دیاردەکانی دزی و فێڵکردن لە #سلێمانی# زیادیان کردووە و تەنیا لە دوو مانگی ئەمساڵدا 300 دۆسیە لای پۆلیسی ئەو شارە تۆمارکراون. پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، دزینی ئامێر و مۆبایل و تاوانەکانی فێڵکردن لە خەڵکیش زۆر زیاتربوون.
ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی بوونی چەک لە دەستی خەڵک بە هۆکاری سەرەکی تاوانەکان دادەنێت و داوا دەکات؛ چەک لە کوردستان بێدەنگ بکرێت. خەڵکی ئەو پارێزگایەش هاوئاهەنگن لەگەڵ پۆلیس لە ئاشکراکردنی تاوانەکان.
هەرچەند ڕۆژ جارێک پۆلیسی سلێمانی کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی ڕێکدەخات، به و ئامانجەی هۆشیاریی خەڵک و کەمکردنەوەی ڕێژەی تاوانی بەدوادا بێت.
لەنێو لیستی تاوانەکانی ئەمساڵدا دیاردەیەک که له حاڵەتەوە سەری کێشاوە و زۆرترینە، تاوانەکانی فێڵکردن، دزی و ڕفاندنە کە 300 دۆسییەی تۆمارکراون لای پۆلیس، هەرچەندە ئه و دۆخە لە هەموو هەرێمی کوردستان هەیە، بەڵام لە سلێمانی زۆرترینە.
سەرکەوت ئەحمەد، گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی دەڵێ باندی دزیمان زۆرن، کە دەچن هەڵدەکوتنە سەر ماڵان و شتەکانیان دەبەن، ڕێژەی تاوانی ئامێرەکانی مۆبایلیش زۆرن، تاوانەکانی فیڵکردنیش بە جۆری جیاواز لە خەڵک و کاسبکاران زۆر زیاتر بوون.
زۆربەی تاوان و خراپەکارییەکان بە ئامێرێک دەکرێن کە مرۆڤ ناچار نەبێت سەیریشی ناکات، کە ئەویش چەکە.
دانا حامید، سەرۆکی لیژنەی ئەمنیی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی زۆربەی تاوانەکان و پاڵپشتییان چەکە، باشترین کارێک کە حکومەت بیکات قەدەخەکردنی چەکی بێ مۆڵەتە و دەبێت وابکرێ تەنیا لای دەزگا ئەمنییەکان بێت، جگە لەوەش لە بازگە و خاڵە سنوورییەکان زیاتر ئاگاداری هاتنە ناوەوەی خەڵک بن.
ئەوەی هێزە ئەمنییەکانی دڵخۆشتر کردووە بۆ دژایەتی ئه و دیاردە و حاڵەتانە، هەماهەنگی خەڵکە بۆ پۆلیس و دامەزراوەکانی دیکە، هەروەها بەستنی کامێرای چاودێری و زۆریی هەڵمەتی گەڕانی هێزە ئەمنییەکانە لە کۆڵانەکان.[1]
#14-02-2019#