بەیانیتان باش هەڤاڵانی خۆشەویست
ئامادەبووانی بەڕێز
خۆشحاڵم لەگەڵتان کۆدەبینەوە لەکات و سەردەمێکدا کە قۆناغێکێ زۆر زۆر هەستیارە، کە میللەتەکەمان پێیدا تێپەڕ دەکا، هەروەها یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەو قۆناغە هەستیارە ئەرکی سەرشانی قوڕسە، لەبەرئەوە دەمەوێ پێتان بڵێم کە ئێمە وەک یەکێتییەکان ئەرکە لەسەرمان یەکێتی ناو یەکێتی بپارێزین و هەموومان بەیەکەوە بۆ یەکێتی نیشتمانی کوردستان کاربکەین، ئەو یەکێتییەی کە خوالێخۆشبووان #مام جەلال# و کاک نەوشیروان و. برادەرانی تر مێژوویەکی گەورەیان بۆ جێهێشتین و ئێمەش دەبێ بیپارێزین و گەشەی پێ بدەین، گەشەپێدانی ئەو دۆخەی ئێستا هەیە ئەرکی سەرشانی هەموومانە، کە ئیشی تێدا بکەین و ئێستای یەکێتی بارودۆخی زۆرباشە، چەند ساڵێک پێش ئێستا دەیانگوت یەکێتی دەبێتە دوو کەرت و ئینشقاق دەکا، بەڵام دەرکەوت یەکێتی نیشتمانی کوردستان ئەو هێزە نییە بەهیچ کەسێک بشکێت و بەهیچ کەسێکیش ناشکێت، وەک مام جەلال فەرموویەتی سەفین لەبن بێ یەکێتی لەبن نایە.
هەڤاڵانی بەڕێز...
هیوادارم یەکەم شت وەحدەتی خۆمان بپارێزین لە هەموو شوێنەکان، پاراستنی یەکڕیزی خۆمان نیشانەت سەرکەوتنمانە، ئێوەش هەمووتان لێپرسراون لە ناوچەکان و ئێستا لە سەرانسەری کوردستان لەهەموو مەڵبەندەکان لەو کۆبوونەوەیە بەشدارن، هیوادارین ڕۆڵی خۆتان ببینن و هەموومان ئیش بکەین بۆ ئەوەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بخەینەوە شوێنی خۆی و یەکێتی بکەوێتەوە سەر سکەی خۆی، لای ئێمە مەسەلەی یەکدەنگی و یەکگوتاری یەکێتی لە هەموو شتێک گرنگترە.
جێگای شانازییە کە ئەو میراتەی بۆ ئێمەیان جێهێشتووە، یەکێتی مێژووێکی گەورەیەو لە هەموو دنیا ناسراوە لە ئاستی ناوەوەو دەرەوە، ئەمانە هەمووی نیشانەی ئەوەن کە یەکێتی نیشتمانی کوردستان هێزێکی زیندووەو هەر دەشمێنێ، ئێمە لەسەر دۆخی مفاوەزاتی نێوان خۆمان و برادەرانی پارتی بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ، ئەو مەسەلەیە زۆر درێژەی کێشا، ئێمە بۆ ئەوەی یەکێتی ڕیزەکانی گەلی کورد بپارێزین شانبەشانی یەکڕیزی ناو یەکێتی ئێمە ئەنجامی هەڵبژاردنمان قبوڵکرد لەپێناو یەکڕیزی و نەمانویست ئێمە هەڵوێستێکمان هەبێ و پارتی هەڵوێستێکی هەبێ، ئێمە هەردوولا هێزی سەرەکین و دوو هەڵوێستی جیاوازمان هەبێ زەرەر دەکەین، بەڵام بەداخەوە ئەوان بە نەفەسی تۆڵەکردنەوە و ڕق دەستیان بە کارەکان کرد، لەسەر ئەوەی سەرۆک کۆمار بۆ یەکێتی بووە، دوێنێ کۆبوونەوەی پەرلەمانیان کرد بەبێ یەکێتی، پێموایە