هێزەکانی ڕزگاریی #عەفرین# لە ڕۆژانی 25 و 26ی کانوونی دووەمی 2019 لە ناوەندی عەفرین و ناوچەی مارع لە دژی دەورییەی چەتە داگیرکەرەکان 4 چالاکییان ئەنجامدا.
چالاکیی سابوتاژ لە عەفرین
هێزەکانی ڕزگاریی عەفرین لەبارەی چالاکییەکانەوە ڕاگەیاندراوێکیان بڵاوکردەوە و لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە ڕۆژی 25ی کانوونی دووەمی 2019 / 5ی ڕێبەندان #شەڕڤان#مان لە ناوەندی عەفرین لە دژی ئۆتۆمبێلێک کە 5 سەربازی تورک و چەتەکانی سوڵتان مورادی تیادا بوو، چالاکییەکی سابوتاژ ئەنجامدرا. لەو چالاکییەدا سەربازانی تورک و چەتەکان کوژراو و برینداریان هەبوو، بەڵام بە ڕوونی ژمارەی کوژراوان و بریندارەکانیان دیار نییە.
لە مەحمودییە 3 سەرباز کوژران
رۆژی 26ی کانوونی دووەمی 2019 / 6ی ڕێبەندان لە گەڕەکی مەحمودییەی عەفرین چالاکییەکی سابوتاژ ئەنجامدرا. لەو چالاکییەدا 3 سەربازی تورک کوژران و سەربازێکی تریش بریندار بوو.
لە مارع چالاکی لە دژی چەتەکان
رۆژی 26ی کانوونی دووەمی 2019 / 6ی ڕێبەندان لە گوندی توسێ لە شارۆچکەی مارع لە دژی ئۆتۆمبێلێکی چەتەکانی جەبهەی شامی چالاکییەک بە چەکی قورس ئەنجامدرا. لەو چالاکییەدا ئۆتۆمبێلەکە بە تەواوی تێکشکا، بەڵام ژمارەی کوژراوان و بریندارانی چەتەکان ڕوون نەبووەتەوە.
چالاکی لە دژی سەنگەری چەتەکان؛ چەتەیەک کوژرا و 4 چەتەی تر بریندار بوون
رۆژی 26ی کانوونی دووەمی 2019 / 6ی ڕێبەندان هێزەکانمان لە شارۆچکەی مارع لە دژی سەنگەرێکی چەتەکان چالاکییەکیان ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا شەڕ لە نێوان شەڕڤانەکانمان و چەتەکان ڕوویدا. لە ئەنجامی ئەو شەڕەدا چەتەیەک بە ناوی دیاب سەید کوژرا و هەر یەک لە چەتەکان ئیبراهیم محەمەد ئیدریس، زیا مەئمون نیهاری، سەمیری ئیبراهیم و زیا محەمەد بریندار بوون.[1]
#27-01-2019#