بەرد ئەدرێت بەدەرگای داخراودا
وتراویشە (دەرگایەک کلیلی هەبوو مەیشکێنە) کەواتە دەرگایەک داخراو بێت و کلیلیشی نەبێت نەک هەر بەردی لێ دەدەرێت ئەگەری شکان و لەڕێسمەبردنیشی هەیە، ئەو دەرگایانەی کراونەتەوە یان ئاسان دەکرێنەوە و واڵا و کراوەن زۆر زەحمەتە کەس بیر لە بەرد تێ گرتنیان بکاتەوە، بەڵام ئەو دەرگایانەی دەخراون لەبارن بۆ بەرد تێ گرتن، ئینجا ئەم دەربڕینە هەر بۆ دەرگا نەوتراوە بۆ بیری داخراو و ئەدگاری ناجۆری داخراو و گۆشەگیری و کار و کردەوەی نەزانراو و داپۆشراو و کڵۆمکراو دەتوانرێت وەک هۆشداری و ئاگادارکردنەوە وئامۆژگاری بوترێت (بەرد ئەدرێت بەدەرگای داخراودا).