سەر سنووری ئیران، چۆمان، ڕانیە، سەنگەسەر و قەڵادزێ کامپیان هەیە. ئامانجی سەرەکیی ئەو کامپانە قەندیلە.
لە باکووری هەرێمی خنێرە و خواکورک، لە هەرێمی جیلۆ (جۆلەمێرگ) بنکە سەربازییەکانی ئۆرەمار و شتازنێ و لەسەر سنووری ئاڤاشین بەرەو بێسۆسن و هەرکی، بنکە سەربازییەکانی شاخی نەرەزە، بێزەلێ و ڕووبارۆک، لە خواکورکیش لە شاخەکانی خاپشکێ و هارون کۆنسەرڤە دا بنکەی سەربازییان هەیە.
ئابڕووچوونەکانی دەرەوەی سنوور
دەوڵەتی تورکیا لە ساڵی 1983ەوە لە دژی پەکەکە ئۆپراسیۆن لە دەرەوەی سنوور ئەنجام دەدات، بەڵام هیچیان پێنگەیشتن و هیچ ئەنجامێکی لێیان بەدەست نەهێنا. لێرەدا بۆ بیرخستنەوە باسی یەک بە یەکی ئۆپراسیۆنەکانی دەرەوەی سنوور دەکەین.
یەکەم ئۆپراسیۆنی دەرەوەی سنووری دەوڵەتی تورکیا لە دوای واژۆکردنی ڕێککەوتننامەی هاوکاری و ئەمنیی سنوور لە سەردەمی کەنعان ئەڤرەن دا لەگەڵ حکومەتی بەغدا لە ساڵی 1983 ئەنجامدرا. ئۆپراسیۆنەکە 25ی ئایاری 1983 / 4ی جۆزەردان ئەنجامدرا و 7 هەزار سەرباز تیایدا بەشداربوون.
دوای ئەوەی پەکەکە لە باکووری کوردستان دەستیکرد بە چالاکیی چەکداری، لە تشرینی یەکەمی 1984 / گەڵاڕێزان (خەزەڵوەر) دەوڵەتی تورکیا دووەم ئۆپراسیۆنی دەرەوەی سنووری ئەنجامدا.
ئۆپراسیۆنی سێیەم ڕۆژی 12ی ئابی 1986 / 21ی گەلاوێژ ئەنجامدرا و هاوکات لەگەڵ پەکەکە، کامپەکانی پەدەکەش کرانە ئامانج و ژمارەیەکی زۆر پێشمەرگە و هاووڵاتی شەهید بوون.
ئۆپراسیۆنی دەرەوەی سنوور لە ساڵی 1991 بە ناوی گسکدان – سوپورگە (Supurge) ئەنجامدرا و تەنها ناوەکەیان بۆ مایەوە.
هەر لەو ساڵەدا لە تشرینی یەکەمی 1991 / گەڵارێزان (خەزەڵوەر) بە پشتیوانی و هاوکاریی پەدەکە و یەنەکە 2 ئۆپراسیۆنی تر ئەنجامدران. لە دوای ئەو ئۆپراسیۆنانە دەوڵەتی تورکیا لە خاکی باشووری کوردستاندا دەستیکرد بە دروستکردنی کامپی هەواڵگری و سیخوڕی.
دوای ئەوەی سوپای تورکیا گورزی قورسی لەسەر دەستی گەریلا خوارد، تورگوت ئۆزال سەرۆک کۆماری ئەو کاتی تورکیا پەیامی شەڕ کەم بکەنەوەی بۆ ئۆجالان نارد. سوپای تورکیاش بیری لە شتی دیکە دەکردەوە. لە 6 ئایاری 1992 / 16ی بانەمەڕ ئۆپراسیۆنی هەشتەمی دەرەوی سنوور بە ناوی سزمە (Sizma) – دزەکردن ئەنجامدرا و بێ ئەنجام کۆتایی پێهات.
سوپای تورکیا لە 12ی تشرینی یەکەمی 1992 / 20ی ڕەزبەر بە بەشداریی 15 هەزار سەرباز، بە تانک، تۆپ، ئۆبیس، کۆپتەر و فڕۆکەی جەنگیی دەستی بە ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنێکی تر کرد. تەنها 20 ڕۆژ توانیی خۆی لە بەرامبەر گەریلادا ڕابگرێت.
ئۆپراسیۆنێکی تری هاوشێوەی ئۆپراسیۆنەکەی پیشوو ئەنجامدرا. ئەو ئۆپراسیۆنە لە 10ی حوزەیرانی 1993 / 20ی جۆزەردان تاوەکو 28ی کانوونی دووەمی 1994 / 8ی ڕێبەندان بەردەوام بوو.
سوپای تورکیا ڕۆژی 6ی شوباتی 1994 / 17ی ڕێبەندان هێرشی کردە سەر هەرێمی مەزرێ و کاریێدەری. ئەو ئۆپراسیۆنە بێ ئەنجام بوو.
مانگی نیسان / بانەمەڕی هەمان ساڵ لە هەمان هەرێم ئۆپراسیۆنێکی تر ئەنجامدرا و ئەو ئۆپراسیۆنەش بە هەمان چارەنووسی ئۆپراسیۆنەکەی تر ڕۆیشت.
