میر تەحسین سەعید عەلی بەگ کە سەرۆکی جڤاتی ڕووحانی و گەورەی ئێزدییەکان بوو و ماوەیەکی درێژ بوو بەهۆی نەخۆشیی بێ دەرمان لە وەڵاتی ئەڵمانیا تەداوی دەکرا، ژیانی لەدەست دا.
ئێمە وەک یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگال سەرەخۆشی ئاراستەی گەلەکەمان و خانەوادەی میر تەحسین بەگ دەکەین. میر تەحسین عەلی بەگ لە ساڵی 1944-ەوە میر و گەورەی گەلی ئێزدی بوو. کاتێک تەحسین سەعید بەگ بووەتە میر تەمەنی 11 ساڵان بووە، هەتا تەمەنی گەیشتووەتە 18 ساڵان، کارەفەرمییەکانی میرایەتی لە لایەن نەنکییەوە (مەیان خاتوون) بەڕێوەبراون. ئەمە ڕاستییەکە کە کەسایەتیی میرایەتی لە میر تەحیسن بەگدا لە منداڵییەوە دەستی پێکردووە و وەهای کردووە ببێتە خاوەن ڕۆڵێکی گەورە و کاریگەر.
کۆچی دوایی میری ئێمەی ئێزدی بووە خەمگینی و ئێشێک لە دڵی هەموو گەلەکەماندا، چونکە میر تەحسین هەرگیز بۆ خۆی و خانەوادەکەی نەژیا، ئه و هەموو ژیانی خۆی لە خزمەتی گەلەکەیدا بەسەر برد. سەرەڕای زەحمەتیی گەورەش هەمیشە بەرخۆدانی و سەربەرزی هەڵبژارد، بە ڕەنجی خۆی بووە میر و بەڕێوەبەری کۆمەڵگەی خۆی. بوو بە بەڕێوەبەری ئه و کۆمەڵگەیەی کە بە هەموو جۆرە هێرشەکاندا تێپەڕیوە. لە کاتی هەموو هێرشەکاندا لەگەڵ کۆمەڵگەکەیدا بوو. یەکبوونی میر و کۆمەڵگەکەمان، بە ڕۆحی کۆمەڵایەتیبوون میری بەره و بەرپرسایەتییەکی هەمیشەیی برد.
لە بەرانبەر ئەم بەرپرسایەتییە هەمیشەییدا، ئه و ڕۆحی بەرپرسایەتییەی لە ئێمەدا گەورە کرد کە بە شوێنپێی ئەودا بچین و خۆی وەک پێشەنگێکی سەربەخۆیی و ئازادی لە بیرەوەریی مرۆڤایەتیدا هێشتەوە. هەرچەندە ژیانیشیان لەدەست دابێت، بەڵام پێشەنگەکانی کۆمەڵگەی ئێمە کە بە نەمری گەیشتن وەک مام زەکی شەنگالی و میر تەحسین بەگ کە ڕەنجێکی گەورەیان بۆ کۆمەڵگەی ئێمە داوە، هەمیشە دەبنە سەرەتایەکی نوێ و پێداگری لەسەر ئازادی بەهێز دەکەن. میر تەحسین بەگ کەسایەتییەکە کە لە خزمەتی وەڵاتی خۆیدا ژیا، لەبەرئەوە بوو بە ناوێک کە لەبیرنەکرێت و چووە ئه و مێژووەی کە تۆمارەکەی ون ناکرێت.
لەسەر ئەم بنەمایە ئێمە هەموو ساتێکی ڕەنج و تێکۆشانی میر تەحسین بەگ بە پیرۆز و بەهادار دەبینین و وەک پارێزوانێکی شەنگال و وەڵاتەکەمان بەڵێنی خۆمان بۆ گەلەکەمان و میر تەحسین بەگ سەرلەنوێ دووپات دەکەینەوە. ئێمە بە باوەڕییەکی گەورەوە چاوەڕوانی ئەوەمان لە گەلەکەمان هەیە کە لەسەر ڕێبازی میری کۆمەڵگەکەمان بن و هەمیشە خزمەتکاری وەڵاتی خۆیان بن و لەپێناویدا ڕەنج و تێکۆشان بکەن.
#29-01-2019#