وەزارەتی نەوتی عێراق، هەناردەی نەوتی لە باشووری وڵاتەکە بەرزکردەوە بۆ سێ ملیۆن و 550 هەزار بەرمیل نەوت، هەرێمی کوردستانیش ڕۆژانە 420 هەزار بەرمیل نەوت هەناردە دەکات و بڕیاروایە تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ بۆ 550 هەزار بەرمیل نەوت بەرزببێتەوە.
سامر عەزبان، وەزیری نەوتی عێراق لە بەسرە لە میانەی کۆنفراسێکی ڕۆژنامەوانی ئامارەکانی پەیوەست بە هەناردەکردنی نەوتی عێراق و هەرێمی کوردستانی لەم مانگەدا بلاوکردەوە. وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند کە لە باشووری عێراق هەناردەکردنی نەوت بەرزبووەتەوە بۆ ڕۆژانە 3 ملیۆن و 550 هەزار بەرمیل کە بەراورد بە مانگی یەکی ئەمسال بەرزبووەتەوە.
غەزبان ئاشکرای کرد، ئاستی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان ئێستا ڕۆژانە 420 هەزار بەرمیلە و تا کۆتایی ئەمساڵ بەرزدەبێتەوە بۆ ڕۆژانە 550 هەزار بەرمیل. لە چوارچێوەی بودجەی 2019 ی عێراق، هەرێمی کوردستان پابەندکراوە بە پێدانی ڕۆژانە 250 هەزار بەرمیل نەوت بە حکومەتی فیدراڵی عێراق. سامر غەزبان لەو بارەیەوە ڕایگەیاند: کۆبوونەوەیەکی باشمان لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان هەبووە. گەشبینم بەوەی هەرێمی کوردستان ڕۆژانە 250 هەزار بەرمیل نەوت بداتە حکومەتی فیدراڵی.
هەرێمی کوردستان جگە لە هەناردەکردنی نەوتی کێڵگە نەوتییەکانی خۆی، ڕۆژانە نزیکەی80 هەزار تاوەکو 100 هەزار بەرمیل نەوتی کێڵگەکانی #کەرکووک#یش دەگوازێتەوە بۆ بەندەری جەیهان و لەوێ ڕادەستی کۆمپانیای سۆمۆی دەکات.
سەرەتای ئەم مانگە عاسم جیهاد، گوتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند: بڕی 2.315 ملیۆن بەرمیل نەوتی کەرکووک لە مانگی یەک هەناردەکراوە. شارەزایانی نەوت پێیانوایە لەبەر پێدانی حەقدەستی کۆمپانیا نەوتییەکان لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە، کۆمپانیاکان پلانی چڕیان داناوە بۆ وەبەرهێنان و هەڵکەندنی بیری نوێی نەوت لەمساڵدا و ئەوەش دەبێتە هۆکار بۆ بەرزبوونەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێمی کوردستاندا.
رۆژی #07-02-2019# #نێچیرڤان بارزانی#، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە بەغدا لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبووەوە. عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی هەفتانەی خۆیدا ڕۆژی سێشەممە 12-2-2019 ڕایگەیاند: دیداری گرنگمان لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی ئەنجامداوە، دۆخەکە زۆر باشە و پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان زۆر باشە.[1]
#13-02-2019#