سانیا خالید (24ساڵ) سێ مانگ بوو شوی کردبوو کاتێک وەک دیل کەوتە دەست چەکدارانی #داعش# لە سنوری شارۆچکەی #شنگال# لەساڵی 2014 دا کە بەهۆی دەستدرێژی بەرپرسێکی ئه و گروپەوە منداڵەکەی سکی لە تەمەنی شەش مانگیدا گیانی لەدەستداوه و دواتریش بڕی پێنج دەفتەر دۆلار لەسەری داندراوە بۆ ئازادکردنی.
ئه و کە لە کۆتایی ساڵی ڕابردوو لەسوریا و لەپاش پێنج ساڵ لە دەستی داعش ڕزگار کرا، هەموو بیرەوەرییەکانی ئه و ماوەیەی تاڵن کە هێشتا بیری نەچۆتەوە.
سانیا خالید بە دواڕۆژی وتدوای 3 مانگ لە شوکردنم کەوتمە دەست داعش، لەوکاتە دووگیان بووم، دوای تێپەربوونی شەش مانگ لە دووگیانی، بەهۆی دەستدرێژی چەکدارانی داعش منداڵەکەم لە سکمدا گیانی لەدەستدا.
ئێستا سانیا لەیەکێک لە کەمپەکانی ئاوارەی سنوری پارێزگای #دهۆک#ە، ئه و تەواوی ئه و ڕوداوانەلە مێشکیدا تۆمارە کە تیایدا بەدیل گیرا لەلایەن داعشەوە.
ئه و وتی لە 4-ی ئابی 2014 کەوتمە دەست داعش، ئه و ڕۆژە ئێمە لە کۆمەڵگای تەل بەنات بووین، داعش ئێمەی ڕفاند بۆ شنگال و دواتریش گواسترامەوە بۆ شاری تەلەعفەر، پاشان لەوێشەوە برامە شاری #موسڵ# تا بەره و سوریا بەرێیان کردم.
داعش پشکنینی دووگیان بوونی بۆ کردم.
سانیا دەڵێت:کاتێک لە موسڵ بووین چەکدارەکانی داعش باوەر یان نەدەکر من ژنم، بۆیە بردیانمە لای پزیشکێک و پشکنینی بۆ کردم، دوای پشکنینەکان، ئه و پزیشکە پێی وتم: تۆ دووگیانیت، تا ئه و کاتە من نەمدەزانی منداڵێک لە سکمدایە.
فەرماندەیەکی داعش دەیکڕێت
سانیا وتی:کاتێک گەیشتینە سوریا دەستبەجێ داعش منی بردە شاری دیرەزور، لەوێ فەرماندەیەکی داعش بەناوی حەسان سەرمین کە عەرەبێکی سوری بوو، منی کڕی، نەمزانی بەرامبەر چەندە پارەبوو، ئه و بەرپرسێکی باڵا بوو لەناو داعشدا، حەسان پێی وتم دەبێت خزمەتی بارەگاکەم بکەیت کە ڕۆژانە نزیکەی 50 چەکداری داعش لەوێ بوون.
ئه و فەرماندەیەی داعش کە سانیای کڕیبوو لە شەڕدا هەردوو قاچی لەدەست دابوو، کە به و شێوەیەش دەستدرێژی دەکاتە سەر ژنە ئێزدیەکه و بەوهۆیەوە منداڵە 6 مانگیەکەی لە سکیدا گیانی لەدەستدا.
سانیا دەڵێت تەنانەت دوای مردنی منداڵەکەشم حەسان بەردەوام بوو لە سەر دەستدرێژیەکانی.
دوای سێ ساڵ لای حەسان فرۆشتی بە دوو کەس
وەک ئه و ژنە ئێزدیە باسی دەکات زیاتر لە سێ ساڵ لای حەسان بووه و بەوپ ێیەش کە فەرماندەی داعش بووە بەردەوام هاتوچۆی کردووە لەنێوان شارەکانی ڕەققە و تەبقە و ناوچەکانی دیکە سوریا وئەوی لەگەڵ خۆی بردووە.
سانیا دەڵێت دوای ئەوسێ ساڵە ڕۆژێک حەسان بەمنی وت تۆم فرۆشتووە بە دوو کەسی دیکە، کە ناویان ئەبو خالید و ئەبو جولەیدە، ئه و دووکەسەش سوری بوون، بەڵام نەمزانی حەسان منی بەچەند فرۆشتبوو.
هەوڵی خۆ کوشتنی داوە
سانیا ئاشکرایکرد کە لە دوای ئەوەی زانیوێتی بۆ جارێکی تر فرۆشراوە لە چێشتخانەی ماڵەکەی حەسان هەوڵێ خۆ کوشتنی داوە لەڕێگەی خواردنی ژەهرەوە.
ئه و وتی: کاتێک هۆشم هاتەوە بینیم لەسەر تەختەیەک لە ژێر زەمینێکدا پاڵخراوم کە چەند نەخۆشێکی دیکەی داعش لەوێ بوون، پاش چاکبوونەم زانیم ئەمە خانویەکی چوار نهۆمیە، داعش وەک نەخۆشخانە بەکاریدەهێنا.
ڕازی نەبوو کەسێک بکوژێت
یەکێک له و هەڵوێستە مرۆڤانانەی کە سانا له و دۆخە ناهەموارەیدا هەیبووە ئەوە بووە کە قایل نەبووە کەسێک بکوژێت کە چەکدارانی داعش فرمانیان پێداوە.
سانیا وتی: عەرەبێکی سوری لەلایەن چەکدارانی داعشەوە دەسگیرکرابوو، ئەوان ئامادەکارییان بۆ کوشتنی کردبوو، داوایان لەمن کرد من ئه و کەسە بکوژم، بەڵام من ڕازی نەبووم، دواتر داعش خۆیان کوشتیان.
بۆ ئازادکردنی پێنج دەفتەر دۆلاری لەسەر داندرابوو
ئه و ژنە ئێزدیە ئاماژە بەوەدەکات کە ئه و دوو چەکدارەی داعش کە کڕیبوویانەوە داوای 50 هەزار دۆلاریان دەکرد بەرامبەر ئازادکردنی.
سانیا دەڵێت:ئه و دوو چەکدارەی داعش پێیان وتم کە پەیامێکمان بۆ عێراق ناردووە کە بەرامبەر 50 هەزار دۆلار ئازادت دەکەین، منیش باش دەمزانی کەسوکارم ئه و بڕە پارەیەیان نیە تاوەکوی منی پێ ڕزگاربکەن، بۆیە شەوێک دەرفەتم بۆ دروستبوو، توانیم ڕابکەم، دوای دوو ڕۆژ گەیشتمە سنووری یەکینەکانی پاراستنی گەل (#یەپەگە#)و ئەوانیش منیان هێنایە خانەسور لە شەنگال و دواتریش گەیشتمە قەزای سێمێل سەر بە پارێزگای دهۆک.
سانیا ئێستا بە دایک و باوکی شاد بووەتەوە کە لەهەمان ئه و کەمپەن کە ئێستا لێی دەژی بەڵام تائێستا چارەنوسی هاوسەرەکی و خەسوی پێنج شوبرای دیار نییە کە لەساڵی 2014 ەوە کەوتوونەتە دەست داعش.[1]
#15-02-2019#