حاجی لەقلەق فەقيرە مار-يش دەخوات
وتراوە(بۆق پێوە بدات نەوعی مارێ نی يە) يان(هەرلە فەقيران بترسێ) يان(دەرێی ئاگری بن کايە) يان(لەئاوی خوڕ مەترسێ هەر لەئاوی مەنگ بترسێ) هەموو ئەمانە واتە لە ڕووکار و ڕووکەش هێمن و ئارام و بێ زيان وەدەردەکەوێت کەچی ئەويش ئەگەر بيەوێت لەمار و ئاگر و ئاوی مەنگ ترسناکترە، حاجی لەقلەق بەرواڵەت باڵندەيەکی بەستەزمان و بێوەی ديارە کەچی ئەوەی ئێمە بەدوژمنی خۆمانی دادەنێين و لێی دەترسێين مارە ئەويش زۆر بەئاسانی دەيخوات ئەمە لەزمانی کورديدا بووە بە ئيديۆم و پەند وتراوە(حاجی لەقلەق فەقيرە ماريش دەخوات) واتە بە ڕواڵەت هەڵمەخەڵەتێ.