مامۆستا مەلا عەبدولکەریمی ڕەحمەتی، لە زانابوون و تێگەیشتن دا، لە دادپەروەری، ئازایەتی و خاکی بووندا خاوەنی چەندین وەسف و فەزیلەت بوو. ئەو وەسف و فەزیلەتانەی لە کەلەپور و ڕۆشنبیریی گەورەی ئیسلام و ڕۆشنبیریی کوردانەوە بوو. مەلا عەبدولکەریمی ڕەحمەدتی ئەو دوو کەلەپوور و نەریتەی بە باشی جێبەجێ کرد و لە کەسایەتیی خۆیدا بەرجەستەی کردن. ژیانی خۆی لەو پێناوەدا کردە دیاری بۆ ئەوەی لەگەڵ ئەو نەریتانەدا بژی و دەوڵەمەندیان بکات. ئەوەی بینی، کە بەهۆی ڕاست و دروست تێنگەیشتن، یان بە هەڵە تێگەیشتن لە ڕاستیی گەوهەریی ئیسلام، کێشەی گەورەی کۆمەڵایەتی و سیاسیی قورس لە جیهانی ئیسلام دا ڕوو دەدەن، بۆ ئەوەش لە پێناو ئەوەدا، کە پەیامی ئیسلام بە شێوەیەکی دروست تێگەیشتنی لەسەر دروست ببێت لە تێکۆشانێکی گەورەدا بوو. بە بەردەوامی بانگەوازی بۆ ئەوە دەکرد، کە ئیسلام توندوتیژی، ڕەق، نفرەت و نەزانی ڕەتدەکاتەوە و پەیامی ئەبەدیی ئیسلامی ئاشتی، برایەتی، دادپەروەری و ڕووناکبیرییە. پەیوەندیی توندوتیژی، ڕق، نفرت و نەزانی لە ڕێگەی داگیرکەری و دەسەڵاتەوە ئیدانە و ڕیسوا دەکرد و پەیوەندیی ئاشتی، برایەتی، دادپەروەری و ڕووناکبیبریی لە ڕێگەی دیموکراسییەوە دەخستەڕوو. بۆیە بە حەماسەت و بایەخێکی زۆرەوە پیشوازیی لە تێگەیشتن و تێزی ئیسلامی دیموکراتیکی ڕێبەرمان کرد و بۆ پێشخستی ئەو تێگەیشتن و تێزە تێکۆشا. لەو چوارچێوەیەدا لەسەر ئاستی پێشەنگایەتیدا کارێکی زۆری ئەنجامدا.
مەلا عەبدولکەریمی ڕەحمەتی، کێشەی ئازادیی کورد و ڕێنوێنییەکانی ئیسلامی بە باشی شرۆڤە کرد و سەلماندی کە مرۆڤ بە بێ تێکۆشانی ئازادی ناتوانێت ببێتە مسوڵمانێکی باش. سەلماندی، کە وەستانەوە لە دژی نکۆڵی و زوڵم یەکێکە لە مەرجە بنەڕەتییەکانی ئیسلام و بەرخودان لە دژی زومڵم شێوەیەکە لە عیبادەت. هەروەها لە نێوان تێکۆشانی ئازادیی کورد و تێزی ئومەتی ئیسلام دا پەیوەندییەکی بەهێزی دروستکرد. دەستنیشانیکرد، کە ئومەت بە مانای نکۆڵیکردنی قەبیلە، قەوم و نەتەوە نییە، بە پێچەوانەوە، بە مانای یەکێتیی جیاوازییەکانە. لەبەر ئەوەش بە بەردەوامی باسی ئەوەیدەکرد، کە خاوەنداریکردن لە تێکۆشانی ئازادیی کورد مەرجێکی خاوەنداریکردنە لە ئومەت. لەسەر ئەو بنەمایە تاوەکو دوا چرکە ساتی تەمەنی بەشداریی لە تێکۆشانی ئازادیی هەموو پارچەکانی کوردستاندا کرد و پشتیوانیی لێکردن. مەلا عەبدولکەریمی ڕەحمەتی بۆ هاتنەدیی یەکێتیی نەتەوەیی زۆر کاری کرد و ڕەنجێکی زۆریدا.
گەلی هێژامان!
لەم کاتەدا، کە گەلەکەمان لە تێکۆشانێکی بەرفراواندایە، کۆچی دوایی دۆستێکی زۆر هێژای بزووتنەوەکەمان، کۆچی دوایی مەلا عەبدولکەریمی ڕەحمەتی، بۆ ئێمە لە دەستدانێکی گەورەیە. بێگومان ڕەنج و بۆچوونەکانی لە ناو تێکۆشانی ئێمەدا بە گەورەی دەمێنێتەوە و گەشە دەکات و مەزنتریش دەبێت. ئێمە بانگ لە گەلەکەکان بە تایبەتی زانایانی کوردستان دەکەین، کە خاوەنداری لەو ڕەنج و بۆچوونانەی بکەن و گەشەی پێبدەن. جارێکیتر ڕایدەگەیەنین، هیوادارین ئەو زانا ئایینە گەورە و وڵاتپارێز و برایەمان ڕەحم و بەخشندەیی خودای بەسەردا ببارێت. ئێمە خۆمان بە هاوبەشی ئازار و خەمی بنەماڵە هێژاکەی دەزانین. سەرەخۆشی لە بنەماڵەکەی و زانایانی کوردستان و هەموو گەلی کوردستان دەکەین.
#17-02-2019#