لەتۆڕە کۆمەڵایەتێکان هەواڵێک بڵاو بۆتەوە گوایە چەن ئۆتۆمبێلێک هەوڵی ڕفاندنی منداڵان دەدەن لەڕێگەی خوێندنگاکانیان ئێمەوەک پۆلیسی #گەرمیان# دڵنیایی بەهاوڵاتیانی سنوری گەرمیان دەدەین ئەوهەواڵەدوورە لەڕاستیەوە و دیاردەنیە و تەنها حاڵەتێک بوە ئەوەش تائێستا ڕون نیە مەبەست ڕفاندن بوە یاخود نا پۆلیس دەستی بەلێکۆڵینەوە کردوە لەسەر چۆنێتی حاڵەتەکە و کەسێکیش دەستگیر کراوە کەگومان دەکرێت ئەنجام دەری تاوانەکەبێت لەئێستادا پۆلیس لێکۆڵینەوە لەگەڵ تۆمەتباردادەکات.
داوا لەبەکارهێنەرانی شۆسیال میدیا دەکەی هەواڵی ناڕاست بڵاو نەکەنەوه و ترس و دڵەڕاوکێ نەخەنە دڵی هاوڵاتیانەوە.
مەفەزەکانی 104ی #کەلار# لەنێو شار ئامادەباشییان هەیه و چاودێری شار دەکەن و دڵنیایی تەواو بەهاوڵاتیان دەدەن.
لەکاتی بوونی هەرحاڵەتێک دەتوانن ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە 104 پۆلیسی فریاکەوتنی کەلارەوە بکەن.
ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان
#30-01-2019#