دواڕۆژ، پشتیوان جەمال
وەزارەتی نەوتی عێراق ئاشکرایکردووە حکومەتی هەرێم لەم مانگەدا زیاتر لە 13 ملیۆن و 393 هەزار و 879 بەرمیل نەوتی هەناردەی بەندەری جەیهان و پاڵاوگەی #موسڵ# کردووە، وەک ئەوەی پەرلەمانتارێک ئاشکرایدەکات.
غالب محەمەد عەلی، پەرلەمانتاری لیژنەی نەوت و وزە و سامانی سروشتی لە پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە 27ی کانونی دووەمی 2019 بە دواڕۆژی ڕاگەیاند: وەزارەتی نەوتی عێراق ڕێژەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان و #کەرکووک#ی بۆ لیژنەکەیان ناردووە.
وتیشی: بەپێی ئەو ئامارەی وەزارەتی نەوت، حکومەتی هەرێم لە ڕۆژی #01-01-2019# تا ڕۆژی 26-1-2019 زیاتر لە 13 ملیۆن و 393 هەزار و 879 بەرمیل نەوتی هەناردەی بەندەری جەیهان و پاڵاوگەی موسڵ کردووە، لەوەش سێ ملیۆن و 800 هەزار بەرمیل نەوتی کەرکووکە بەشێکی بۆ پاڵاوگەی موسڵ و بەشێکی بۆ بەندەری جەیهان ناردووە.
غالب محەمەد ئەوەشی خستەڕوو: بەوپێیە حکومەتی هەرێم لەم مانگەدا 9 ملیۆن و 593 هەزار و 879 بەرمیل نەوتی هەناردە کردووە، حکومەتی عێراق بەرمیلێک نەوتی خاوی بە 53 دۆلار و 90 سەنت فرۆشتووە، بۆیە ئەگەر حکومەتی هەرێم ئەو نەوتەی ڕادەستی عێراق بکردایە داهاتەکەی دەیکردە 517 ملیۆن و 110 هەزار و 78 دۆلار.[1]
#27-01-2019#