🏠 دەستپێک
تۆمارکردنی بابەت
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Bakûr
English
کرمانجی - کوردیی باکوور
هەورامی
لەکی
Kurdîy Nawerast - Latînî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Ελληνική
Française
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
پەیوەندی
دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
زۆرتر
Kurdipedia
🔎 English Menu
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
📕 یاشار کەمال.. سترانبێژی رووناکی 1923-2015
سیروان رەحیم
لە بڵاوکراوەکانی تۆڕی میدیایی رووداو[1]
2021
📕 یاشار کەمال.. سترانبێژی رووناکی 1923-2015
📖 بۆ وەرگێڕان؟ چی وایلێکردی بیر لە وەرگێڕان بکەیتەوە؟
شلێر رەشید
وەرگێڕان هونەرە پێویستی بە درک و هەستێکی قوڵ هەیە، وەرگێڕان لە چنینی ملپێچێکی خوری دەچێت بۆ ئازیزێک بیچنیت، هەرچی کاتێک لەملی بکات هەست بکات دەستی تۆی لەملدایە، نەرمی و گەرمی و وزەیەکی رۆح
📖 بۆ وەرگێڕان؟ چی وایلێکردی بیر لە وەرگێڕان بکەیتەوە؟
📖 ڕاگەیاندنی مافەکانی مرۆڤ؛ مافی مرۆڤ و ئازادیی بیرکردنەوە
ڕاگەیاندنی مافەکانی مرۆڤ

مافی مرۆڤ و ئازادیی بیرکردنەوە

(ڕاگەیاندنی گەردوونیی مافەکانی مرۆڤ و هاوڵاتی- ساڵی 1789، مادەکانی 10، 11. 1739، مادە 7، 1948، مادەکانی 18 و 19)

و. ڕێبین هەردی

لە ن
📖 ڕاگەیاندنی مافەکانی مرۆڤ؛ مافی مرۆڤ و ئازادیی بیرکردنەوە
📕 ئابووری دارایی گشتی
ناوی کتێب: ئابووری دارایی گشتی
نووسینی: فەیسەڵ عەلی

زانستی دارایی گشتی لەگەڵ پەرەسەندنی ڕۆڵی دەوڵەت لەکاروباری ئابووریدا، پێگەی لەناو زانستە کۆمەڵایەتیەکاندا بەهێزتر بوو، بەوەی کە ڕۆڵێکی ئەرێنی لە
📕 ئابووری دارایی گشتی
📕 چارەسەرکردنی نەخۆشییەکان بەسەوزە و میوە
چارەسەرکردنی نەخۆشییەکان بەسەوزە و میوە
500 رەچەتەی پزیشکی
نووسینی: منار المصری
وەرگێڕانی:گەرمیان محمد
چاپی/یەکەم 2014
📕 چارەسەرکردنی نەخۆشییەکان بەسەوزە و میوە
📖 دووجار تەنیایی
دووجار تەنیایی
جێگر بەختیار[1]


ڕەش (وەک تاریکی)

هەردوو دەستت خستە بن گوێیەکانت. پەنجەی دۆشاومژەت نوشتاندبوویەوە. پەنجەکانی ترت ئاوەڵا. پرچی زەردت لەسەر شانت پەخشان. ڕووخساری سپیت زەرد هەڵگەڕا
📖 دووجار تەنیایی
📖 سەگەکانیش دەگرین
سەگەکانیش دەگرین
جێگر بەختیار[1]
چیرۆک

(سەگێکی برسی ئێسقانێک لەژێر گڵ دەشارێتەوە.)

