$باکووری کوردستان$
- لە شاری دێرسیم، #سەمرا توران# پەیامنێری ئاژانسی میزۆپۆتامیا لە کاتی سەردانی ماڵەوەیاندا لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی تورکیاوە دەستگیر کرا. هێزە ئەمنیەکان دەستیان گرتووە بە سەر کامێرا و کەلوپەلە ڕۆژنامەوانیەکانیدا و شتومەکی ماڵەکەیان تێکداوە و سوکایەتیان بە بەخۆی و کەسوکارەی کردووە.[3]
- ئەمڕۆ هێزەئەمنییەکانی دەوڵەتی تورک لە شاری #ئاگری# ئەندامی ئەنجومەنی #هەدەپە# #زەلال یەرلیکایا#-یان دەستگیر کرد. ناوبراو بە بیانووی گوتارێک کە لە ناوچەی بازید پێشکەشی کردبوو، دەستگیر کراوە و گواستراوەتەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ئاگری.[3]
- پارێزەران ڕازیە توورگووت، سەربای کۆکلو، ئیبڕاهیم بیلمەز و مەزڵووم دینچ بەمەبەستی دیدار لەگەڵ #عەبدوڵڵا ئۆجەلان# دوێنێ داواکارییەکیان پێشکەشی سەرۆکایەتیی داواکاری گشتیی شاری بوورسا کرد. بەڵام ئەمڕۆ داواکارییەکەیان ڕەتکردەوە.[3]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- ئیدارەی پەروەردە و بارهێنانی شاری #سەقز#، پاش مانگرتنی سەرتاسەری فەرهەنگییان، هەڕەشەی لە مامۆستایانی ئەو شارە کردووە و خستوویانییەتە ژێر گوشارەوە.[6]
- مامۆستایەکی کورد بە ناوی پەیمان نەقشبەندی پاش سازکردنی دۆسیەیەکی قەزایی بە تۆمەتی پڕۆپاگەندە دژی نیزام، لە لقی 5ی دادسەرای گشتیی شاری #ورمێ#، بە دانانی بارمتەی 20 میلیۆن تەمەنی لە زیندانی ورمێ ئازاد کرا.[6]
- لە یادی بیست و هەشتەمین ساڵی دامەزراندنی ئەنجومەنی فەرهەنگی ئەدەبیی #مەریوان# کۆڕێک لە ژێر ناونیشانی ئاوڕێک لە فەرهەنگی کوردەواری بەڕێوەچوو.[6]
$باشووری کوردستان$
- شەشەمین دیداری #سلێمانی# بە ناونیشانی (عیراق و وڵاتانی دراوسێ، بەرەو سیستمێکی نوێی هەرێمایەتی) بەبەشداری چەندین کەسایەتی جیهانی و عیراقی لەلایەن سەنتەری لێکۆڵینەوەی هەرێمی و نێودەوڵەتی لە زانکۆی ئەمریکی لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت.[1]
- ئێوارەی ئەمڕۆ لە شارۆچکەی #خورماتوو# دوو چەکدار لەسەر ماتۆڕسکیلێکەوە دەستڕێژی گوللەیان لە پۆلیسێکی تورکمان کرد و کوشتیان.[2]
- لە #کەلار# دیداری ژنان، کە بڕیاربوو لەلایەن پێنج ژنی پێنج ڕێکخراوی جیاوازی تایبەت بە ژنان بەڕێوەبچێت، بەڵام بە پێچەوانەوە پێنج پیاو دیدارەکەیان پێشکەشکرد، ئەوەش ناڕەزایی ژنانی لێکەوتەوە.[5]
- دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ ماڵی مینا لە شاری سلێمانی بە مەراسیمێک کرایەوە، کە تێیدا ژمارەیەکی زۆر ژنان و گەنجان و هونەرمەند و ئەکتەرانی کورد بە جلی کوردییەوە ئامادەبوون.[5]
- ئەمشه و لەکاتی گەڕانەوەیان کاروانێکی هێزەکانی #حەشدی شەعبی# لەنزیک گوندێکی سنوری #مەخموور# کەوتوونەتە بۆسەی داعشەوه و ژمارەیەک کوژراو برینداریان لێکەوتووەتەوە.[1]
$رۆژئاوای کوردستان$
- شەڕڤانانی قەسەدە 13 منداڵی دیکەیان لە دەستی چەتەکانی داعش ڕزگار کرد کە زۆرینەیان منداڵی ئێزدیین.[3]
- هێزەکانی سوریای دیموکراتیک-قەسەدە لە ئۆپەڕاسیۆنێکی تایبەتدا توانیان 3 #شەڕڤان#ی دیلی دەستی #داعش# ئازاد بکەن.[3]
- د. زاهیر عەلیکۆ کە خەڵکی گوندی کەفەر سەفرەی سەر بە شارۆچکەی جندرێسە لە هەرێمی #عەفرین#، لەلایەن چەکدارانی گرووپی زەنگی ڕفێندرا و بۆ ئازادکردنیشی داوای هەزار و 500 دۆلار دەکەن.[4]
$دەرەوەی کوردستان$
- وەزیری ناوخۆی تورکیا ڕایدەگەیەنێت: وڵاتەکەی بەنیازە لەگەڵ ئێران دژ بە پارتی کرێکارانی کوردستان (#پەکەکە#) ئۆپراسیۆنێکی هاوبەش ئەنجامبدات.[2]