نوسراوی یەکەمی کۆمەڵەی 68
2018
لە یادی 50 ساڵەی زانکۆی سلێمانیدا، لە هەناوی کێشە و گیروگرفتە سەرەتایی و ڕیشەییەکانی خوێندکاراندا، ئیدارەی زانکۆی سلێمانی یوبێڵی زێڕینی ڕێک خست و لەبری گوێگرتن لە کۆژان و تووڕەییەکان، خەڵاتی بەسەر نابەرپرسە حیزبی و ئەمنییەکاندا بەخشییەوە.
کۆمەڵەی68، وەک هێزێکی خوێندکاری و نزیک لە فەزای زانکۆی سلێمانی، بۆ بەرگرتن لەو مەهزەلەیە و ئاسایی نەڕۆیشتنی ئەو فەزاحەتە، زنجیرەیەک نووسراوی لە شێوەی یادەوەری و وتاردا لە بلۆگی ڕەت بڵاو کردنەوە و دواتریش بە چاپکراوی وەک یەکەم نووسراوی68 بەسەر خوێندکاراندا دابەشی کرد (ئەمەی خوارەوە بەرگەکەیەتی)، کە 10 نووسراو بوون و هەموویان بە قەڵەمی خوێندکاران و دەرچوانی زانکۆکە نووسراون. [1]