ئاخڵ؛ ئاخڵە؛ جۆخینە؛ خرمانە؛ خەرمان مانگ؛ خەرمانە؛ خەرمانەی مانگ؛ سەێوان.
فارسی: برهون [1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە؛ کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
خەرمانە [فەرهەنگی خاڵ]
بازنەیێکە لە هەورێکی تەنک هێندێ جار بە گردی مانگا پەیدا دەبێ و نیشانەی باران بارینە.
ئاخڵە [فەرهەنگی خاڵ]
خەرمانەی مانگ.
خەرمانەدان [هەنبانە بۆرینە]
مانگی بە خەرمانە.
قەسەم بەو مانگەی خەرمانەی داوە
هەرگیز مەیلی تۆم وەلا نەناوە «فولکلۆر»
فارسی: هاله داشتن ماه.
سەیوان [هەنبانە بۆرینە]
کوردی: خەرمانەی مانگ.
فارسی: هاله.
ئاخڵە [هەنبانە بۆرینە]
خەرمانەی مانگ.
«ئاخڵە لە دەوری مانگ دیارە.»
قەستەم بەو مانگەی خەرمانەی داوە
مەیلی چاو جوانم بە کەس نەداوە
محەممەد موکری گۆرانی، 9، ترانەهای کردی کرمانجی مکری.
سەف سەف کە دەوەستن بە نەزەر خەتتی شوعاعن
حەڵقە کە دەبەستن وەکوو خەرمانەیی ماهن
نالی شارەزووری
مانگی ئازادیی کوردستان لە کوێ بووبێ
خەرمانەی خوێنی شەهیدان لەوێ بووە.
شێرکۆ بێکەس
دەمێکە مەزرەعەی بەختم ئەکێشێ دەردی بێ ئاوی
شکور وا دەوری حەڵقەی مەﮪ لەسەر خەرمانەیە ئیمشەو
عارف عورفی
شێعرێک وەک سێبەری بژانگ
وەکوو خەرمانەی دەوری مانگ
هێمن تاریک و ڕوون، پەری شێعر
نێرگزی شەهلای چاوی خومارت
خەرمانەی زوڵفی ماهی ڕوخسارت
دڵدار دیوانی دڵدار، ئەی بادی شەماڵ
ئامادەکردنی: #کەماڵ ڕەحمانی#