بەهۆی بوردومانی فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا لە ماوەی ڕابردودا، دەیان هاونیشتیمانی بووە بە قوربانی، لە کاردانەوەی بۆردومانی فڕۆکەکانی تورکیا، ئەمڕۆ هاوڵاتیانی شارەدێی
شیلادزێشیلادزێ سەرتا بەڕێپێوانی هێمنانەو دواتر هێرشیان کردە سەر بنکەیەکی سوپای تورکیا.
بەداخەوە له و هێرشەدا هاوڵاتیەک شەهیدو ژمارەیەک بینداربوو، پرسه و سەرەخۆشی ئاراستەی کەسوکاری شەهید حسێن ڕێکانی دەکەین، هیوای چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازین..
داواکارین دەوڵەتی تورکیا کۆتایی بە تۆپبارانکردنی خاکی باشوری کوردستان بهێنێت و هێزە سەربازیەکانیان بگەڕێنەوە خاکی تورکیا.
ئەرکی حکومەتی عێراقە بە هەماهەنگی لەگەڵ هەرێمی کوردستان سنورەکانی کوردستانی باشور بپارێزێت، لەگەڵ ڕێزگرتن و پابەندبوون بە مافی دراوسێیەتی لەگەڵ تورکیا.
بۆردومان و شەڕ و کوشتن چارەسەری کێشەی کورد لە تورکیا ناکات و تەنیا ژمارەی قوربانیەکان زیاددەکات.
ئێمە لە بزوتنەوەی گۆڕان، پێمانوایە ئەوەی چارەسەرە
بۆ کێشەی کورد لە تورکیا تەنیا گفتوگۆی ئاشتیە.
فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان
26-01-201926-01-2019