دۆستانی هێژای پەرلەمانتارم،
دەمەوێت سەرنجتان ڕابکێشم بۆ سەر بارودۆخێکی مەترسیدار لە تورکیا.
هاوڕێی بەرێزی پەرلەمانتارم لەیلا گیوڤەن کە ئەندامێکی پەرلەمانی تورکیایە، تا کاتی نووسینەی ئەم نامەیە 104 ڕۆژە لە مانگرتندایە. لەگەڵ ئەودا، لە زیندانەکان و لە دەرەوەش نزیکەی 320 کەس لە مانگرتندان.
تاکەداواکاریی هەڤاڵانی مانگرتووم کە لە چاوەڕوانی مردندان، کۆتایی هێنانە بە گۆشەگیرکردنی بەڕێز #عەبدوڵڵا ئۆجەلان# کە ئەمە دەبێتە هۆی کردنەوەی دەروازەیەک بۆ سەروەری قانوون، کەشوهەوای ئاشتی و گفتوگۆ لە تورکیا.
ئەم داواکارییە مافدار، حقووقی و ڕەوایە داواکارییەکی ڕاستەقینەیە کە هەم لە تورکیا، هەم لە سووریا هەمیش لە ئەورووپا ئاسایش و ئارامی و سەقامگیری پته و دەکات.
(له و باوەڕەدام ئێوە ئەم هاوارە دەبیستن)
هەڤاڵانم کە لە مانگرتن لە خواردندان، ڕۆژ بە ڕۆژ نزیکتر دەبنەوە لە مردن. حکوومەت چاوپۆشی لەم بابەتە گرینگە دەکات. ئەمەش مەترسی و جددیبوونی بابەتە زیاتر دەکات. سەدان مرۆڤ لە ڕێی ئاشتی و دیموکراتیدا خۆیان ڕووبەڕووی مردن کردووەتەوە و دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کردووە. ملیۆنان مرۆڤیش پشتگریییان دەکەن. من پێم وایە ئێوە ئەم هاوارە دەبیستن. لە دڵەوە باوەرم وایە کە بۆ ئەوەی ئەم بابەتە ببێتە ڕۆژی ڕای گشتی و کۆتایی بە مانگرتنەکان بهێنرێت و دەمودەست وەڵامی داواکارییە ڕەواکانی مانگرتوان بدرێتەوە، ئێوە هەر شتێک لە دەستان بێت بە گوێرەی دەرفەتەکانی خۆتان دەبنە هاریکار.
بەم نامەیە کە لە ڕێی پارێزەران و پارتییەکەمەوە دەیگەیەنمە ئێوە، لەم زیندانەوە کە لێی دەمێنمەوە سڵاوی گەرمتان بۆ دەنێرم، هیوادارم لە ڕۆژانی خۆشدا یەکتر ببینین.[1]
#سەڵاحەدین دەمیرتاش#
#19-02-2019#