لە 41 ساڵەی شەهیدبوونی #شەهید ئارام# و 4 ساڵەی شەهیدبوونی پۆلێک لە فەرماندە و پێشمەرگەی قارەمان لە جەنگی دژ بە#داعش#، دووپاتی دەکەینەوە کە هەرگیز ڕێگای شەهیدانمان بەرنادەین و بەردەوام دەبین لە خەبات و تێکۆشان تا گەیشتن بە ترۆپکی هیواکانمان.
41 ساڵ لەمەوبەر لە ساتەوەختی سەرهەڵدانەوەی شۆڕشی نوێی گەلەکەمان شەهید ئارام و دەیان و سەدان قارەمانی وەکو شەهید ئارام چەکیان کردە شان و جاڕی سەرهەڵدانەوەی شۆڕشیان دا، بەداخەوە زۆر زوو بوو دوژمنانی کورد ئارامیان شەهید کرد و زەرەرێکی زۆر گەورەیان لەوسای شۆڕش دا، بەڵام وەک هەمیشە ڕێگاکەی بەردەوام بوو، ئەم شۆڕشە نەوەستا تا گەیشتە ئامانج بەخوێنی هەزاران شەهیدی قارەمان.
ئەمڕۆ دوای 41 ساڵ، وەک ئەوێ ڕۆژێ هەموومان لەسەر کاروانەکەی شەهیدان بەردەوام دەبین و بەڵێن دەدەین تا دوا دڵۆپ نەوەستین لە شادکردنی ڕۆحی شەهیدانمان و درێژەدان بەکاروانی نەپساوەیان.
هەزاران دروود و سڵاو بۆ گیانی شەهید ئارام و سەرجەم شەهیدانی کورد و کوردستان.
#کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی#
جێگری سکرتێری گشتی
یەکێتیی نیشتماینی کوردستان
#31-01-2019#