1

لەبەردەم ئاوێنە وەستاوم. حەو حەو. دەوم بەش دەکەمەوە، سەیری ددانەکانم دەکەم. پەنجەم بەنێو ددانەکانم دادە
📖 سەگەکانیش دەگرین
📕 گەڕان بەدوای مانادا
ڕۆژێک لە ڕۆژان
کرمۆکەیەکی خەتخەتی چکۆڵانە، لە هێلکەیەکەوە سەری دەرهێنا، کە ماوەیەکی زۆر بوو ئەو هێلکەیە لانەی بوو و، گوتی:
سڵاو لە دونیا. بەر تیشکی هەتاوەکە هەر بەڕاستی ڕووناکە
بە خۆی گوت: برسیمە
📕 گەڕان بەدوای مانادا
📕 وەسفی فەرمانبەرایەتی و یاسای میلاک
دیندار حوسێن ئەحمەد دەرگەڵەیی
چاپی دووەم 2013
هەولێر [1]
📕 وەسفی فەرمانبەرایەتی و یاسای میلاک
📕 ئەوینی دلبەرم بەدەست هێنا
ناوی کتێب :- ئەوینی دلبەرم بەدەست هێنا
نووسەر :- یوسف عەززاوی
وەرگێڕ :- زامدار قادری

سەلام لەسەر پێغەمبەرێک کە فێری ئەوینی کردین، فێری کردین کە بە ئەوینەوە بژین، فێری وەفای کردین، فێری کردین بە د
📕 ئەوینی دلبەرم بەدەست هێنا
📕 بەرەو رێگەی درەوشانەوە
بەرەو رێگەی درەوشانەوە
(کیاکسار ئەحمەد)
خوێندنەوەی رۆمانی بەرەو رێگە درەوشانەوە، لەسەرەتاوە دەتخاتە نێو دۆخێکی مەستی و خەوناوی و شیعرییەوە، بێ پێشەکی لەبەردەم مێژووی روحی مرۆڤت دادەنێت. مێژووێک ئەگە
📕 بەرەو رێگەی درەوشانەوە
📕 ژاوەژاو
وەکو وێنەکەی لەیلالیزا... بەڵێ، لەیلالیزا!
ئەم ناوەتان لەلا سەیر نەبێت، چونکە ئەمە وێنەی شۆڕشگێڕێکی کوردە کە (لێۆناردۆ داڤینشی) وێنەکەی کێشاوە و ئەویش دووبارە لەو ڕۆژانەی پێشوو لەسەر لادیوارێکی سپی و
📕 ژاوەژاو
📕 ئەگەر مردن شتێکی بردوویت بۆی بگەڕێنەوە
کتێبی (ئەگەر مردن شتێکی بردوویت بۆی بگەڕێنەوە - کتێبی کارڵ) بڵاوکرایەوە

