ساوق بولاق: ساوجبلاغ: سابڵاغ: سابڵاخ: مهاباد: مەهاباد
سابڵاغ: وشەکە لە بچینەدا تورکییە و لە وشەی (ساوق بولاق) بە واتای (کانی سارد)، پاشان وشەکە لە سەر زمان سواوە و بووە بە (ساوجبلاخ) پاشان بووە بە(سابلاخ-سابڵاغ)، ناوێکی لێکدراوە و بۆ شوێن بەکاردێت، ناوێکی تر شاری مەهابادە کە پایتەختی کۆماری کوردستان بووە. لە سەرەتادا ناوی گوندێک بووە، بەڵام (بۆداخ سوڵتان) بە ئەمری (شا سولەیمانی سەفەوی) ساڵی (1667 -1694) حوکمداری موکری بووە و شاری (مەهاباد)ی دروستکردووە، دەنا لە پێشدا گوندی (ساوجبلاخ) بوونی هەبووە و سەر بە شاری (دریاز) بووە.
تێبینی: کوردیپێدیا بەهیوایە تەواوی وشە و دەستەواژە کوردییەکانی هەموو شێوەزمانەکان بە پێناسی ڕێزمانییان و خستنە ڕستەیانەوە کۆبکاتەوە و وێنەی پێویستیش بۆ زۆریان پەیدابکات، تکایە یارمەتیی کوردیپێدیا بدە...
ئەم بابەتە 785 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!