باوکم کوژرا چ بەشیر چ بەتیر
کوشتن چ بە تیر بێت یان شیر هەر کوشتنە، ئەم ئیدیۆمە بەو مەبەستە بەکاردێت کە تۆ شتێکی گرانبەها یان دانسق و دەگمەن لەکیس بدەیت گرنگ نییە چۆن لەدەستت داوە دواجار لە تۆ ڕۆیشتووە، ئینجا کاتێک باوکمان کە ئازیزترین کەس بێت لامان کە کوژرا کوژرا ئیتر پێویست ناکات شێر و ڕێوی بۆ بهێنرێتەوە چۆن کوژرا بەچی کوژرا، ئەم پەندە واتە شتە بەنرخەکان کە نەمان چۆن و کەی نەمان هیچ لە لەدەست دانیان کەم ناکاتەوە.