ئەم کتێبەلە نووسینی خانمە نووسەری دانیمارکی: نایا مارییا ئایت و ئالان پەری کاری وەرگێڕانی لە دانیامرکییەوە بۆ کردووە. ئەم کت
📕 ئەگەر مردن شتێکی بردوویت بۆی بگەڕێنەوە
📕 ئەفسانە و چیرۆکی کوردی
، گێرانەوەی: مام سەعید عەزیزی
نووسینەوە و ئامادە کردنی: رەحیم لوقمانی
چاپەمەنی خانی، سەقز 1399 [1]
📕 ئەفسانە و چیرۆکی کوردی
📕 سنەووایت(بەفری سپی) لەگەڵ حەوت کورتەباڵاکە
گێڕانەوەی: سو ئارینگۆ(Sue Arengo)
وێنەکان: سوزان رەو(Susan Rowe)
وەرگێڕانی: شنۆ ماجد محەمەد [1]
📕 سنەووایت(بەفری سپی) لەگەڵ حەوت کورتەباڵاکە
📕 ئۆستوورەی کاوەی ئاسنگەر
تاهیر قاسمی[1]
2021
📕 ئۆستوورەی کاوەی ئاسنگەر
💬 قوڕەی دوای گورگێ یە
قوڕەی دوای گورگێ یە
گورگ دوژمنی سەر سەختی پەز و مەڕوماڵاتە، سەگ-یش بە پاسەوانی مێگەل و ڕان دادەنرێت، هەندێک سەگ، گورگ خنکێن نین و لە گورگێ دەترسێن، بەڵام لەبەر نانەکەی خۆیان لەدوورەوە قوڕە-قولەیان دێ
💬 قوڕەی دوای گورگێ یە
💬 سە وەڕە سەیەک دووره
سە وەڕە سەیەک دووره
سەوەڕ واتە(سەگوەڕ) لەشەودا سەگ دەست دەکات بەوەڕین هەرسەگە و لەلای خۆیەوە دەست بەوەڕین دەکات، هەندێکیان وەڵامی یەکتری دەدەنەوه، هەندێجار واڕبوونەوە، قوڕاندنیشی تێ دەکەوێت، لەشەوانی
💬 سە وەڕە سەیەک دووره
📕 ڕێزمانی کاری زمانی کوردی
پڕۆفیسۆر د.وریا عومەر ئەمین [1]
📕 ڕێزمانی کاری زمانی کوردی
📕 ئاسۆیەکی تری زمانەوانی؛ بەرگی 01
پڕۆفیسۆر د.وریا عومەر ئەمین [1]
📕 ئاسۆیەکی تری زمانەوانی؛ بەرگی 01
📕 لە قوژبنەکانی ڕێزمانی کوردی
پڕۆفیسۆر د.وریا عومەر ئەمین [1]
📕 لە قوژبنەکانی ڕێزمانی کوردی
📕 زەردەشت ئاوا دوا
یاسین بانیخێڵانی [1]
📕 زەردەشت ئاوا دوا
📖 هەندی زانیاریی سەرپێی لەسەر بن و بنەچەی مەولانا خالیدی نەقشبەندی
بە پێی ئەو گێرانەوانەی کە مامە حاجی حەمەغەریبم (حاجی حەمەغەریب مەولانی) بۆ باسکردووم و منیش لەبەرم کردوون و هەنێکی تریش لە خزمان بیستوویانە،
مەولانی باوەگەورەمان کە کوڕی سان ئەحمەد (یان کەسان ئەحمەد
📖 هەندی زانیاریی سەرپێی لەسەر بن و بنەچەی مەولانا خالیدی نەقشبەندی
📕 أيها الولد بە کوردی
ناوی کتێب :- ایها الولد بەکوردی
وەرگێڕ :- محەمەد مەلا سەعدەدین
📕 أيها الولد بە کوردی
👫 کەسایەتییەکان
سولەیمان چیرە - س. چ. هێرش
✌️ شەهیدان
ملازم جوامێر
👫 کەسایەتییەکان
نەجات برجزە
👫 کەسایەتییەکان
کامەران سەید مەجید
📖 کورتەباس
بۆ وەرگێڕان؟ چی وایلێکردی ب...
📝 بە بۆنەی کۆچی دوایی تێکۆشەری دێرینی دیموکرات هاوڕێ ئەبووبەکر ڕادەوە | پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
📋 Copy Link to Clipboard
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
| 👁️‍🗨️ | 👂

