بەر لە خۆسوووتاندن کاتژمێر 9 نامەیەکی بە هاوڕێیەکی خۆی داوە کە ئەمە دەقەکەیەتی:
هاوڕێیانی هێژا،
من گۆشەگیریی سەر ڕێبەر ئاپۆ ئیدانە دەکەم و سڵاو لە هاوڕێیە چالاکگەرەکانم دەکەم؛ ئەوانەی ئەوەندە ژیانیان خۆشدەوێ کە ئامادەن لەپێناویدا بمرن.
بزووتنەوەی #پەکەکە# فەلسەفەی (بەرخۆدان ژیانە)ی فێری ئێمە کرد. ئێمە لە هەر شوێنێک بین، پێویستە بەرخۆدان بکەین. باوەڕم وایە چالاکییەکی گەورە ئەنجام دەدەم لە دژی ئه و هێزانەی دەیانەوێت و هەوڵ دەدەن بە پیلانگێڕیی نێودەوڵەتی گەلی کورد لەناوببەن.
من ئیدانەی وەڵاتانی ئەورووپاش دەکەم کە گوایە لانکەی دیموکراتین. هەروەها ئیدانەی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری دەکەم کە چاو، گوێ و زمانی خۆیان لە بەرانبەر چالاکیی ئه و هاوڕێیانەم دادەخەن کە لە بەردەم سی پی تی لە چالاکیدان. من تووندوتیژیی پۆلیسی ئەڵمانیا و فشارەکانی لەسەر کوردان بەنەفرەت دەکەم.
لە بری ئەوەی ئێمە وەک کۆیلە بژین، بانگی هەموو کوردان دەکەم کە لەپێناو ژیانی ئازاد شەڕ بکەین.
ئێمە سەردەکەوین.
ئێمە لە دەوری ئه و چالاکانەی مانگرتن لە خواردن دەبینە چەپەر کە لە دەوری ڕێبەرایەتیی ئێمە بوونەتە چەپەر.
بێ سەرۆک ژیان نابێ.
بژی سەرۆک ئاپۆ.
هەڤاڵ ئووغوور[1]
#20-02-2019#