بە خەمگینییەوە بیستمان کە دوایین نوێنەری سازیی میرایەتیی باوەڕیی کۆمەڵگەی ئێزدی
میر تەحسین بەگمیر تەحسین بەگ کۆچی دوایی کردووە. کۆچی میر تەحسین بەگ هەموو گەلەکەمانی خەمگین کردووە. ئێمە بۆ کۆچی دوایی میر تەحسین بەگ سەرەخۆشی لە خانەوادەکەی و تەواوی کۆمەڵگەی ئێزدی دەکەین، هاوبەشی خەم و ئازارەکانیانین.
تاکە داوای میر تەحسین بەگ ئەوە بوو کە کۆمەڵگەی ئێمەی ئێزدی لەنێو یەکێتی و هاوبەشایەتیدا بژی. کۆمەڵگەی ئێزدیمان مەگەر تەنیا بە یەکێتی کێشە ناوخۆییەکانی چارەسەر بکات، ڕێگری لە فەرمان و هێرشەکان بکات. میر تەحسین بەگ-یش بەم باوەڕی و زانابوونە هەڵسوکەوتی کرد و گرنگی بە یەکێتی و پێکەوەیی ئێزدییەکان دا. هەر بۆیە پێویستە نوێنەرانی باوەڕی و سیاسیی کۆمەڵگەی ئێزدیمان پابەند بمێننەوە بەم داوایەی میر تەحسین بەگ و له و ڕێیەدا بۆ یەکێتی و یەکبوونی کۆمەڵگەی ئێزدی خزمەت بکەن و ببنە و لە ئاستی یادەوەری ئەودا بن. هەمیشە میر تەحسین بەگ ویستوویەتی کۆمەڵگەی ئێزدیمان کە هێشتا برینەکانی فەرمانی شەنگالی نوێن، یەکێتیی خۆی بونیاد بنێت، خۆی بپارێزێت و بتوانێت ڕێ لە فەرمانی نوێ بگرێت. میر، هەمیشە پشتگیری ئەوەی کردووە و لەپێناویدا هەوڵی داوە. بۆ جێبەجێکردنی ئەم داوا و ئامانجەی میر تەحسین بەگ، ئەرکی سەرشانی هەر تاکێکی ئێزدییە کە شەنگالی خۆسەر و دیموکراتی بپارێزێت و بە ئامانجی بگەیەنێت. ئێمە بەم بۆنەیە جارێکی دیکە ئەم ئەرک و بەرپرسایەتییەی ئێزدییەکان وەبیردێنینەوە.
بە ناوی کەجەکە، جارێکی دیکە ڕایدەگەیەنین کە هاوبەشی خەمی کۆمەڵگەی ئێزدین بۆ میر تەحسین بەگ. سەرەخۆشی ئاراستەی تەواوی کۆمەڵگەی ئێزدی و نوێنەرانی باوەڕی و سیاسییان دەکەین.
30-01-201930-01-2019