بە بۆنەی کۆچی دوایی تێکۆشەری دێرینی دیموکرات هاوڕێ ئەبووبەکر ڕادەوە
بە داخ و کەسەرێکی زۆرەوە ڕادەگەیەنین کە ڕۆژی هەینی 25ی ژانویەی 2019 هاوڕێی بەڕێز کاک ئەبووبەکر ڕاد، ئەندامی پێشووی کۆمیتەی ناوندەیی حیزب و تێکۆشەری نەسرەوتووی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان کۆچی دوایی کرد.
کاک ئەبووبەکر ڕاد، کوڕی گەورە تێکۆشەری کورد مامۆستا قازی عەلی مارەغانییە. قازی عەلی ئەو کەسەی کە هەموو ژیانی بۆ ئازادی و ڕزگاری گەلی کورد تەرخان کرد. قازی عەلی یەکێک لە هەڵسوراوان و چالاکانی کۆماری کوردستان بوو. هزری نەتەوایەتی و ڕزگاریی کورد لە ژێر دەستەیی و دژایەتی لە گەڵ خوڕافاتی ئایینی، بنەمای پەروەردەی بنەماڵەی قازیی ڕاد بوو. کاک ئەبوبەکر، لە بنەماڵە و لەژێر ڕێنوێنی و پەروەردەی ئەم گەورە پیاوەدا، فێری بیری ڕزگاری و ئازادی بوو.
کاک ئەبووبەکر لە ساڵی 1334ی هەتاوی لە شاری سەردەشتسەردەشت لە دایک بوو، دەورانی سەرەتایی و مام ناوەندی لەو شارە خوێند و لە ساڵی 1351 هەتاوی بۆ درێژەدان بە خوێندن و بە مەبەستی بوون بە مامۆستا بۆ دەورەیەکی دوو ساڵەچووە دانیشسەرای پەروەردەی مامۆستایەتی لە شاری خۆیە، لە کۆتایی بەهاری 1353 هەتاوی ئەو دەورەیەی بەسەرکەوتوویی تەواو دەکا، پاش پشووی هاوینی ناوبراو دەورەیەکی 6 مانگەی نیزامی لە پادگانی سەراب دەبینێ، پاشان دەبێتە سوپاهی دانش و بۆ گوتنەوەی وانە و پەروەردەی مناڵانی کورد گەڕاوە ناوچەی سەردەشت و لە قوتابخانەکانی ئەو شارە دەستی بە کار کرد. کاک ئەبوبەکر لە هەر دوو ئەو قۆناخەدا هەم لە پادگان و هەم لە دەورانی دانیشسەرادا بە هۆی لێهاتوویی دەبێتە ئەرشەدی دانیشسەرا و ئەرشەدی گوردانەکەی.
پەروەردە بوون لە داوێنی بنەماڵەیەکی کوردپەروەر و گەورە بوون لە ناوچەی سەردەشت جێی تێکۆشەرانی جووڵانەوەی 46-47 و دۆستایەتی و هاودەمی دەگەڵ شەهید کاوە مارەغانی یەکێک لە قارەمانەکانی جووڵانەوەی 46-47 و لە هەموو شت گرینگتر دیتنی رۆژانەی جەور و جەفای حکوومەتی پەهلەوی کاک ئەبووبەکری بە رووحی خەباتکارێکی ڕێگای ئازادی کورد و کوردستان پەروەردە و گۆش دابوو، ئەو یەکێک لە هەڵسووراوە چالاکەکانی رێکخستنی خۆپێشاندانەکانی دژی حکوومەتی پاشایەتی و لە پاشانیش یەکێک لەو کەسانە بوو کە لە گەڵ ژومارەیەک چالاکی سیاسی دیکە ئیدارە و کۆنتڕۆڵی ئەمنیەتی شاری سەردەشتیان بەدەستەوە گرت.
هاوکات دەگەڵ ئاشکرابوونی تێکۆشانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان ناوبراو لە ڕێگای تێکۆشەرانی دێموکرات پێوەندیی بە رێبەری حیزبەوە دەگرێ. ئەو یەکێک لەو کەسانە بوو کە رۆڵ و نەقشی بەرچاوی لە دامەزراندن و دەست بەکاربوونی بنکە و بارەگاکانی حیزب لە شاری سەردەشت و ناوچەکانی دەوروبەر بە تایبەت ناوچەی مارەغان، هەبوو.
کاک ئەبووبەکر لە هەوەڵین کۆنفڕانسی حیزبی لە شاری سەردەشت بە ئەندامی کۆمیتەی شار هەڵدەبژێردرێ و پاشانیش لە یەکەمین کۆنفڕانسی کۆمیتەی شارستان کە لە گوندی موسالان گیرا، بە ئەندامی کۆمیتەی شارستانی سەردەشت هەڵبژێردرا.