سوپای تورکیا ساڵی 1995 و لە دوای ئامادەکارییەکی زۆر گەورە دەستی بە هێرشێکی بەرفراوانکرد. ناوی ئەو ئۆپراسیۆن و هێرشە چەلیک – ئاسن بوو. دەوڵەتی تورکیا لەو کاتەدا ڕایگەیاند، ئەو ئۆپراسیۆنە لە دوای ئۆپراسیۆنی داگیرکردنی قوبرس گەورەترین ئۆپراسیۆنی دەرەوەی سنوور بووە. ئۆپراسیۆنەکە بە بەشداریی 13 جەنەڕاڵ، 35 هەزار سەرباز لە ڕۆژی 20ی ئاداری 1995 / 29ی ڕەشەمە لە حەفتانین دەستیپێکرد. پەدەکە پشتیوانیی لەو ئۆپراسیۆنە کرد و ئۆپراسیۆنەکە ماوەی 45 ڕۆژ بەردەوام بوو.
سوپای تورکیا دوای ساڵێک 2 جاری تر هێرش و ئۆپراسیۆنی ئەنجامدا. ئامانجی ئۆپراسیۆنی یەکەمی لە 6ی ئاداری 1996 / 16ی ڕەشەمە، هێڵی سەرحەد، حەفتانین و کێلەڕەش بوو. ئۆپراسیۆنەکەی تر ناوی زللەی هەڵۆ – ئاتماجا تۆکات (Atmaca Tokat) بوو. ئۆپراسیۆنی زللەی هەڵۆ هاووڵاتییانی مەدەنیی کردە ئامانج. لە کانوونی یەکەمی هەمان ساڵدا و ڕۆژانی کۆتایی ئەو ساڵدا سوپای تورکیا و پەدەکە لە باشووری کوردستان دەستیان بە ئەنجامدانی ئۆپراسیۆن کردەوە.
سوپای تورکیا لەگەڵ تێپەڕینی کات ژمارەی سەربازەکانی زیاد دەکرد و تەکنەلۆژیای سەربازیی پێشکەوتوتری بەکاردەهێنا. یەکەم ئۆپراسیۆنی لە ساڵی 1997 بە ناوی چەکوش – باڵیۆز ئەنجامدا. ئۆپراسیۆنەکە لە 14ی ئایاری 1997 / 14ی بانەمەڕ دەستیپێکرد و ئەمجارە 50 هەزار سەرباز بەشدارییان لە ئۆپراسیۆنەکەدا پێکرابوو. دوای ئەوە 2 کۆپتەری سوپای تورکیا خرانە خونارەوە و فەرماندەکانی ئۆپراسیۆنەکە کوژران، ئۆپراسیۆنەکە کۆتایی پیهات.
دەوڵەتی تورکیا ئەو ئەنجامەی کە لە ئۆپراسیۆنی چەکوش چاوەڕیی دەکرد بە دەستینەهێنا. بۆیە دیسانەوە مانگی ئەیلولی هەمان ساڵ بە 100 تانک و 10 هەزار سەرباز دەستی بە ئۆپراسیۆنێکی تری دەرەوەی سنوور کردەوە. ئەو ئۆپراسیۆنە کە پەدەکەش تیایدا بەشدار بوو ناوی لێدانی چەکوش بوو. ئەو ئۆپراسیۆنەش بەهەمان چارەنووسی ئۆپراسیۆنی چەکوش ڕۆیشت. دوای ئەو ئۆپراسیۆنە دەوڵەتی تورکیا ناوەندی هەواڵگری و سیخوڕیی خۆی لە زاخۆ کردەوە و لە زۆر ناوچەی تر تانک و تۆپ و چەکی قورسی جێگیرکرد. بە تایبەتی لە باتوفا، کانی ماسی، بامەڕنی و شێلادزێ و ژمارەیەک زۆریش سەرباز برانە ئەو شوێنانە.
سوپای تورکیا بەهاری ساڵی 1998 بە 40 هەزار سەربازەوە ئۆپراسیۆنێکی تری بە ناوی موراد لە ناو خاکی باشووری کوردستاندا ئەنجامدا، بەڵام سەرکەوتنی بەدەستنەهێنا.
سوپای تورکیا لە ساڵی 1999 و بۆ 24هەمین جار دەستیکردەوە بە ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی دەرەوەی سنوور. ئەو ئۆپراسیۆنە ناوی ساندویچ – بابۆڵە بوو، بەڵام ئەنجامی ئەو ئۆپراسیۆنەش هاوشێوەی ئۆپراسیۆنەکانی پێشتر بوو.
سوپای تورکیا لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) لە 4ی ئایاری 2000 / 15ی بانەمەڕ لە حەفتانین دەستیکرد بە ئەنجامدانی ئۆپراسیۆن، بەڵام لە دوای 4 ڕۆژ ناچار بە کشانەوە کرا.
سوپای تورکیا 25هەمین ئۆپراسیۆنی دەرەوەی سنووری لە کانوونی یەکەمی 2007 / بەفرانبار بە پشتیوانیی هێزی ئاسمانی ئەنجامدا، بەڵام بێ ئەنجام بوو.
ڕۆژی 21ی شوباتی 2008 / 2ی ڕەشەمە ئۆپراسیۆنێکی بە ناوی خۆر دەستپێکرد. یاشار بویوک ئانت سەرۆک ئەرکان زۆر تامی ئۆپراسیۆنەکەی نەکرد. لەو ئۆپراسیۆنەدا هێرشکرایە سەر زاپ، بەڵام بە بەرخۆدانێکی گەورە بەرەنگاریی سوپای تورکیا کرا. دەیان سەربازی تورکیا کوژران و کۆپتەرێکیان خرایە خوارەوە. سوپای تورکیا ناچار بوو ڕۆژی 29ی شوبات / 10ی ڕەشەمە خۆی بە زۆر دەرباز بکات و بکشێتەوە.[1]
#27-01-2019#