ئامادەبووانی بەڕێز.....
ئەمڕۆ ڕۆژێکی پيرۆزە بۆ هەموومان، چونکە يادی تێکۆشەرێکی گەورەی نەتەوەکەمان و مامۆستايەکی نەمری بيروباوەڕ و ڕێبازی پيرۆزی کوردايەتی دەکەينەوە. ئەمڕۆ يادەوەريی مامۆستا #سەعيد گەوهەر#ی نەمره، ئەو گەوهەرە مەزنەی کە وانە نەمرەکانی مرۆڤايەتی و کوردايەتيی فێرکردين، مامۆستا سەعيد گەوهەر بوو فێری کردين که نەتەوەی کورد بەشێکی دانەبڕاوە لە مرۆڤايەتی. ئه و بوو فێری کردين مرۆڤبوونمان، کوردبوونمانه و کوردبوونيشمان مرۆڤ بوونمانه. گەوهەری کورد بوو فێری کردين کە کورديش وەکو بەشێکی مرۆڤايەتی خاوەنی هەموو مافە ڕەواکانی مرۆڤ بوون و کورد بوونە، ئەوەی بۆ نەتەوەکانی ديکە، مافی ڕەوايە، بۆ کورديش هەر هەمان ماف و هەر هەمان ڕەوايەتييە. مامۆستا گەوهەر بوو فێری تێکۆشان و کۆڵنەدانی کردين. مامۆستا گەوهەر بوو فێری کردين کە دوژمنانمان کێبوون و کێن و دۆستانمان کێن و کێ دەبن. ئه و مامۆستا ڕابووردوو خاوێنە بوو فێری کردين، گەورەترين شانازيی هەر مرۆڤێک لە ڕەوشەتە بەرزە مرۆڤانەکەيدايە، شانازيی هەر کوردێک لە تێکۆشان و دڵسۆزييدايە بۆ کورد و کوردستان.
مامۆستا گەور بوو فێری کردين کە دوژمن هەر دوژمنە و داگيرکەر هەر داگيرکەرە و هەرگيز نابنە دۆست و پشتيوان و جێگەی باوەڕ و متمانە. مامۆستا گەور بوو فێری کردين که هەر تەنها ئێمەی کورد خۆمان، دەتوانين و دەکرێت ببينه دڵسۆز و پشتيوان و جێگەی باوەر و متمانەی يەکتر. مامۆستا گەور بوو فێری کردين که هەر تەنها تێکۆشان و دڵسۆزی و يەکڕيزی و يەکهەڵوێستيی نێوخۆييمانە کە دەمانگەیەنێتە دوا هەواری سەرکەوتن و ئامانجه ڕەواکانمان.
بەڕێزان.....
ئێمە پێمانوايە لە يادەوەريی ئەم گەوهەرە ڕەوشتپاک و ڕابووردووپاک و بيروباوەرپاکەدا، هەرچی بڵێين و بنووسين، هەر کورت دێنێت، هەر بۆيە دەڵێين: ئەی مامۆستا نەمرەکەمان، ئێمە هەميشە شاگرد و فێرخوازی ئێوه بووين و دەبين، ئێمە هەردەم بەوپەڕی سەربەرزی و شانازييەوە يادتان دەکەينەوە. هەر بۆيە هەميشه دەڵێين: ڕابووردووتان و مێژووتان و بيروباوەرتان لەناوماندا گيانێکی زيندوو و يادەوەرييەکی زيندوو و سرووشبەخشێکی هەتاهەتاييە بۆ دڵسۆزی و کۆڵنەدانمان، بۆ بەردەواميی کوردبوون و تێکۆشانی کوردايەتيمان.
ئەوە گيانی پاکی مامۆستا سەعيد گەوهەرە کە ئێستا لەناوماندايە و هەموومانی لەم شوێنە پيرۆزەدا پێکەوە کۆکردۆتەوە. ئەوە گيانی مامۆستا سەعيد گەوهەرە کە هەميشە هەر زيندووە، ئەوە ڕابووردوو و مێژووی تێکۆشانی مامۆستا سەعيد گەوهەری نەمرە کە بۆ هەميشه مايەی شانازی و دڵخۆشی و سەربەرزيمانە.
هەزاران سڵاو لەگيانی پاکی مامۆستا سەعيد گەوهەری نەمر، گەوهەری مێژووی کورد و کوردستان، گەوهەری ڕێبازی ڕاست و بيروباوەڕی پيرۆزی کوردايەتی.
سەری ڕێز و ملکەچی بۆ گيانی پاک و گڵکۆی پيرۆزی مامۆستا سەعيد گەوهەری نەمر، دادەنەوێنين.
هەزاران تاجەگوڵينەی ڕێز و ئەمەک بۆسەر گڵکۆی پيرۆزی گەوهەری کورد و کوردايەتی.
هاوبيرانی مامۆستا سەعيد گەوهەر لە هەندەران