کاک ئەبووبەکر لە بەهاری ساڵی 1360ی هەتاوی بە مەبەستی پەروەردە بوون بۆ ئیدارەی داهاتووی ئۆرگانەکانی حیزب لە دەورەیەکی تایبەتی پەروەردەی کادر لە خدراوێ بەشدار دەبێ، بەم جۆرە کاک ئەبوو بەرەبەرە دەبێ بە یەکێک لە کادر و سیما بەرچاو و ناسراوەکانی دێموکڕات لە ناوچەی سەردەشت.
هەر ئەوە بوو کە ڕیبەریی حیزبی دێموکڕات لە پاش کۆتایی دەورەی کادرێتی لە ساڵی1360 دا بۆ ماوەیەک دەیکاتە بەرپرسی یەکێک لە گرینگترین کۆمیتە شارستانەکانی حیزب واتا پیرانشارپیرانشار، پاش ماوەیەک کارکردن لەوێ، رێبەریی حیزب ناوبراو ئەرکدار دەکا بە مەبەستی کردنەوەی دەفتەری نوێنەرایەتیی حیزب لە بەیروتی پێتەختی لوبنان و هەروەها گرتنی پێوەندی بە رێکخراوە فەلەستینییەکان و کوردەکانی لوبنان وەک ئەندامی هەیئەتێک بچیتە ئەو وڵاتە. هەرچەند بە هۆێ هێرشی ئیسڕائیل بۆ سەر لوبنان و بیروت ئەو مەعمووریەتە زیاتر لە چەند مانگی نەخایاند، بەڵام هەر لەو ماوەیەدا کاک ئەبووبەکر جگە لە هەوڵدان بۆ دامەزراندنی بنکەیەک بۆ نوێنەراتیی حیزب لەو وڵاتە پێوەندیی زۆر باشیشی دەگەڵ رێکخراوە شوڕشگێرە فەلەستینی و کوردییەکان دامەزراند.
کاک ئەبوبەکر لە زۆربەی کۆنگرەکانی حیزب بەشدار بوو، لە کۆنگری شەش بە ئەندامی جێگری کۆمیتەی ناوەندی هەڵبژێردرا و کرا بە ئەندامی مەڵبەندی سپی سەنگ لە قووڵایی ناوچەی موکریان و بوو بە چقڵی چاوی کۆماری ئیسلامی. وەک ئەندامی ناوەندی سپی سەنگ کە سەرپەرستی و پێراگەیشتنی چەندین هێز و کۆمیتەی شاراستانی گەورەی دەگرتەوە، کاک ئەبوو توانایی و لێهاتویی زیاتری خۆی دەرخست. لە کۆنگری 7دا بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی هەڵبژێردرا و بوو بە بەرپرسی کۆمیتەی شارستانی پیرانشار و هەتا کۆنگرەی 8 لەو ناوچەیە ئەرکی ئیدارەی کۆمیتەی شارستانی چالاکانە، بەرێوە برد.
پاش ئینشعابی کۆنگرەی هەشت و لەت بوونی حیزب ناوبراو بوو بە یەکێک لە دەستەی بەرێوەبەریی حیزبی دیموکڕاتی کوردستانی ئێران (رێبەرایەتی شۆڕشگێر) و لە کۆنفڕانسی 4 دا بە ئەندامی رێبەریی حیزب ئینتخاب کرا، لە کۆنگرەکانی 9 و 10 شدا بەشدار و بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی هەڵبژێردرایەوە. لەماوەیەدا کاک ئەبووبەکر زۆر بەرپرسایەتی هەستیار وەک بەرپرسی تەشکیلاتی ناوخۆ، بەرپرسی ئاموزیش، کۆمیسیۆنی سیاسی نیزامیی بەڕێوە برد. ماوەیەکیش ئەندامی هەیئەتی ئیجرایی حیزب بوو. ئەم پۆستە قورسترین کاری رۆژانەی حیزبی دەگرتەوە کە لە سێ کەس پێکهاتبوو و کاک ئەبووبەکر، یەکێک لەم سێ کەسە شایستانە بوو. لەم ئەرک و راسپاردانەدا، کەسێکی وشیار، خاوەن هەڵوێست و لێبراو و ورد و کارزان و سەرکەوتوو بوو. پاشان کاک ئەبووبەکر بە هۆی توانایی و لێزانی، گوێزرایەوە بەشی پەیوەندییەکانی حیزب و ناردرایە بەغدا، بۆ درێژە و دامەزراندنی پەیوەندی دەگەڵ سەفارەت و بنکە و بنیاتە جیهانیەکان کە بنکەیان لە بەغدای پایتەختی عێراق هەبوو. هاوکات نوێنەری ئەسڵی یەکەمی حیزب بوو لە بەغدا. لەم بەشەشدا هەموو ئەرکەکانی دیکەی، سەرکەوتوو و روسوور، سەفیری پاک و سادقی حیزب و گەلەکەی بوو.
