ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل-#هەپەگە# دەربارەی چالاکی گەریلاکانی لەهەرێمی #سیدەکان#-ی باشووری کوردستان لەدژی سەربازانی سوپای تورکیای داگیرکەر و بۆردومانی فڕۆکەجەنگییەکانی تورکیا ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.
لەڕاگەیەنراوەکەی هەپەگەدا هاتووە:
لە ڕێکەوتی 2ی شوبات/13ی ڕێبەندان لەکاتژمێر 14:00، گەریلاکانمان لەهەرێمی سیدەکانی باشووری کوردستان لەدژی سوپای داگیرکەری تورکیا لە ناوچەی عەلی درێژ چالاکییان ئەنجامدا. لەوچالاکییەدا گورزی سەخت لە سەنگەرو حەشارەگەکانی دوژمن درا. لەئەنجامدا سەنگەرێک تێکشکێندرا و کانتینرێک کرایە ئامانج. لەوچالاکییەدا ژمارەیەک سەربازی سوپای تورکیا کوژران وبرینداربوون. دوای ئەوچالاکییە سوپای تورکیا بە هاوەن وتۆپ ناوچەکەی تۆپباران کرد.
هەروەها هەپەگە دەربارەی بۆردومانی فڕۆکەجەنگییەکانی سوپای تورکیا ئەم زانیارییەی بڵاوکردەوە:
بەرەبەیانی ئەمڕۆ 3ی شوبات/14ی ڕێبەندان کاتژمێر 06:30 خولەک فڕۆکەجەنگییەکانی سوپای تورکیای داگیرکەر دەشتی کافیای ناوچەی گارێ-ی سەربەهەرێمەکانی پاراستنی مەدیای بۆردومانکرد.[1]
#03-02-2019#