ئەوەی دەیەوێ جارێکی تر دووبەرەکی و شەڕی ناوخۆ لەکوردستان دروست بکا، ئێمە دژی ئەو سیاسەتەین، چونکە یەکێتی نیشتمانی کوردستان یەکێتی خەڵکە، یەکێتی ناو ڕیزەکانی میللەتەکەمانە، لەبەرئەوە کەس ناتوانێ یەکێتی نیشتمانی کوردستان بشکێنێ یان فەرامۆش ناکرێ، یەکێتییەکان ئێمە دڵنیاتان دەکەینەوە لەگەڵ هیچ لایەنێک سازش ناکەین و ئەگەر ڕێککەوتنەکان تەوازنی تێدا نەبێ و حسابی خەبات و ماندووبوونی یەکێتی نەکات کە ئەوە بۆ ئێمە زۆر گرنگە نایکەین، دڵنیاتان دەکەینەوە و بەڵێنتان پێ دەدەین لەناوخۆمان وەزعی خۆمان چاک دەکەین، هەریەک لەئێوە بەراوردی ئێستا بەساڵێک پێشوو بکا جیاوازی زۆر زۆر هەیە، ئەو جیاوازییەش دەبێ بکەینە عەمەلی و هەموومان بەیەکەوە ئیشی تێدا بکەین.
بۆ کۆنگرەش، دڵنیاتان دەکەین کە کۆنگرە دەبەستین لەکاتێکی زۆر نزیکدا، بەڵام کاتێک بێ ئەو دۆخەی کوردستان تێپەڕببێ و یەکلابێتەوەو بزانین چی لێ دێ، کۆنگرە دەبەستین و وەڵامی ئەوانە دەدەینەوە کە دەڵێن ناتوانن کۆنگرە ببەستن، کۆنگرەیەک ئەنجام دەدەین یەکێتییانە بێ، نەک وەک خەڵکی تر، یەکێتیانەیەک لەئاست ڕۆڵی ئازایەتی و پیاوەتی و جوامێری و قارەمانێتی پێشمەرگەو کادیرەکان بێ، ئەوانە هەموویان شایستەی ئەوەن ڕێزیان لێ بگیرێت و دەنگیان بدرێتێ.
ئامادەبووانی خۆشەویست...
ئێمە خۆمان دەمانەوێ پاکسازی بکەین لەناو دەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەوەی سنووری دەسەڵاتی ئەو ناوچەیەیەو یان ئەوانەی لێپرسراوەکان بەقسەیان دەکەن، دەبێ مەسەلەی فەسادو گەندەڵی نەهێڵین لەناو خەڵک، چونکە بەڕاستی ئەوە شتێکی زۆر زۆر خراپە، لە هەر شوێنێک گەندەڵی و دزی زۆر بوو، تەجاوز لەسەر موڵکی حکومەت زۆربوو ئەوا ئەو شوێنە وەزعی خراپ دەبێ، لەبەرئەوە دڵنیاتان دەکەم وەک یەکێتی سیاسەتی سەرکردایەتی و مەکتەب سیاسی ئەوەیە هاوکاری ئەو دام و دەزگایانە بکەین کە لەلایەن حکومەتەوە تەرخانکراون و لەگەل دام و دەزگاکانیش هەوڵ بدەین کە بە زووترین کات دەست بە چاکسازی و پاکسازی بکەین لەناو دام و دەزگاکانمان، ئەوەش بەوە دەکرێ هەرکەسەو لای خۆیەوە دەست پێ بکا، چونکە ئەگەر لای خۆمانەوە دەست پێ نەکەین ناتوانین داوا لە خەڵکی تر بکەین.
لەکۆتاییدا جارێکی تر سوپاستان دەکەم بۆ بەشداریکردنتان لەو کۆبوونەوەیە، بۆ ئەوەی ئاگاداربن لە مەرجەکانی ئێمەو پارتی لە کۆبوونەوەکان، حاکم قادر بەدرێژی بۆتان باس دەکا.
جارێکی تریش بەخێربێن
هەربژین بۆ کوردو کوردستان
بژی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#
#20-02-2019#