لە دیسامبری 1999 وەک پەنابەر هاتە وڵاتی سوید. ناوبراو لە وڵاتی سوید پاش دیتنی چەند دەورەی مامۆستایەتی وەرگرتنی بڕوانامەی پێویست وەک مامۆستای زمانی کوردی لە شاری ستۆکهۆڵم دەست بەکار بوو، لەو ماوەیەدا ناوبراو دووپەڕتووکی بە نرخی فێربوونی زمانی کوردی نووسی و چاپی کردن و دوو دانەشی لە نۆبەی چاپ دان.
کاک ئەبووبەکر مرۆڤێکی تێکۆشەر، خەباتکارێکی نەسرەوتووی رێگای کوردایەتی، پێشمەرگەیەکی ئازا و جەسوور، ئەمین و ئەمانەتدار بوو. ئەبووبەکر ڕاد، لەو ماوەیەشدا لە دەرەوەی وڵات، قەت پشتی حیزبەکەی بەرنەدا، و هەمیشە رێنوێن و هاوکار و پشتگری بەرپرسان حیزب و داکۆکیکارێکی لێزان و وشیاری سیاسەتەکانی حیزبەکەمان بوو. دەگەڵ ئازارەکانی حیزبەکەی و هاورێیانی بوو.
کاک ئەبووبەکر لە ساڵی 2016 وە تووشی نەخۆشی شێرپەنجە بوو و پاش بەربەرەکانییەکی ئازایانە بەداخەوە ئێوارەی ڕۆژی 25ی ژانویەی 2019دڵە پڕ لە هیواکەی بۆ ئازادیی کورد و کوردستان لە لێدان کەوت.
بە کۆچی دوایی کاک ئەبووبەکر گەلی کورد لە رۆژهەڵات تێکۆشەرێکی ماندوویینەناس، حیزبی دیموکڕات رۆڵەیەکی بە ئەمەگ و بە هەڵوێست و، دۆستانی بەشێک لە جەستە و بنەماڵەکەی سەرپەرەستێکی بە وەجیان لە دەستدا.
کۆمیتەی دەرەوەی وڵاتی حیزبی دیموکراتی کوردستان، بەم بۆنەیەوە هاوخەمیی قووڵی خۆی بە بنەماڵەی بەڕێز و سەربەرزی کاک ئەبووبەکر ڕاد لە نیوخۆ و دەرەوەی وڵات، بە هەموو تێکۆشەران و هاوسەنگەرانی دەیان ساڵەی ئەو خەباتکارەی ڕێگای ئازادی و، بە خەڵکی دڵسۆز و دیموکراتپەروەری سەردەشت رادەگەیەنێ و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێ. بە دڵنیاییەوە یاد و ناوی هاوڕێی خۆشەویست ئەبووبەکر ڕاد، لە ڕیزەکانی حیزبی دیموکرات و بزووتنەوەی کورد دا، بە نەمری و بەرزی دەمێنێتەوە.
روحی شاد و رێگای خەباتی پڕ رێبۆار بێ.
کۆمیتەی بەرێوەبەری دەرەوەی وڵاتی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان
25-01-201925-01-2019
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️25-01-2019
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 25-01-2019
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
📄 شێوازی دۆکومێنت: 📠 چاپکراو
🗺 وڵات - هەرێم: ➡️ رۆژهەڵاتی کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jan 27 2019 12:31PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (نالیا ئیبراهیم)ەوە لە: Jan 27 2019 10:37PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (نالیا ئیبراهیم)ەوە لە: Jan 27 2019 10:37PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 1,575 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.159 KB Jan 27 2019 12:33PMهاوڕێ باخەوان
📚 پەڕتووکخانە
  📖 سەرجەمی بەرهەمی شاکر ف...
  📖 یاشار کەمال.. سترانبێژ...
  📖 چارەسەرکردنی نەخۆشییەک...
  📖 وەسفی فەرمانبەرایەتی و...
  📖 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 09-04-2021
  🗓️ 08-04-2021
  🗓️ 07-04-2021
  🗓️ 06-04-2021
  🗓️ 05-04-2021
  🗓️ 04-04-2021
  🗓️ 03-04-2021


