هێزەکانی ڕزگاریی #عەفرین# ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، لە ناوچەی باب و دەوروبەری چالاکییەکانیان دژی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی بەردەوامن.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە: (ڕۆژی 13ی شوبات\23ی ڕێبەندان لە دەوروبەری گوندی حەزوان-ی باب لە دژی چەتەکانی فیرقەی هەمزە چالاکییەکمان ئەنجام دا و لە چالاکییەکەدا 3 چەتە بە ناوەکانی عەبدولتەیب فروع، یاسر عەلی و محەمەد غازی کوژران، هەروەها 3 چەتەی دیکەش بریندار بوون.)[1]
#14-02-2019#