- لە ساڵی 1942 لەدایکبووە.
- لە ساڵی 1967 پەیوەندی بە شۆڕشی ئەیلوولەوە کردووە.
- وەک پێشمەرگەیەکی بواری ڕاگەیاندن و وەک بێژەری دەنگی کوردستان بەشی زمانی عەرەبی و کاری خۆشنووسی خزمەتی کردووە.
- ئەندامی لقی دووی پارتی بووە.
- لە ساڵی 1976 بەهۆی هەڵوێست و بەشداریکردنی لە شۆڕش و کوردایەتی بۆ باشووری ئێراق ماوەیەک دوورخراوەتەوە.
- کادیرێکی شارەزا و بەتوانای ڕاگەیاندن و کەسایەتییەکی قاڵبووی بواری ڕۆژنامەنووسیی بوو.
- لە ڕێگەی بەرهەم و نووسین و چاپکراوەکانی خزمەتێکی زۆری کولتوور و ڕۆشنبیریی کوردی کردووە.
-ئەندامی دەزگای ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی بووە.
- بەڕێوەبەری چاپخانەی خانی بووە.
- سەرنووسەری ڕۆژنامەی (خەبات) و گۆڤاری (صوت الاخر) . بووە.[1]