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
سولەیمان چیرە - س. چ. هێرش
ساڵی 1951 لەشاری مەهاباد لەدایکبووە. ساڵی 1968 دیپلۆمی ئەدەبی وەرگرتووە. پاشان لەڕِشتەی جوگرافیای ئابووری لەزانکۆی تەورێز درێژەی بەخوێندن داوە و لەساڵی 1974 پلەی لینسانسی لەو رشتەیەشدا وەرگرتووە. مامۆستایەتی کردووە و چەندین جار بەتاوانی چالاکیی سیاسی دەستگیر و ئەشکەنجە کراوە و دراوە. ساڵی 1987 بەناچار رووی کردۆتە هەندەران و دوای دوو ساڵ مانەوە لە ئازەربایجانی سەروو، باکۆ، لەساڵی 1989وە لەوڵاتی سوێدە. ماوەی دەساڵ بەڕێکوپێکی گۆڤاری گزینگی دەرکردووە و چەندین بەرهەمی چاپکراوی ئەدەبی هەن.
دوای ماوەی
سولەیمان چیرە - س. چ. هێرش
ملازم جوامێر
شەهیدی نەمر (جوامێر سایەمیر) کە ناسراوە بە ملازم جوامێر ساڵی 1948 لە گوندی (کەپراد)ی سەر بەشاری مەندەلی لە دایک بووە.
لە گوندەکەی خۆیدا دەستی کردوە بە خوێندن و قۆناغی سەرەتایی لەوێ تەواو کردوە پاشان قۆناغی ناوەندی لە خوێندنگەی مەندەلی و ئامادەیی لە شاری بەغدا تەواو کردووە.
ساڵی 1968 پەیوەندی کردووە بە ریزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە، ساڵی 1972 کۆلێژی سەربازی بە پلەی یەکەم تەواو کردووە و بووە بە ئەفسەر.
ساڵی 1973 بووە بە پێشمەرگە لە بەتالیۆنی شەشی خانەقین، ساڵی 1975 پەیوەندی کردووە بە کۆم
ملازم جوامێر
نەجات برجزە
تەمەنی 26 ساڵ بوو و لە ئێوارەی رۆژی 05-04-2018 دیارنەماوە. دوای چوار رۆژ لە دیارنەمانیشی، شەوی 09-04-2018 تەرمەکەی لەنێو گۆمێکی ئاودا بە کوژراوی دۆزرایەوە.[1]
نەجات برجزە
کامەران سەید مەجید
پێشمەرگەی دێرینی یەکێتی بوو، برای دلێر سەید مەجیدە. رۆژی 09-04-2020 لە بەریتانیا بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لەدەستدا.
کامەران سەید مەجید
بۆ وەرگێڕان؟ چی وایلێکردی بیر لە وەرگێڕان بکەیتەوە؟
شلێر رەشید
وەرگێڕان هونەرە پێویستی بە درک و هەستێکی قوڵ هەیە، وەرگێڕان لە چنینی ملپێچێکی خوری دەچێت بۆ ئازیزێک بیچنیت، هەرچی کاتێک لەملی بکات هەست بکات دەستی تۆی لەملدایە، نەرمی و گەرمی و وزەیەکی رۆحی بەجەستەی بگەیەنێت. حەز بکات هەمیشە ئەو ملپێچەی لەمل بێت و هەست بە جێپەنجەی تۆ بکات.
کاتێک خوێنەر دەست بەخوێندنەوەی وەرگێڕانێکت دەکات هەست بە جوانی وەرگێڕانەکەت بکات، وەکو ئەو تاڵە خورییەی کە تاڵ تاڵ بە پەنجەت دەیهێنیت و لە قولاپەکەی دەئاڵێنیت بۆ ئەوەی قڵف قڵف زنجیرەیەکی لێ درووست بکەیت، بەو جۆرە
بۆ وەرگێڕان؟ چی وایلێکردی بیر لە وەرگێڕان بکەیتەوە؟

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.04
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,468 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574


Kurdipedia Project is an initiative of
(Bakhawan Software 1998 - 2021)