لە کاتێکدا کە جەماوەری گەلەکەمان و دۆستانمان لەناوەوه و درەوەی هەرێم لە چاوەڕوانی ئەوەدابوون، لەپاش تێپەڕبونی نزیکەی چوار مانگ بەسەر ڕاگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و لەدەرئەنجامی ڕێککەوتنێکی گشتگیری هەمەلایەنە لە نێوان لیستە براوەکاندا و بەشداربوانی ئەم خولەی پەرلەمان، ئەنجامدانی دانیشتنی تەواوکاری پەرلەمان بەمەبەستی گرتنەبەری ڕێکارە یاساییەکان بۆ هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان و هەنگاونان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەڵام جێگای سەرسوڕمانی هەموو لایەک بوو کە #پارتی دیموکراتی کوردستان# بە هاوکاری و هەماهەنگی چەند لیستێکی بچوکی تر بەدەر لە ڕێککەوتن لەگەڵ دووهەمین لیستی براوەی هەڵبژاردنەکان کە لیستی یەکێتی نیشتمانی کوردستانە، سەبارەت بە شێوزای حکومرانی و پلان و بەرنامەی هاوبەش بۆ باشترکردنی ژیان و گوزەرانی کۆمەڵانی خەلکی کوردستان و بوژانەوەی ژێرخانی ئابوری کوردستان، هەروەها بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان لەگەڵ ناوەندو ئاسایکردنەوەی دۆخی ناسروشتی #کەرکووک# و ناوچە کێشە لەسەرەکانی تر بە شێوازێکی پەلەپرۆزێیانە کۆبوونەوەی پەرلەمانیان بە کەمو کوڕیەکی زۆری سیاسی و یاساییەوە ئەنجامدا، کورد ووتەنی (گرێی دەستیان خستە دەم)، لە کاتێکدا کە یەکێتی نیشتمانی کوردستان داوای دواخستنی کۆبوونەوەکەیان تەنها بۆ ماوەی بیست و چوار کاتژمێر کردبوو بەمەبەستی گەیشتن بە ڕێگا چارەی گونجاوو لەسەر تێپەڕاندنی جیاوازیەکان، بەڵام بەداخەوە لەوەشدا بڕیاری نابەرپرسانە دراو کۆبوونەوەکەیان به و شێوازە ئەنجامدا کە هەموو لایەک بینیمان هەر بۆیە یەکێتی نیشتمانی کوردستان تێبینی زۆری لەسەر ئه و دانیشتنە هەیه و پێمان وایە کە ئەوە خزمەت بە بەرەو پێشچوونی پرۆسەی سیاسی و لێکەوتەکانی لەداهاتوودا لە هەرێمی کوردستان و ناوچەکە ناکات.
مەکتەبی سیاسی
#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#
#18-02-2019#