پاش بڵاو بونەوەی دەنگۆی زیادەڕەوی کردن بۆسەر موڵکی گشتی
(پارچە زەوییەک لە گوندی بەرلوت)
دەست بەجێ ئیدارەی #گەرمیان# وەکو بەرپرسیارییەتی ئەخلاقی و یاسایی خۆی، لایەنەپەیوەندیدارەکانی ڕاسپارد کە بەزویی بەدواداچون بۆ ئەوبابەتە بکەن و ڕونکردنەوە بڵاوبکەنەوە لەبەرئەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەزگاو دامەزراوەی تایبەتی هەیە بۆ یەکلایی کردنەوەی کۆی گرفتەکانهەربۆیە وەک هەمیشە ئیدارەی گەرمیان پرۆسەی یاسایی بون و نەبونی هیچ جۆرەکارێکیشی نەبەستۆتەوە بە میزاجی شەخسی و موزایەداتی سیاسیەوە.
ڕونکردنەوەکەی قائیمقامیەتی شارۆچکەی #کەلار#و کشتوکاڵی گەرمیان و شوێنەواری گەرمیانیش کەهەرلەڕێگەی سایتی ئیدارەی گەرمیانەوە بڵاوکرایەوە هیچ تەبریرێکیان نەهێشتەوە بۆ هیچ کەس و لایەنێک و ئیدارەی گەرمیانیش وەکو چوارچێوەیەکی یاسایی تەماشای ڕونکردنەوەکە دەکات.
هاوکات لێرەوە ڕایدەگەیەنین هەر هاووڵاتیەک وادەزانێت مافی پێشێل دەکرێت و کارەکانی بەباشی بۆ ڕایی ناکرێت و جیاوازی دەکرێت لەنێوان هەرچین و توێژێکدادەتوانێت سەردانی ئیدارەی گەرمیان بکات بۆ بەدواداچوونی جددی و یەکلایی کردنەوەی کێشەکەی
ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی ئیدارەی گەرمیان
#08-02-2019#