ڕاپەڕینی
شیلادزێشیلادزێ زیندوو ڕاگرتنی ڕاپەڕینی بەهاری 1991
ئەوەی لەشیلادزێ ڕوویدا پەیامێکی گرنگی خەڵکی هەرێمی کوردستانە بۆ تەواوی داگیرکەران و ئه و هێزانەشی گرێدراوی داگیرکەرانن. کەچەند پەیامێکی گرنگی دا.
یەک: دەرکەوت داگیرکەرانی کوردستان هەر داگیرکەرن و بۆ گەلی ئێمە چ جیاوازیەکیان نیە لەگەڵ حزبی بەعسی لەناوچوو.
دووەم: گەلی ئێمەش هەمان ئه و گەلەیە که بەدرێژایی مێژوو بەرخۆدانی کردووه و تەسلیم نەبووه و تاکو ئێستاش بەبوێری لەسەرپێی خۆی وەستاوە و هەرکات بخوازێت ئیرادەی هەیە بۆ هەڵگیرسانی شۆڕش و ئامادەی ڕاپەڕینە.
خاڵی سییەمیش ئەوەیە ئه و دەسەڵاتەی لە ماوەی 28 ساڵی ڕابووردوو لە پێناوی پاراستنی بەرژەوەندی ودەسەڵاتی حزبی و بنەماڵەیی و کەسیدا هەوڵی داوە ئیرادەی ئەم گەلە بشکێنێت و تەسلیمی داگیرکەرانی بکات. بەڵام خەڵکی خۆڕاگری کوردستان ئیتر دوای ئه و هەموو وێرانکاری و شەهید دان و داگیرکاری بۆیان دەرکەوت ئیتر ئه و دەسەڵاتە هی خەڵکی ئەم هەرێمە نیە و نایپارێزێت، هەرلەبەرئەوە بۆخۆی بڕیارئەدات لەپاراستنی خۆی.
ئەوەی ڕوویدا بەرز ڕاگرتنی ئیرادەی ڕاپەڕینه و ڕقی پەنگخواردووی زیاتر له 20 ساڵی داگیرکاری دەوڵەتی تورکیا و دەبێت هەر هێزولایەنێکیش ئه و ڕاستیە باش بزانێت ئه و گەلە خاوەن ئیرادەیه و توانای خۆپاراستنی هەیە، ئەوەی تەسلیم بووە ئه و دەسەڵاتەیە نەک ئه و گەلە، ئەوەی ڕێگری و چەواشەکاری ئەکات دەسەڵاتێکی تەسلیم کارە کە هەمیشە بۆ پاراستنی ئه و دەسەڵاتە گەندەڵ و قۆرخکارە پشتی بەداگیرکەرانی کوردستان بەستووە.
ماوەی 20 ساڵە دەوڵەتی تورکیا بەبیانوی جیاجیا باشوری کوردستانی داگیرکردووه و جیاواز لە بەتاڵان بردنی سەروەت و سامانی ئەم گەلە هێزی لەشکری هێناوەتە سەرخاکی هەرێمی کوردستان و هەر ڕۆژ فڕۆکەکانی تورکیا بۆردۆمان دەکەن و خەڵکی شەهید ئەکەن، دەسەڵات و حکومەتی هەرێمی کوردستانیش نەک هەر هەڵوێستیان نەبووە و نییە بەڵکو پاساوی بێ بنەماشیان بۆدەهێننەەوە، ئەوەش شەرعیەتدانە بە داگیرکاری و خاوەن دەرنەکەوتنە لەبەهاو نرخ و خاک وگەلی باشوری کوردستان.
له دوا لێدوانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرامبەر بەرخۆدان و تێکۆشانی خەڵکی تێکۆشەر و بەئیرادەی شیلادزێ کە به گێرەشێوێن ناویان دەبات و هەڕەشەش دەکات لەوانەی بەشداریان کردووە که ئەوەش هاوشێوەی ووتەکانی ئەردۆغانه. ئیتر واتایەک نامێنێت بۆ ئه و حکومەت ودەسەڵاتە، ئیتر دەبێت هەرکەس ئه و ڕاستیە بزانێت دژایەتی داگیرکاری و خاوەن دەرکەوتن لەشەهید و قوربانی ڕێگری لێبکرێت و بە چەواشەکاری ناوببرێت ئیتر واتایەک نامێنێت بۆ هەموو ئەوانەشی ئه و دەسەڵاتە دەپارێزن و هێشتاش وادەزانن ئه و حکومەت و دەسەڵاتە هی خەڵکی هەرێمی کوردستانە، هەڵوێستێکی به و ڕەنگە پێویستە ئیدانه و سەرکۆنە بکرێت.
هەرئێستا ئه و دەسەڵاتە بەعس ئاسا دەستی کردووە به ڕەشبگیری خەڵکی تێکۆشەر و خاوەن هەڵوێست، چەندین خەڵکی چالاکی سیاسی و ڕیکخراوەیی و ڕا گەیاندنکار ڕاپێچی زیندان کراون، لەنێو ئەوانەشدا چەند هەڤاڵ و ئەندامی ئێمە هەن، سەلامەتیان لەئەستۆی دەسەڵات و ئاسایشی(پ د ک)ە.
ئه و دەسەڵاتە لەکلتوری شۆڕشگیڕی ئه و گەلە ئەترسێت وبەبەرنامە ماوەی 28 ساڵە ئەیەوێت ئه و گەلە چەواشە بکات وئیرادەی ڕاپەڕین وڕووبەڕوونەوەی لێ بگرێت، کلتۆرە شۆڕشگێڕییەکەی بگۆڕێت بەتەسلیم بوون، بەڵام خەڵکی شیلادزێ و دێرەلووک و بەتایبەتی عەشیرەتی ڕێکانی ئەوەیان قبوڵ نەکرد و وەک ڕاستینەی شۆڕشگێڕی خۆیان دەرکەوتن، ئیتر دەبێت هەموو عەشیرەتەکانی تریش، بەتایبەتی لە برادۆست، بامەرنی،
سیدەکانسیدەکان،
ئامێدیئامێدی، لەشکری تورکیا لە تەواوی شوێنەکانی تروەدەربنرێن.
هەموو ئەو لایەنانەی ئەخوازن نرخێک بۆخۆیان بهێڵن، هەموو کەسایەتی دڵسۆزو شۆڕشگێڕ، تەواوی فراکسیۆنەکانی پەرلەمان پشتیوانی لە ڕاپەڕینی شیلادزێ بکەن و گڕو تینی ئه و بەرخۆدانیە مەزنتر بکەین. وەک چۆن دەزانین هیچ هێزێک ناتوانێت ئیرادەی تێکۆشان تێکبشکێنێت ئاواش دەزانین وەک بەهاری
1991 سەرکەوتن بەدەست دێت، ئه و جارەیان بەسەر فاشیزمی ئاکەپە و دەوڵەتی تورک و ئه و هێزانەشی گرێدراوی ئه و دەوڵە ت و دەسەڵاتەن.
29-01-201929-01-2019