درۆزن تورەگەی پڕە و ڕووی ڕەشە
درۆزن لە بردنی هۆش و ئاوەز و شت و مەکەوە هاتووە ئه و کەسەی دزی دەکات بە قسە و گفتوگۆ و خەڵکی لە خشتە دەبات بەردەوام تورەگەکەی پڕدەبێت لە شت و مەکی دزياری، بەڵام پەتی کارەکەی کورتە و زوو بەدرۆخستنەوە و سپی بوونەوەکەی وەدەردەکەوێت بەمەش هەميشە بەڕوويەکی ڕەشی نەخوازراوەوە دەردەکەوێت لەلای خەڵکی هەميشە ڕوو زەرد و ڕەشە بۆيە وتراوە(درۆزن تورەگەی پڕە و ڕووی ڕەشە).