زمان و کەلتور دوو هێمای بنەڕەتی هەر گەلێکە. لە پێناوی دیاریکردنی ناسنامەکانیان، گەل و نەتەوەکان ڕەنج و فیداکاری گەورەیان داوە و تاوەکو ئێستایش خەڵکانێک هەن له و پێناوەدا لە تێکۆشان و خەباتدان دان. 21ی شوبات کە ڕۆژی جیهانی زمانی دایکییە، ڕۆژێکی گرنگە بۆ وەبیرهێنانەوەی ڕەنج و تێکۆشان لە پێناوی زیندوویی و گرنگی ڕاهایی زمانی دایکیی. سەردەمانێک بەنگەلادیس لەژێر فەرمیەتیی پاکستان دا بوو، بە زۆرەملێیی دەیانویست زمانی سەردەستی ئۆردو ببێتە زمانی فەرمی بەنگالیەکانیش. بەڵام ئەوە قەبوڵ نەکرا و خەڵکی لە دژی بڕیارەکە هاتنە سەر شەقام.
لە چالاکیەکەی 21ی شوباتی 1952، پێنج لە خوندکارانی بەنگالی لە داوای زمانی خۆیان دەکرد، بە دەستی پۆلیسی پاکستانی کوژران. سازمانی یۆنیسکۆی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ وەبیرهێنانەوەی جەوانانی بەنگالی لە هەنگاوێکی بێ وێنەدا ئەم ڕۆژە واتە 21 ی شوباتیان وەک ڕۆژی زمانی دایکیی بۆ هەموو وڵاتانی جیهان ڕاگەیاند و پێشنیاری سیستەمی فێرکاری بۆ ئه و وڵاتانەی کە دانیشتوانی لە چەند زمان و چەند نەتەوەی جیاواز پێکدێت پێشنیار کرد. لە ساڵی 2000 ەوە ئەم ڕۆژە لە جیهاندا پیرۆز دەکرێ. بەگوێرەی داتاکانی یۆنیسکۆ لە ساڵی 1950 ەوە تا ئێستا 230 لە زمانانی دونیا لەناوچوون و 2400 زمانی تریش لە ژێر مەترسی نەمان دان.
لە تورکیا نەرمەنکی، ااسورکی، ئابازی، پۆنتوسو کە بنزاراوەیەکی کرمانجکی (دیملکی) لە ناویاندا 18 زمان و زاراوەی تریش ڕووبەڕووی لەناوچووندان. هەروەها هەورامییش بە هەمان شێوە له و مەترسیە بە دوور نییە! دەوڵەت و ڕژێمی دەستەڵاتی تورکیا بەقەد قڕکردنی فیزیکی، بە ڕوخاندن و خاپورکرنی شوێنەوارە مێژووییەکان و بە ئاسمیلیاسیۆن دەیەوێ لەسەر خاکێکی دێرین و مێژوویی کە کاکڵە کۆکی گەلانی تێکۆشەر ببرژێنێ و بسڕێتەوە. سازی و ئه و دەزگایانەی کە بە کوردی خەباتی بڵاوکردنەوە دەکەن، یان خەباتی زمان و زمانەوانی ئەنجامدەدەن لەلایەن دەوڵەتەوە دادەخرێن و ڕۆژنامە و بڵئوکراوەکانیان قەدەغەدەکرێن، بە سەدان کەسیان زیندانی دەکرێن و تا ئێسیاش لە زینداندان. دەوڵەتی تورک بە ناوەخۆی تورکیا ناوەستێتەوە، بەڵکو ئه و سیاسەتەیان لە هەندێک دەوڵەتی ئەوڕوپا بە تایبەتی وڵاتی ئەڵمانیا جێبەجێ دەکات، کە لە ئەنجامدا بەم دواییانە وەشانخانەی مێزۆپۆتمایا و میر موزیکی بە ڕێپێدانی دەوڵەتی ئەڵمانیا داخست.
دەبێ لە بەرامبەر ئه و کار و هەڵسوکەوتانەیان بێ دەنگ نەمێنین و خاوەندارێتی لە زمان و چاندی خۆمان بکەین و دەنگی ناڕەزایەتی خۆمان هەڵبڕین و لە خەبات و تێکۆشانی فەرهەنگی و زمان بە گڕ و جۆشتر بەردەوام بین.
ئه و مانگرتنانەی لە کوردستان و دەرەوەی وڵات کە بە پێشەنگی پەڕلەمانتاری HDP لەیلا گوڤەن دەستی پێکرد و بەرداوامی هەیە، جگە لە مەبەست و ئمانجە دیارەکەی لەهەمان کاتدا بۆ پاراستنی ئایندەی منداڵانی کورد و تەواوی منداڵانی جیهان و زمانەکەیانە.
زمانی کوردی ئه و زمانەیە کە هەردەم لە بەردەم ئاسمیلە و ئینکارکردن دایە، بەڵام لەناو پەڕەکانی مێژوودا ون نەبوو و بە ڕەنج و تێکۆشانی دایکانی کورد و دڵسۆزانی گەلەکەمان بەسەرفرازی باڵا دەکات. لەم قۆناغە مێژووییە و دواتر، بۆ ئەوەی ڕێ لە بەر توانەوە و ئاسمیلە و خۆئاسمیلەکردن بگیرێ پێویستە بە کوردی بیربکرێتەوە. ئەمە لەهەمان کاتدا بۆ زمانەکانی گەلی ئەرمەنی، ئاسوری، سریانی و کلدانی و ئەوانی تریش ئامانجمانە کە لەبەر مەترسی لەناوچووندان.
بەبیرهێنانەوەی گەنجان و خوێندکارانی بەنگلادشی، ئەوانەی لە ڕێگای خاوەندارێتی لە زمان و فەرهەنگی خۆیان و ئاخاوتن و خوێندن بە زمانی ڕەسەنی دایک، خۆیان کردە قوربانی، سڵاو و پیرۆزبایی بۆ بەرزی گیانبازی و وەفاداریان ڕادەگەیێنین.
هەر بۆیە بۆ زمانی کوردیش، تێکۆشان و پاراستنی زمانی دایک و بابەتی مان و نەمانه و پێویستیەکی ژیانییە.
بەم بۆنەیەوە و بە بیروباوەڕی بە خاوەندارێتی لە زمانی دایکی و پاراستنی و 21ی شوبات ڕۆژی جیهانی زمانی دایکی، بە گەرمی لە هەموو گەلانی ژێردەستی جیهان و بەتایبەتی گەلانی کوردستان پیرۆز دەکەین.
کۆمیسیۆنی زمان، کەلتور و بەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان
#21-02-2019#