تەنیا لە ماوەی یەک مانگی سەرەتای ئەمساڵ 161 هەزار گەشتیار لە ڕێگەی دەروازەی نێودەوڵەتی #ئیبراهیم خەلیل#ەوە هاتووچۆیان کردووە.
یوسف مووسا، پەیامنێری ڕووداو لە #زاخۆ# ڕایگەیاند: لە مانگی کانوونی یەکەمی ئەمساڵ زیاتر لە 161 هەزار گەشتیار لە دەروازەی نێودەوڵەتی ئیبراهیم خەلیلەوە هاتووچۆیان کردووە، لەو ژمارەیە 87 هەزار و 329 کەسیان هاتوونەتە نێو هەرێمی کوردستان.
بەپێی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرت و نیشینگە لە دەروازەی نێودەوڵەتی ئیبراهیم خەلیل، سەرجەم ئەوانەی هاتوون بە گەشتیار و ڕێبوار و شۆفێرەوە تۆمارکراون، لە کۆی ئەو 87 هەزار و 329 کەسەی هاتوونەتە نێو هەرێمی کوردستان، 34 هەزار و 631 کەسیان هەڵگری پاسپۆرتی عێراقی بوونە و 51 هەزار و 673 کەسیشیان هەڵگری پاسپۆرتی بیانی بوونە.
پەیامنێری ڕووداو دەڵێ: ئەوانەشی لە ڕێگەی دەروازەی نێودەوڵەتی ئیبراهیم خەلیلەوە چوونەتە تورکیا و باکووری کوردستان، ژمارەیان 74 هەزار و 628 کەس بوونە. لەو ژمارەیە 29 هەزار 985 کەسیان هەڵگری پاسپۆرتی عێراقی بوونە و 48 هەزار و 595 کەسیش پاسپۆرتی تورکیایان پێبووە، تەنها 2 هەزار و 48 کەسیان هەڵگری پاسپۆرتی بیانی بوونە.
پەیامنێری ڕووداو ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، بەراورد بە ساڵی ڕابردوو ڕێژەی هاتووچۆی ڕێبواران و گەشتیاران لە ڕێگەی دەروازەی نێودەوڵەتی ئیبراهیم خەلیل زۆر نزیکە لە یەک، جیاوازییەکی زۆری نییە، بە گشتی کەمترین هاتووچۆ لە مانگەکانی 11 و 12یە لە هەندێک مانگیشدا ژمارەکە زیاتر دەبێت لە 200 هەزار گەشتیار.[1]
#07-02-2019#